حکومەتەکەی علاویش دژی ھەرێمە

‌بڵێسە جەبار فەرمان


بەیانی کۆتا وادەی دەنگدان و نەدانە بە پاڵێوراو علاوی بۆ دروستکردنی حکومەتەکەی.
عەلاوی
یەکەم: نەیتوانیوە کۆدەنگی دروست بکات
دووەم: سەرکەوتوو نەبوە لە دیاریکردنی کاندیدی بێلایەن
سێیەم: پێگەی دەستوری کوردستانی لەبەرچاو نەگرت
چوارەم: نیازی نیە بەکاتی سەرۆک حکومەتبێ
پێنجهەمین: خۆی بێلایەن نیەو بێلایەنانەش بیر ناکاتەوە
شەشەمین: کاندیدەکانی بۆ کابینەکەی کەسانی بێلایەن نین
حەوتەمین: گوتارو دەربڕینی عەلاوی زمانی رەش و سپیە، دۆست و دوژمنە، باش و خراپە. لەعلمی سیاسیدا خاوەن ئەم فکرەیە بە دیکتاتۆرو نەخۆش حساب دەکرێت.
تاڕەو دیارەو حساب بۆ پەرلەمان ناکات.

بەھوێ ئەو تویتەرانەی کە لە ڕۆژانی رابوردودا کردویەتی پرسیاری خستۆتە سەر ئەندامانی پەرلامان و بەشێکی زۆرینارازی کردوە.

علاوی خۆی یەکێک بووە لەوانەی کە لە ھەڵبژاردندا خۆی پاڵاوتوەو تەنھا ١١٦ دەنگی بەدەست ھێناوە. بەلام لە نوسینەکانیدا ئەو پەلەمانتارانەی بە بەشەرەفانە دادەنیت کە دەنگ بە کابینەکەی دەدەن ئەوانەی کە بۆچونی جیاوازی ھەیە بە پێچەوانەکەی .

لە بەرنامەی حکومەتەکەی کە دەبوایا بە راوێژ لەگەڵ لیژنە تختیطی ستراتیجی و بەدواداچوون بۆ کاروناری حکومەت دابرێژرایا، بەڵام بێ خوێندنەوەی پەرلەمان و لیژنەکانی مەعنی لە ناو پەرلەمان بەرنامەی بۆ حکومەتەکەی داڕشت. لە بەرنامەکەی دا ناوی ھەرێمی کوردستانی نەھێناوە و اعتباری بۆ ھەرێم دانەناوە

ھەروەھا ئەو بەرنامەیەی دایرشتوە بۆ ماوەی ساڵیک نیە بۆ دە ساڵە!؟!؟ و زۆرتری پێویستە بۆ جێبەجێ کردن.
ھەروەھا ھیچ خویندنەوەیەک بۆ پێکهاتەو کەمینەکان نیە.

ئەم حکومەتەی علاوی گەر دەنگیش بھێنێت زۆر ئەستەمە بتوانێت ببێت بە حکومەتی ھەمووان و تەنھا حکومەتێ بەشێکی عیراق دەبێت و دژ بە ھەرێم دەبێت.


PM:05:46:29/02/2020

ئه‌م بابه‌ته 3200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی