واجیهه‌كانی ریفراندۆم بگۆڕن
عه‌دنان كۆچه‌ر
ریفراندۆم وه‌ك میكانیزمی گه‌یشتن به مافی چاره‌نوس‌و پاشانیش راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت، له‌وه تێپه‌ڕیووه خه‌ون بێت، به‌ڵكو خواستی كۆی خه‌ڵك‌و دروشمی ناوه‌ندی زۆرێك له‌هێزه سیاسییه‌كانیشه، به‌ڵام كاتێك ئه‌و پرۆسه‌یه وه‌ك گوشارێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواستی حزبیی زیاتر به‌كاردێ‌و ده‌خرێته خزمه‌ت ئه‌جێندای تاكه‌كه‌سییه‌وه، ئیدی پرۆسه‌كه له‌جێی ئه‌وه‌ی كۆده‌نگی نشتیمانی له‌سه‌ر دروست بێت، كۆمه‌ڵگاو هێزه سیاسییه‌كانیش په‌رتده‌كات‌و هه‌ر یه‌كه‌و به‌سه‌ر ئاراسته‌و دنیابینییه‌كدا دابه‌ش ده‌كات.
دابه‌شبوونی پتری كۆمه‌ڵگاو په‌رتبوونی زیاتری هێزه سیاسییه‌كان له‌و رۆژه‌وه‌ی ریفراندۆم وه‌ك خواستێكی حزبی هاتۆته رۆژه‌ڤه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌شێكی په‌یوه‌ندی به ره‌هه‌نده یاسایی‌و سیاسییه‌كانه‌وه هه‌بێت، ئه‌وه به‌شێكی گرنگیشی وابه‌سته‌ی ئه‌و روخسار‌و رواڵه‌ته نا په‌سه‌ندكراوانه‌ن كه بوونه واجیهه‌ی ئه‌و خه‌ونه، دیاریكردن‌و هێنانه‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ی كه له ئاستی شه‌قام‌و رای گشتی په‌سه‌ندكراونین، نه‌ك هه‌ر كۆده‌نگی ده‌رهه‌ق به ریفراندۆم لێناكه‌وێته‌وه، به‌ڵكو خه‌ون‌و پرۆسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ش له‌دیدگای خه‌ڵك‌و یاده‌وه‌ریی هاونشتیمانیان لاواز ده‌كات‌و له سحری نه‌ته‌وه‌و كوردایه‌تی خاڵیده‌كاته‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆمی نافه‌رمی 2005، چونكه بزووتنه‌وه‌یه‌ك بوو روخسار‌و رواڵه‌ته‌كانی ئه‌و بژارده خوێنده‌وارو ده‌ستپاكه‌ی كوردایه‌تی بوون كه خه‌می نه‌ته‌وه له‌سه‌ر خوانی بزوتنه‌وه‌كه كۆیكردبوونه‌وه، هه‌رزوو سه‌رباری گره‌وكردن له‌سه‌ر پوكانه‌وه‌ی، به‌ڵام گه‌وره‌ترو گه‌وره‌تر ده‌بوو، چونكه ئه‌وه‌ی رای گشتی ده‌یخوازێت بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت‌و گه‌یاندنی خه‌ڵك به سه‌ربه‌خۆیی، پرۆسه‌كه له‌و كه‌سانه‌دا كورتده‌كاته‌وه كه سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه ده‌كه‌ن، كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی رابردوو، له‌جێی ئه‌وه‌ی له‌هێنانه پێشه‌وه‌ی روخساری په‌سه‌ندكراو ئه‌زموونی ریفراندۆمه‌كه‌ی 2005 دوباره بكرێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌وه‌یه‌ك كه له‌ئیداره‌دان‌و حكومڕانی شكستیانخواردووه ده‌كرێن به عه‌رابیی نوێی كوردایه‌تی، له‌كاتێكدا هاونشتیمانی وا ته‌ماشای ئه‌و مۆدێل‌و نه‌وه‌یه ده‌كات كه له ژیانی سیاسیی‌و له‌كوردایه‌تیش شكستیانخواردووه.
فۆڕمی كاركردن له‌سه‌ر ریفراندۆم‌و عه‌رابه كۆنه‌كانی كوردایه‌تی له‌جێی ئه‌وه‌ی ببنه هۆی كاڵكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی هاونشتیمانی له‌ده‌ره‌نجامی ریفراندۆم، دێن‌و له‌رێی بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس‌و تۆقاندن‌و به‌زمانی هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه مۆدێلێكی نا په‌سه‌ند نیشانده‌ده‌ن، ئاخر نه‌وه‌یه‌ك ده‌توانێ ئه‌و پرۆسه‌یه سه‌ركردایه‌تی بكات، كه ووردبین‌و دووربین بێت، نه‌وه‌یه‌ك كه له‌ئاستی شه‌قام په‌سه‌ندكراوو روئیا رون بێت، نه‌ك ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی كه هاوڵاتی له‌داخی بینینی ئه‌و، وه‌خته شار‌و وڵات‌و شه‌قامه‌كانیش له‌خۆی یاساغ بكات، ده‌مێكه خه‌ڵك تیڤییه‌كان ده‌كوژێنێته‌وه، رادیۆكان خامۆش ده‌كات، رۆژنامه‌كان ده‌كاته سفره، بۆ ئه‌وه‌ی روخساری عه‌رابه‌كان له‌بیر بكات، كه‌چی ئێستا ده‌یانه‌وێت جارێكی تر ئه‌وانه بكه‌نه‌وه واجیهه‌و فۆڕمێكی دیكه‌ی نشتیمانسازیی له‌سه‌ر خه‌ڵكی تاقی بكه‌نه‌وه.
دیاریكردنی تۆمه‌تبارو تێوه‌گلاوان له‌گه‌نده‌ڵی‌و ئه‌وانه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسیی دوورخراونه‌وه وه‌ك شاندو تیمی كوردایه‌تی‌و ریفراندۆم، به‌واجیهه‌كردنی ئینشیقاقچی‌و پشتكردوو له‌حزب‌و مێژووه‌كه‌ی وه‌ك وته‌بێژوو قسه‌كه‌ر به‌ناوی ریفراندۆم‌و جیاكاریی له دیاریكردنی نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی پێكهاته ئاینیی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ناو پرۆسه‌كه‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی وه‌لایان بۆ پارتی هه‌یه، مامه‌ڵه‌ی خێڵه‌كیانه‌ی باڵاده‌ستان له‌گه‌وره‌بوونی حزبه بچووك‌و بێ كاریگه‌ره‌كان‌و كردنیان به‌وته‌بێژی پرۆسه‌كه، هه‌ر ئه‌و فه‌وزا‌و دۆخه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه كه ئێستا له‌به‌رامبه‌ر ریفراندۆم هه‌یه، ئاخر خه‌ڵكی هه‌موو شته‌كانی لا ناشرین بووه جگه له‌چاره‌نوس‌و خه‌ونی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت، كه‌چی به‌و رێكاره خێڵه‌كییه ئه‌و خه‌ونه‌ش خه‌ریكه ده‌كه‌وێته به‌ر نه‌شته‌ری سیاسییه شكستخواردووه‌كانه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌حه‌ق له‌خه‌م ریفراندۆمن، ئه‌و بزاوته بكه‌نه بزاوتێكی میللی‌و له‌گه‌له‌كۆمه‌كی سیاسیی ده‌ربازی بكه‌ن، به نوخبه‌ی خوێنده‌وارو ژیر، مامۆستای زانكۆ‌و خه‌ڵكی ئه‌كادیمیی، پیاوانی ئاینی دووربین‌و خه‌ڵكانی ده‌ست پاك‌و زمان پاكی شاره‌كان ببنه واجیهه‌ی بزووتنه‌وه‌كه، ئه‌وده‌م ده‌بینن كه ئه‌وه‌ی خه‌ڵك دژیه‌تی ریفراندۆم نییه، به‌ڵكو رێكاری حزبه‌كان‌و عه‌رابه‌كانی ریفراندۆمه خه‌ڵكی په‌ستكردووه.
PM:12:23:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2193
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی