شاسوار و سەدام!

‌عەبدوڵای‌ مەلا نوری‌

حاکم رزگار ئەمین لە بەر ئەوەی لە دۆسیەی دادگایکردنی گەورە دیکتاتۆرو تاونکار سەدام حسێن دا، تا ئاستێکی باش رچاوی بنەماکانی مافی مرۆڤی کرد و مافی بەرگریلەخۆکردنی بۆ تۆمەتبار رەخساند، هەروەها پرۆسەکە بە ئاشکرا بەرێوە دەچو، سەرئەنجام پرۆسەی دادگایی و دادوەریەکە لەو قۆناغەدا وەک نمونەیەکی بەرزو جوان دەرکەوت.

دادپەروەری و دەستبەرکردنی مافی مرۆڤ تەنها بۆ تاونلێکراوان نیە، بەڵکو بۆ تۆمتبارانیشە، هەر دادگایەک نەتوانێ مافی تۆمەتبار بپارێزێت، هەرگیز ناتوانێ مافی تاونلێکرو وەربگرێتەوە.

دۆسیەکەی شاسوار بە شاراوەیی و بە بێ بەشداری هیچ لایەنێکی مافی مرۆڤ بەرێوە دەچێت، هاوکات دەزگای ئاسایش و دادوەرەکانی ئاسایش حیزبین، لە سایەی وەها دادگایەکدا دەرفەتی تەواو بۆ شێواندنی راستیەکان و بە لارێدا بردن هەیە.

دور لە رەدفعل و رقی شەخسی دەبێ داواکاری هەموان و بە تایبەت سکاڵاکاران ئەوە بێت سەرجەم پرۆسەی لێکۆڵینەوەو دادگایەکە بە پێی یاسا و بە لە بەرچاوگرتنی مافی مرۆڤ بەرێوەبچێت، بەدەر لەوە بەڕێوەچونی پرۆسەی دادگایی بەو جۆری ئێستا هیچ ئیعتیبارێکی نیە، بەڵکو دیوێکی تری تاوانکاری و تیرۆرە دەرحەق بە ئینسانەکانی ئەم وڵاتە.

ئەمە لایەنداری نیە بۆ کەسێکی دیاری کراو، بەڵکو داکۆکیە لە مافی مرۆڤ و سەروەریی یاسا.
خەڵک چاوڕێن راستیەکانی ئەم دۆسێیە لە ئەنجامی دادگایەکی ئاشکراو دادپەروردا بزانن و ببینن.
بەڵێ بۆ دادگاییکردنی ئەوانەی بە رێگای جیاجیا خەریکی جوێن و هەڵبەستنی تۆمەتن بۆ خەڵک، بەڵێ بۆ مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا.


PM:02:23:25/05/2019

ئه‌م بابه‌ته 8972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی