بردنەوەی گرەوە گەورەکە!

‌عەبدوڵای‌ مەلا نوری‌

چەند رۆژێک، کۆمەڵێک گەنجی ڕۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی و مامۆستایی ئاینی...، هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ ئەوەی لە کەلار بە شێوازی ناتوندوتیژی نارەزایی و بێزاری هاوڵاتیان بە دەسەڵات بگەیەنن، بۆ ئەو مەبەستە داوایان لە دوکاندارو کاسبکاران کردبو بۆ چەند سەعاتێک بازار نەکەنەوە.

خۆشبەختانە ئەمڕۆ وەک چۆن پلانیان بۆ دانبو توانیان وا بکەن زۆربەی هەر زۆری بازاری کەلار دابخرێت...
ئەم بە دەنگەوە هاتنەی کاسبکاران و سەرکەوتنی ئەم چالاکیە ناتوندتیژیە دەلیلی ئەوەیە:
ـ چالاکان و گەنجان دەتوانن پێشەنگی هاوڵاتیان بن،
ـ هاوڵاتیان بە دەنگەوچونی تەواویان بۆ چالاکی پرۆژەی جدی هەیە،
ـ زەمینەی چالاکی و سەرخستنی خەباتی ناتوندوتیژی زۆر لە بارە،
ـ بە پێی زانیاریەکان لە کەلار هەندێک باڵ و گروپی حزب پلانیان هەبو ئەو چالاکیە ئەمڕۆ بۆ تەسفیەی حسابی خۆیان بە کار بێنن، بەڵام شکستیان هێنا،
ـ پەیام و خواستەکانی هاوڵاتیان بە رونی و باشی بە دەسەڵات گەیشت،
ـ ژیان و سەروماڵی هاوڵاتیان پارێزرا،
ـ ئەوەی ئەمڕۆ دەسپێکە بۆ چالاکی گەورەتر،
ـ سەرکەوتنی ئەو چالاکیە دابڕانێکی گەورەیە لە نێوان قۆناغێکی دورو درێژ لە شەڕو رق و توندوتیژی لە رابردودا، دەسپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە شەرعی ترین و باڵاترین ئامرازی خەبات کە ناتودوتیژیە، کە میللەتی ئێمە لە هەموان زیاتر پێویستمان بەم جۆرە خەباتەیە.

ـ هیوادارم ئەم نەریتە لە هەموشاروشارۆچکەکان برەوی پێ بدرێت،
دڵنیابن خەباتی ناتوندوتیژی دەمانگەیەنێت بە زۆربەی خواستەکانمان...
تکایە وەک ئەوەی لە کەلار کرا با لە شوێنەکانی تریش ناتودوتیژی تاکە چەکی دەستی هاوڵاتیان بێت، بۆ ئەو مەبەستە گروپ و دەستە دروستپکرێت.


PM:06:50:24/12/2017

ئه‌م بابه‌ته 7419 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی