كه ڕۆحت كۆیله بوو
رێبوار سیوەیلی
كه ڕۆحت كۆیله بوو، هه‌میشه خۆبه‌خشانه ده‌بیته‌وه كۆیله.
له‌باره‌ی "عه‌مره"و و عهمرهچیان و حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه!
1. حكومه‌تی هه‌رێم به‌ناو حكومه‌تێكی مه‌ده‌نی و سێكۆلاره. كه‌چی كاتێك وه‌زیری به‌وه‌كاله‌تی كاروباری ئایینی پێشنیار بۆ به‌غدا ده‌كات، ده‌رگای فڕۆكه‌وانی به‌سه‌ر عهمرهچییانی هه‌رێمدا بكه‌نه‌وه‌و وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌غدا ئه‌رێنیه، ئه‌مه وه‌ك ده‌ستكه‌وتێك لێكده‌درێته‌وه.
2. هه‌رچه‌نده ده‌بوو دوای داعش كورد به‌جۆرێكی دیكه بیری له دینداری خۆی كردباوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ڕوونه كه عهمرهچییان ده‌چن بۆ سعودیه، ئه‌و وڵاته‌ی مسوڵمانان دوعایان بۆ سوپای ده‌ستدرێژكاری ئه‌ردۆگان كرد، كه به‌سه‌ر كورده‌كانی عفریندا سه‌ركه‌وێت.
3. پاڕانه‌وه له به‌غدا بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌وانی به‌سه‌ر عهمرهچییاندا، جگه له‌وه‌ی پشتگیرییه‌كی ئه‌خلاقییه بۆ دۆعاچییانی سعوودیه، ئاواش هاندانی عهمرهچییه كوردستانییه‌كانه كه له جیاتی ئاوڕدانه‌وه له دۆخی ئابووری هه‌ژارانی هه‌رێم و پێشمه‌رگه، بچن له‌وێ پاره‌كانیان خه‌رج بكه‌ن و بیكه‌نه خێر!
4. كۆیلایه‌تی دۆخێكی ڕۆحییه به‌ر له‌وه‌ی دۆخێكی فیزیكی، یان جه‌سته‌یی بێت. ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌نیا له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه كۆیله‌یه، بۆی هه‌یه كاركوشتهی بكه‌ن، به‌ڵام ڕۆحی خۆی له ده‌ست نادات و هه‌میشه ده‌یه‌وێت به‌هۆی ڕۆحیه‌وه، جه‌سته‌ی ئازاد بكات. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له ئاستی ڕۆحییدا بوونه‌ته كۆیله، هه‌میشه خۆبه‌خشانه كۆیلایه‌تی ده‌كه‌نه تاجی سه‌ر و ده‌یپۆشن به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن كه واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی پێویستی به ئه‌وانه وه‌ك مرۆڤی ئازاد.
5. حكومه‌تی هه‌رێم هه‌رگیز سیكۆلار و عه‌لمانی نه‌بووه، هه‌میشه عهمرهچی و خێرخوازان بردوویانه‌ته ڕێوه، به‌ڵام به ده‌گمه‌ن خێرهكهیان بۆ وڵاتی كوردستان بووه. ڕۆحی خۆبه‌كۆیله‌كردن ئه‌وه‌نده له‌م وڵاته‌دا باڵاده‌سته، هیچ جیاوازییه‌ك نه‌ماوه له نێوان سوأڵكردن له عه‌بادی كه فه‌رموویه‌تی: "پێشمه‌رگه شان به‌شانی سوپای دلێری عێراق له دژی داعش شه‌ڕی كردووه"و میدیای پارتی ده‌هۆڵی بۆ لێده‌دات و پێی شاگه‌شكه بووه، له‌گه‌ڵ شاگه‌شكه‌بوونی وه‌زاره‌تی كاروباری ئایینی به‌وه‌كاله‌ت كه وه‌ڵامی دڵخۆشكه‌ری له عێراقه‌وه پێگه‌یشتووه به‌وه‌ی بۆ هه‌ر عهمرهچییهك (25) دۆلار بدات و پاره‌ی كوردستان بچێته سعوودیه و بكرێت به خێر بۆ هه‌ژارانی ئه‌و وڵاته پیرۆزه‌ی ئیسلام.
6. ڕۆحی خۆبهكۆیلهكردنت پیرۆز ئه‌ی ئه‌و گه‌له‌ی به‌و هه‌موو ئهزموونهتهوه كه پڕه له جینۆساید و لاقه‌كردنی نامووسیت، حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌م دۆخه‌دا كه ده‌بوو ڕۆشنگه‌ری دینی بڵاو بكاته‌وه‌و مه‌راسیمی "بازاڕی ئازادی ئیسلامی" فهرامۆشكات، كه‌چی به شانازیی ده‌زانێت به‌غدا ئه‌وه‌نده به لوتفه فڕۆكه‌ی العراقیه له‌به‌ر خاتری عهمرهچییان هه‌ڵده‌ستێنێت.
7. بڕۆن به كۆمه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌ته خۆبهكۆیلهكردووهكهی، وڵات و نیشتیمانی خۆتان له‌ناو هه‌ژاریی منداڵ و خێزانی ئه‌و شه‌هیدانه‌دا به‌جێ بھێڵن، كه ئێوه به لایقی ئه‌وه‌یان نازانن كۆمه‌كیان بكه‌ن، چونكه له‌و شوێنه‌وه كه شمشێری داعش هاونیشتیمانیانی ئێوه لاقهكرد و سه‌ربڕی، دۆعا بۆ سه‌ركه‌وتنی سوپای داگیركه‌ر ده‌كرێت به‌سه‌ر هاوخوێنهكانتاندا.
8. ئیستاش تێنه‌گه‌یشتم كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌ریم بۆچی بیری له‌وه نه‌كرده‌وه كه به عهمرهچییهكان بڵێ له جیاتی دووركه‌وتنه‌وه له وڵاتی و كۆمه‌ڵگای خۆتان، پاره‌كانتان بخه‌نه پڕۆژه‌ی كۆمه‌ك و خه‌یرییه‌وه بۆ هاونیشتمانییهكانتان خێرتر و شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌تره.. ئایا ئه‌م حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته زیاتر دڵسۆزی ئه‌م وڵاته‌ن، یان هی سعوودیه؟!
9. بێشه‌رمی و نه‌بوونی یادوه‌ریی هیچ سنوورێكی نیه، چونكه هه‌ردووكیان ناهووشیاری ده‌یانبات به‌ڕێوه..
18/2/2018
PM:02:29:19/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 5907
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی