چووین بۆ ڕیش سمێڵیشمان دانا!!!

‌سەلام عەبدوڵا

لەماوەی 20 ڕۆژدا دوو بڕیاری یەكلاكەرەوە لەلایەن دادگایەكی بازرگانی و ناوبژیوانی بەریتانیا لەنێوان حكومەتی هەرێم و كۆمپانیای دانە غازی ئیماراتیدا دەرچووە .. بەوەی كە لەیەكەم بڕیاردا حكومەتی هەرێم پێویستە بڕی 100 ملیۆن دۆلار بداتەوە بە كۆمپانیای دانە غاز لەماوەی 14 ڕۆژدا.

دووەم بڕیاریش حكومەتی هەرێم پابەند دەكات كە لەماوەی 28 ڕۆژدا بڕی (( 1981951322)) ملیار دۆلار بداتەوە بە كۆمپانیای دانەغاز..

بەم شێوەیە حكومەتی هەرێم سەرەڕای 20 ملیار دۆلار قەرزی كۆنی ئەوا 2 ملیار دۆلاری تریشی هێنایە سەر خۆی و میلەتە چارە ڕەشەكەی .. كە 4 مانگە موچەی وەرنەگرتوە و بەمەش ساڵی ئایدەنش هێندەی تر ئەستۆی میلەت و خۆشیان بارگران دەكەن.

حكومەتی هەرێمیش وەك پەرچەكردارێك داوای 3 ملیار دۆلار قەرەبوو دەكاتەوە لە كۆمپانیای دانە غاز و بڕیارە دادگاكە لەساڵی 2016دا ئەو سكالایەش ببینێت.

هەردۆێنێش جارێكی تر كۆمپانیای دانە غاز داوایەكی تری ئاڕاستەی داگاكە كردوە داوای 11 ملیار دۆلاری تر وەك قەرەبوو دەكاتەوە.

بەم شێوەیە بێت ئەوا حكومەت و میلەتەكەشمان ساڵی ئایندەش موچەی فەرمانبەران بۆ 7-8 مانگ دوادەكەوێت.. ئەمەیە دەڵێن بۆ ڕیش چوو سمێڵیشی نایە بانی.

هەموو ئەم كارە نایاساییانە و دوور لە دەستور بەناوی سەربەخۆبونی ئابوری و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردیەوە بونە بڵقی سەرئاو و تەنها نیەتی دەسەڵاتدارانی هەرێم بریتیە لە دزین و دیزە بەدەرۆخۆنەكردنی داهات و نەوت و گازی سروشتی ئەم میلەتە بۆ خۆیان و حیزب و سەركردەكانیان..لەلایەك سیناریۆی دەوڵەتی كوردی ڕادەگەیەنن و لەولاشەوە دەستی داگیركەری تورك دەگرن و وڵاتی تەسلیم دەكەن و دەچنە بەرەی توركیا و داعش و سونەی خوینمژی كوردەوە.

بەڕاستی ئەمە نەدەسەڵاتی خۆماڵی و دلسۆزە و نە حوكمڕانێكی ئاقڵ و ژیر و حەكیمیشە، بەڵكو دەسەڵاتێكی قەبەلی دواكەوتوو بێ‌ پلانە كە تەنها بیر لە بەرژەوەندی خۆی دەكاتەوە.كە گەر وا سیاسەت و حوكمڕانی بكەن ئەوا بەدڵنیایی لەم قۆناغەشدا كورد دەبێتە پێخۆری زلهێزەكان و ئەوەی هەشمانە لەدەستی دەدەین.ئەوساش كاڵەك شكاندن بە ئەژنۆ دادمان نادات.


PM:12:28:09/12/2015

ئه‌م بابه‌ته 3622 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی