‌مەجلسێک بێ بارزانی!
PM:05:08:05/11/2019
عەبدوڵای‌ مەلا نوری‌


ئەم مەجلیسە کە لە وێنەکەدا دیارە، لە سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەسی یەکەمی حیزبەکانی هەرێم پێک هاتوە...

ئەوەی مایەی سەرنجە مەسعود بارزانی لە مەجلیسەکەدا نابینرێ! لە کاتێکدا بارزانیش کەسی یەکەمی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

پرسیار ئەوەیە؛ ئایا هۆکار چیە بارزانی بەشدار نیە؟ ئایا لە بەر بونی ئیشێکی گرنگتر پێی نەکراوە؟ یان لە بەر ئەوەیە خۆی لەکۆبونەوەکە بە گەورتر دەزانێ و پێی وایە دەبێ وەک مەرجەع هەڵسوکەوت بکات و، پاش گفتوگۆی ناو مەجلسی سەرۆکایەتیەکان و حیزبەکان خۆی قسەی کۆتایی بکات؟!

من پێموایە هۆکارەکە ئەوەی کۆتاییە، چ خودی پارتی و چ حیزبەکانیش بارزانی وەک مەرجەع دەبینن و لە روی سیاسیەوە لە سەروی خۆیانەوە دایان ناوە.

لە ئەرزی واقعیشدا ئێستا چ لە ئاستی هەرێم و چ لە ئاستی عێراقیش یەک سیاسەتی کوردی هەیە کە سیاسەتی بارزانیە.

سەرنج بدەن لە بەر ئەوەی بارزانی پشتیوانی عەبدولمەهەدیە و دژی خواستی خۆپیشاندەرانە سەرجەم هێزە کوردیەکانی تریش هەروان.

هێزە کوردیەکان دو جۆرن، ئەوانەی تەزویریان کرد، ئەوانەش تەزویریان قبوڵکرد، هەردو پشتیوانی عەبدولمەهەدین چونکە چاوپۆشی لە دزینی نەوتی کوردستان دەکات.

دژی دەنگی شەقامیشن چونکە داوای دادپەروەری و دیموکراسی و دورخستنەوەی ئەو سیاسیە بێ کەڵک و فاسدانە دەکەن.

حیزبە کوردیەکان لە ئێستادا یەکن، تەنها ناو و رەنگ و لۆگۆی سەر ئاڵاکانیان جیاوازە.

گرفت ئەوەیە هێشتا کەسانێکی ساویلکە هەبن، بە ناوی بونی مەترسی لە سەر هەرێم بەرگری لە سیاسەتی چەواشەکارانەی ئەم حیزبانە بکەن.


هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.