نامه‌وێت ئه‌م وتاره تایبه‌ت بكه‌م به ژن‌و كێشه‌كانیه‌وه
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت تایبه‌تی
بكه‌م به‌و ژنانه‌ی كه بێده‌نگ بێده‌نگ له‌گه‌ڵ ئازار‌و گرفته‌كانی
خۆیان ده‌ژین‌و كه‌س هه‌ست به ئازاره‌كانیان ناكات‌و له‌سه‌ریان به‌جواب
نایه‌ت، مه‌به‌ستمه تایبه‌تی بكه‌م به‌و ژنانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه به
(بێوه‌ژن) ناویان ده‌بات، ته‌نانه‌ت له‌م وتاره‌دا ناشمه‌وێت باسی ئه‌وه
بكه‌م كه چۆن چۆنی ئه‌و ژنانه ده‌توانن ئه‌و دۆخ‌و ڕۆڵه پاسیڤه
تێپه‌ڕێنن كه كۆمه‌ڵگه به‌و ژنانه‌ی ده‌به‌خشێت كه هاوسه‌ره‌كانیان
كۆچی دوایی ده‌كه‌ن‌و ته‌نها ده‌مێننه‌وه، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت به كورتی
باس له‌و واقیعه تاڵه بكه‌م كه ئه‌م ژنانه له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
ده‌روونی‌و ئابورییه‌وه زۆرینه‌یان تێیده‌كه‌ون‌و نابنه بایه‌خی
كۆمه‌ڵگه‌ش، ئه‌وه‌ش له ده‌روازه‌ی سێ ناونیشانه‌وه بۆ سێ كێشه‌ی
سه‌ره‌كی، كه دوانیان كێشه‌ی هه‌موو ئه‌و ژنانه‌یه‌و سێیه‌میش ته‌نها
كێشه‌ی هه‌ژاره‌كانیان.
1ـ له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه:
ژن‌و
پیاو كاتێك له ژیانی خێزانیدان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر پشتیان به‌یه‌ك
به‌ستووه بۆ ته‌واوكردنی ئه‌رك‌و ڕۆڵه‌كانیان له كۆمه‌ڵگه‌و ژیانی
تایبه‌تییاندا، هه‌ربۆیه كاتێك ئه‌م په‌یوه‌ندییه ده‌پسێت‌و به هه‌ر
هۆكارێك ژن پیاو له‌ده‌ستبدات یان پیاو ژن له ده‌ست بدات، ئیتر ئه‌و
تاكه‌ی به ته‌نها ده‌مێنێته‌وه له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ده‌كه‌وێت
بارێكی نائاسایی، به‌ڵام ئه‌م باره نائاساییه بۆ ژن ئاڵۆزتر‌و به
كێشه‌تره، كۆمه‌ڵگه به چاوێكی كه‌م‌و كورت ته‌ماشای ئه‌م ژنانه
ده‌كات‌و ڕێگه نادات خۆیان كه‌لێنه‌كانی پیاوه‌كانیان پڕبكه‌نه‌وه،
ڕێگه ناده‌ن دووباره به ئاسانی هاوسه‌رگیری بكه‌ن، ئه‌وه‌ش ته‌نها له
ژێر كاریگه‌ریی داب‌و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه خۆیدا كه ئه‌م بابه‌ته‌ی بۆ
ژنان كردووه‌ته عه‌یبه، ئه‌گه‌رنا مافێكی سروشتیه له ڕووی ئاینی‌و
یاساییه‌وه.
ئه‌و ژنه‌ی پیاوه‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات كۆمه‌ڵگه
چاوی تیژه له‌سه‌ری، هه‌نگاوی ئه‌م له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا بۆ
به‌رده‌وامیدان به ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی ئاسان نییه، ته‌نانه‌ت
هێندێكجار به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵی ده‌كه‌وێته ده‌ست كه‌سانێكی تری
خزمی نزیكه‌وه له‌سه‌ری خۆی یان له‌سه‌ری پیاوه‌كه‌ی‌و خۆی وه‌ك
مرۆڤێكی بێ ڕۆڵ‌و بێ بایه‌خ ده‌مێنێته‌وه.
2ـ له ڕووی ده‌روونیه‌وه:
ئه‌م ژنانه له ڕووی ده‌روونیه‌وه زۆربه‌ی كات ڕووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌ی
ززۆر ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات كه له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره به
شێوه‌یه‌كی كت‌و پڕ ده‌یخاته دۆخ‌و جۆره ژیانێكه‌وه كه ڕاهاتن
له‌گه‌ڵی ئاسان نییه‌و زۆرجار به قۆناغێكی سه‌ختی گۆشه‌گیری یان
خه‌مۆكی یان شڵه‌ژان‌و چه‌ند گیر‌و گرفتێكی تری ده‌روونیدا
تێیده‌په‌ڕێنێت، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و بۆشاییه‌ی له ڕووی سۆزدارییه‌وه
بۆی دروست ده‌بێت ده‌بێته به‌شێك له كێشه‌ی ده‌روونی بۆی.
3ـ له‌ڕووی ئابورییه‌وه:
تا ئه‌و كاته‌ی پیاو له ژیاندایه، ژن كه‌متر بیری به‌لای بژێوی
ژیاندا ده‌ڕوات، ئه‌ركی ئه‌و نییه خه‌م له ماڵ‌و منداڵ‌و سه‌رچاوه‌ی
داهات بخوات‌و به‌دوای ئه‌ركه‌كانی ژیاندا بچێت، به‌تایبه‌ت له
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ژنان له‌م ڕووه‌وه له جۆره نازو نیعمه‌تێكدا
ده‌ژین‌و سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ هیچ بابه‌تێكدا نییه كه بازوو و هێزی
بوێت، ته‌نانه‌ت له‌و شتانه‌ش كه هێندێك جار پێویسته له ماڵه‌وه
ده‌ستی بده‌ینێ‌و به‌ده‌ستی خۆمان كاره‌كه ئه‌نجام بده‌ین له
چاككردنه‌وه یان گواستنه‌وه‌ی كه‌ل‌و په‌له قورسه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
له‌ده‌ستدانی پیاوه‌كانیان، ژنان ده‌كه‌ونه قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی
ئابورییه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی چه‌ند منداڵێك له ژیاندابن‌و
هاوسه‌ریش سه‌رچاوه‌یه‌كی بژێوی یان سه‌روه‌ت‌و سامانێكی بۆ
به‌جێنه‌هێشتبن، ئیتر لێره‌دا ژنی ئه‌م وڵاته به‌ته‌واوه‌تی هه‌ست به
ڕووشانی كه‌رامه‌تی ده‌كات، كاتێك به ته‌نها ڕووبه‌ڕووی سه‌ختییه‌كانی
ژیان به‌ته‌نها ده‌بێته‌وه.
له وڵاتێكدا كه سیستم هه‌بێت‌و به
شێوه‌یه‌كی دادگه‌رانه داهات دابه‌ش بكرێت، هیچ كاتێك ژن‌و منداڵه‌كان
له دۆخێكی له‌مجۆره‌دا خۆیان نابیننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك ژیان بۆخۆی
دابین بكات ژن ڕووبه‌ڕووی سه‌ختی‌و ئیحراجی‌و زبری‌و دڵره‌قی ژیان
نابێته‌وه، به‌ڵكو حكومه‌ت ئه‌م فه‌راغه پڕده‌كاته‌وه‌و ڕێگه نادات ژن‌و
منداڵێك به‌مجۆره ژیان بیان هاڕێت.
له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌تا
مانگی 8ی ساڵی 2015 له ژێر ناونیشانی مووچه‌ی چاودێری خێزان
ئه‌مجۆره ژنانه ده‌بوونه خاوه‌نی بڕه پاره‌یه‌ك كه (150) هه‌زار
دیناربوو، ئه‌گه‌رچی كه‌م بوو، هیچ جیاوازییه‌كیش له‌نێوان ژنێكدا
نه‌كرابوو كه ته‌نها ده‌ژی‌و به‌بێ منداڵ له‌پاش هاوسه‌ره‌كه‌ی،
له‌گه‌ڵ ژنێك كه به سێ منداڵی ساواوه، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ك
ده‌ستبارێكی بێ منه‌ت بوو و ده‌كرا به‌جۆرێك له جۆره‌كان ببێته
یارمه‌تیده‌رێك له‌نێو ئه‌و ژیانه دڵره‌قانه‌یه‌دا، به‌ڵام له‌و به‌رواره
به‌دواوه ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش نه‌ما.
له پرسی وه‌ستان‌و خه‌رج
نه‌كردنی مووچه‌ی چاودێری خێزاندا هەستدەكەم ئێمه له وه‌زاره‌تی كار‌و
كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌مته‌رخه‌مین، چونكه ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی
به‌رپرسه له‌وه‌ی پارێزه‌ری هه‌ژاره‌كان بێت له حكومه‌تی هه‌رێمدا
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه، ده‌بوو ئه‌م وه‌زاره‌ته
هه‌وڵی ته‌واوی خۆی بدات بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی ئه‌م مرۆڤانه له هیچ
بارودۆخێكدا نه‌وه‌ستێت‌و به‌رده‌وام بێت، ئاخر كه‌ی ڕاسته به بیانووی
قه‌یرانی دارایی مووچه‌ی ژنانێكی هه‌تیوبار بوه‌ستێت به‌ڵام مووچه‌ی
هه‌ركه‌سێك خاوه‌نی مووچه‌یه‌كه به‌جۆرێك له جۆره‌كان خه‌رج بكرێت؟
له كوردستان نازانم، به‌ڵام به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان كه له سایتی فه‌رمی ته‌رخانكراو بۆ ڕۆژی جیهانی
(بێوه‌ژن)ان دانراوه، ژماره‌ی ئه‌م ژنانه به 285 ملیۆن ژن له
سه‌رتاسه‌ری جیهاندا خه‌مڵێنراوه، كه له هه‌ر (ده) ژن یه‌كێكیان له
هه‌ژارییه‌كی زۆر توندا ده‌ژیت، كه به ئاسانی خواردن‌و شوێنی
مانه‌وه‌و ته‌ندروستی‌و جل‌و به‌رگی پێویستی ده‌ست ناكه‌وێت، دڵنیام
له‌و ژماره گه‌وره‌یه به‌شێكیان له هه‌رێمی كوردستانن.
من وه‌ك
به‌شێك له ئه‌ركی سه‌رشانم، چه‌ند جارێك له كۆبوونه‌وه‌و له شوێنه
فه‌رمییه‌كان‌و به نوسراوی فه‌رمی به‌دواداچوونم بۆ ئه‌م پرسه كردووه،
وا له ڕوانگه‌ی ئه‌م وتاره‌شه‌وه به كراوه‌یی داوا ده‌كه‌م
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زاره‌ت ته‌رخان بكات بۆ ئه‌م پرسه‌و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی
ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت له ڕووی ئابورییه‌وه دۆخی ژنه
هه‌تیوباره هه‌ژاره‌كان به‌مجۆره بمێنیته‌وه، نابێت مووچه خۆرێك هه‌بێت
كۆی مووچه‌ی 4 ملیۆن دینار ئێسته زیاتر له نیوه‌ی بۆ خه‌رج بكرێت‌و
ژنانێكی بێ كه‌س‌و بێ سه‌رچاوه‌ی بژێویش به‌خۆیان‌و چه‌ند منداڵێكه‌وه
له 150 هه‌زار دینار یه‌ك دیناری بۆ خه‌رج نه‌كرێت، من ده‌زانم كێشه‌ی
گه‌وره له‌م لیستانه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكانێكی ناشایسته هه‌ن كه
خزێنراونه‌ته ئه‌م لیسته‌وه‌و شایسته‌نین، به‌ڵام ئایا ته‌نها له لیستی
موچه‌ی چاودێری خێزاندا خه‌ڵكانی ناشایسته بوونیان هه‌یه؟
به‌شبه‌حاڵی خۆم ته‌ریق ده‌بمه‌وه كاتێك ده‌بینم ژنێكی هه‌تیوبار
په‌یوه‌ندی بكات یان داوا بكات هاوكاری بكه‌ین یان هاوكاری بۆ په‌یدا
بكه‌ین، یان ژیان ناچاری بكات به‌جۆرێك له جۆره‌كان ده‌ست له
خزمه‌كانی‌و سه‌مایه‌داره‌كان‌و كۆمه‌ڵگه پانبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
پاروویه‌كی نانی ده‌ست بكه‌وێت‌و له برسا نه‌مرێت، دڵنیام ئه‌گه‌ر
ژنانی وڵاتی ئێمه به حه‌یاو حورمه‌تی خۆیان نه‌بووایه‌و شه‌رم‌و
شكۆیان ڕێگه‌ی بدایه ئێسته سه‌رشه‌قامه‌كان پڕبوون له‌و ژنه
هه‌ژارانه‌ی كه به‌هۆی له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ر یان نه‌بوونی هیچ
سه‌رچاوه‌یه‌كی بژێوی بۆ ژیانی خۆیان‌و منداڵه‌كانیان له‌سه‌ر
شه‌قامه‌كان ده‌مانه‌وه.
هه‌رسێ كێشه‌كه كێشه‌ی ڕاسته‌قینه‌ن،
ده‌رهاویشته‌ی خراپیان هه‌یه‌و ویژدانمان ئازار ده‌ده‌ن، پێَویسته
خه‌ڵك‌و حكومه‌ت‌و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه حكومی‌و نا حكومییه‌كان
وه‌ستانێكمان هه‌بێت له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وانه‌ی كه هیچ هۆكارێك نییه بۆ
ئه‌وه‌ی بێبه‌ش بن له ژیان، مافیان پێشێل بكرێت‌و به‌ده‌م ئازار‌و گرفته
جۆراو جۆره‌كانیانه‌وه بێده‌نگ بێده‌نگ بتوێنه‌وه.
*به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی.
PM:12:33:23/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 3234
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی