تاکەی ناڕاستی؟!

‌عەبدوڵای‌ مەلا نوری‌

مەسرور بارزانی لە وتارەکەیدا لە بارەی ۱٠٠ رۆژی کابینەکەیەوە دەڵێت: هەر پەیوەست بە داهاتە گشتییەکانی حکومەتەوە، پرۆسەیەکی شەفافمان گرتووەتەبەر، بەتایبەت لە بواری داهاتی سامانە سرووشتییەکان. بە شێوەیەکی بەردەوام داتا و زانیارییەکانمان خستووەتەڕوو. ئێستا گشت هاووڵاتیان دەتوانن بزانن، داهاتی نەوت و داهاتە ناوخۆییەکانمان چەندە و لە چ بوارێکدا خەرج دەکرێت.

بە راستی شەرمە بەرپرس قسەی ناراست بکات، بروا بکەن نەک هاوڵاتیان تەنانەت پەرلەمانتارانیش نازانن داهات و خەرجی ئەم وڵاتە چەندەو چۆن سەرف دەکرێ! نازانن بڕی راست و دروستی بەرهەمهێنانی نەوت چەندە؟! نازانن قەرزەکانی سەر هەرێم چەندن؟ بۆچی قەرزەکان کران؟ لە کێ وەرگیران؟ بۆچی قەرزاربوین؟

سەیرە ئەوە ٦ ساڵە پەرلەمان بودجەی پەسەند نەکردوە، هیچ داتایەک لە بارەی داهات و خەرجیەکانەوە نەخراوەتە رو، تا ئەم ساتەش زانیاری دروست لە خەڵک دەشاردرێتەوە وەلێ سەرۆکی حکومەت باسی ئەوە دەکات هەمو زانیاریەکی خستوەتە رو!!!
بە داخەوە لەم هەرێمەی ئێمەدا قسە باجی لە سەر نیە، راستی هەتیوە، ناراستی رەواجی هەیە.

بە داخەوە؛ گومانم نیە ئەمشەو هەزاران مرۆڤ بەم قسانەی مەسرور بارزانی هەڵخەڵەتان و چەواشە بون!
دیارە لە زۆر روی تریشەوە وتارەکەی قسەی جدی هەڵدەگرێ.


PM:10:35:07/12/2019

ئه‌م بابه‌ته 3404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی