ریفراندۆم له نێوان دوو كه‌وانه‌دا
محه‌مه‌د مێرگه‌سۆری
كات خیرَا ده‌ڕوات و به‌ره‌و رۆژی دیاریكراو بۆ ریفراندۆم هه‌مووان به‌رێوه‌ن. به‌بێ ئه‌وه‌ی بپرسین ئایا ریفراندۆم دوائامانج و هه‌نگاوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی؟ ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و پرۆسه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتین یان شكستمان هێنا؟. چونكه گه‌له‌كه‌مان كاتێك دركی به زه‌وتكردنی ماف و ئازادییه‌كانی كردووه، بڕیاری به‌ره‌نگاری دوژمن و داگیركاره‌كانی داوه، به‌بێ سل كردنه‌وه هه‌موو قوربانیه‌كی له پێناو مافه‌كانی به‌خشیوه، خێره ئێستا بۆ به‌و شێوه‌یه ده‌ڕوانێته پرۆسه‌ی ریفراندۆم و لێی عاسێ بووه؟. به‌وه‌ی وه‌ك هه‌نگاو ورێگه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانی لێی ناڕوانێ و به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر پرۆسیسه‌ی ناكات. بۆچی ئاماده نیه وئه‌مجاره‌ش ئاماده‌كی تێدا نیه، ئه‌و شێواز ورێگه‌یه‌ش بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانی تاقی بكاته‌وه و سه‌ره‌نجی جیهان بۆ پرس و دۆزه‌كه‌ی رابكێشێ.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا سیاسه‌ت و مانۆری سیاسی، ته‌نها پشت به فاكته‌ره به‌رده‌سته‌كان نابه‌ستێ و بڕیاری یه‌كلانه‌ی سه‌ركرده و لایه‌نه‌كان رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ناگێرن، به‌ڵكو له‌گه‌ڵیاندا گرنگ و بایه‌خداره كه هه‌موو هاونیشتمانی و رێكخراو و گروپه جیاجیاكانیش رۆڵی خۆیان بگێرن و خاوه‌ن پشك و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌و چاره‌نوسساز بن و كۆده‌نگی گشتی و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌وێ. چونكه پرۆسه‌ی سیاسی له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه، ئه‌گه‌ر له‌وه‌ترازا ده‌چێته خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حزب و گروپ و توێژ و ئه‌جندایه‌ك، كه هاولاَتیان ئاماده نین به‌بێ ده‌ستكه‌وت و روئیارۆشنی هه‌نگاوی بۆ بهاوێژن.
بۆیه گرنگترین هه‌نگاو بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی ماوه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه، روئیا رۆشنكردنی هاولاَتیانه، نه‌ك لێڵكردنی به‌رچاو وتێكه‌ڵكردنی وه‌ره‌قه‌ی ئیقلیمی و ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به چاره‌نوسی گه‌ل و نیشتمانه‌وه. هه‌ر ئه‌و فاكته‌ره‌ی باسمان كرد، وای كردووه كه ده‌نگ بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌بێ ركابه‌ری بمێنێته‌وه و ببێته مه‌رجێكی واقعی، كه هه‌ر حزب و لایه‌نێكی كوردستان له‌م روه‌وه هه‌نگاوی پێویست نه‌هاوێژێ، تووشی جۆرێك له نه‌نگی و لێپرسینه‌وه ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان ملده‌خنه ژێر لێكه‌وت و هه‌نگاوه‌كانی ریفراندۆم و سه‌ركه‌وتنی و قه‌ناعه‌ت به هاولاَتیان و لاوان و نه‌وه‌ی نوێ بكرێ، هه‌موو ره‌نجێكیان بۆ گه‌ل و نیشتمانه، با له هیچ كاردانه‌وه و به‌ربه‌ست و له‌مپه‌رێك نه‌ترسین و نه‌وه‌ستین و رۆژی 25ی ئه‌یلول هه‌مووان به یه‌كه‌وه دوابڕیار بده‌ن.
ده‌بوایه لایه‌نه‌كان كارێكی وایان كردبا، كه ئه‌گه‌ر وولاَتانی جیهانیش پیشتگیری فه‌رمی ئێمه‌شیان نه‌ركردبا، به‌لاَم جۆرێ له جۆره‌كان بێده‌نگیش نه‌بوونایه له هه‌ره‌شه و گوڕه‌شه‌ی نه‌یار و دوژمنانمان. ئه‌مریكا له ئێستادا له‌گه‌ڵ ئێران و رووسیا،
له ململانێ و ناكۆكیه بۆ فراوانكردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ناوچه‌كه و له عێراق و كوردستان، له‌م نێوه‌نده‌دا توركیا ده‌یه‌وێت سوود له ململانێی نێوان ئه‌و سێ لایه‌نه وه‌ربگرێ و ده‌یه‌وێت رۆڵێكی میحوه‌ری بگێرێ، كه یه‌كێك له بازنه‌كانی ئه‌و رۆله میحوه‌رییه په‌یوه‌ندیداره به ریفراندۆمه‌وه؟. له‌دوای كه‌وتنی پایته‌ختی سه‌ره‌كی داعش شاری ره‌ققه، كه پێشبیی ده‌كرێ له پێش 25ی ئه‌یلول بكه‌وێته ده‌ست شه‌ڕڤان و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، ئه‌وكاته ئه‌مریكا راسته‌خۆ ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی كوردستان و عێراق زیاتر ده‌كات، كۆمه‌ڵێك دۆسێی گرنگی سیاسی و ئه‌وراق یه‌كلا ده‌كاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دۆخ و سه‌رده‌مێك ئێمه ده‌مانه‌وێ ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ین،
كوردستان بۆته چه‌قی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆشی به ئاسایشی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه هه‌یه، كه ئه‌سته‌مه به‌بێ بوونی گووتار و هه‌وڵێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاوه‌كانمان بگه‌نه ئامانج. ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ك كورد، نه‌بینه به‌شێك له سیسته‌می ئاسایشی ناوچه‌كه و جیهان، یاخود نه‌بینه به‌شێك و قه‌ناعه‌ت به دۆست و نه‌یاره‌كانمان نه‌كه‌ین،
كه ئێمه به‌شێكین له سیسته‌می پارێزه‌ری ئاشتی و سه‌قامگیری پایه‌كانی دیموكراسی و ئاشتی، زۆر زه‌حمه‌ته به‌م پێنه‌وپۆڕَۆیه‌ی بۆ یه‌كریزی نیشتمانی ده‌یكه‌ین و به‌و بێ ئه‌زموونی و دامه‌زراوییه‌ی له باره‌ی پرسه سیاسی و هه‌مه‌لایه‌نه‌كان هه‌مانه، ناتوانین نه قه‌ناعه‌ت به كۆی هاوڵاتیان و تاكی كوردستانی بكه‌ین و نه ده‌توانین پرۆسه‌یه‌كی وه‌ك ریفراندۆم تاقی بكه‌ینه‌وه بۆ ئامانجێكی بالاَی وه‌ك مافی چاره‌نوس و به ده‌وڵه‌تبوون. چونكه له‌م سه‌رده‌مه‌دا، هاولاَتی و هاونیشتمانی و تاك، میحوه‌ری سه‌ره‌كی كۆی پرۆسیسی سیاسی و ئیداری و حكومڕانی و ده‌وڵه‌تداریه و هه‌رئه‌وانیش دواجار جێگۆرَكی و هاوسه‌نگی به دۆخ و پێشهاته چاوه‌ڕوانكراو چاوه‌ڕوانه‌كراوه‌كان ده‌كه‌ن.
له‌كاتێكدا تا ئێستا له كوردستان، گرنگی به‌و لایه‌نه و خاڵه جه‌وهه‌ریه نه‌دراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه هاولاَتی و چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك، باكی به‌و پرۆسه‌یه و هه‌نگاوه‌كانی هیچ حزب و لایه‌ك نه‌ماوه و به‌دوای ئه‌ڵته‌رناتیڤی تازه ده‌گه‌رێ، ئه‌گه‌ر خودا نه‌كرده " ئه‌گه‌ر پاڵنه‌ره‌كان و ئاراسته‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیشه‌وه بێت" به‌و هێڵه بڕوات و واهه‌ست بكات له‌و رێیه‌وه خواسته‌كانی به‌دی ده‌هێنێ.
PM:03:32:16/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 906
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی