رێكه‌وتن و به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی
عەبدوڵای مەلا نوری
چه‌ند مانگێك پێش ئێستا باسی ئه‌وه‌م كرد، له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی دیموكراسی كوردستان‌م، ریفراندۆم به میكانیزمێكی دروست و دیموكراسی بۆ بڕیاردان له سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌زانم. هه‌لومه‌رجی عێراق و ناوچه‌كه‌و نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی تا راده‌یه‌كی باش باشه.
پێم وایه قڕنیكی تریش چاوه‌ڕێ بكه‌ین ده‌وڵه‌تانی توركیا‌و ئێران و عێراق و سوریا بۆ دروستكرنی ده‌وڵه‌تی كوردستان مۆڵه‌تمان پێ ناده‌ن. خۆ به كه‌م زانینه پێش ئه‌وه‌ی خۆمان هه‌نگاو بنێین چاوه‌ڕێ بكه‌ین ئهمریكاو ئه‌وروپاو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی فهرمومان لێ بكه‌ن.
بۆچونێكی سه‌رپێییه ئه‌گه‌ر پێمان وابێت عێراقێكی خاوه‌ن مێژویه‌كی دورودرێژ و لێوان‌لێو له ده‌مارگیری ئاینی و مه‌زهه‌بی و، كوشتار‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، عێراقێكی مه‌یدانی جه‌نگی هێزه ناوچهیهكان، عێراقێكی بێ سیاده‌و بێ كلتوری دیموكراسی به‌دیلی ده‌وڵه‌تێكی تاقی نه‌كراوه‌ی كوردستان بێت.
ئه‌وكات وتم و ئێستاش ده‌ڵێم تاكه رێگر له به‌رده‌م دروستبونی ده‌وڵه‌تی كوردستان كێشه ناوخۆییه‌كانن، وه‌ك حیزب پارتی و یه‌كێتی، وه‌ك كه‌سیش بارزانی زۆرترین به‌رپرسیارێتی ئه‌م دۆخه خراپه‌ی له ئه‌ستۆیه.
له‌م كاته‌دا مه‌یلی گفتوگۆ لای لایه‌نه‌كان دروست بووه، ئه‌شێت ئه‌م قۆناغه نوێیه دهرهفهتێكی باش بێت بۆ دروستكردنی متمانه‌و چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له كیشه‌كان و به‌شه‌كانی تریشی بخرێنه سه‌ر رێچكه‌ی چاره‌سه‌ر.
بێگومان جیاوازی هه‌ر ده‌مێنێت، به‌ڵام ده‌توانین چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌ش له نێوان زۆربه‌ی حیزبه‌كان له لایه‌ك و، هاوڵاتیان و حیزبه‌كان له لایه‌كی تره‌وه بكه‌ینه بنه‌مای پێكهاتنێكی نیشتیمانی بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بنێین.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێم وایه ده‌كرێت ئه‌م چوار خاڵه‌ی خواره‌وه به‌م پێكهوهبونهوه، خاڵی هاوبه‌ش و جه‌وهه‌ری بن:
یه‌كه‌م: كێشه‌ی موچه، هه‌موان داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه ده‌كه‌ن و خاڵی هاوبه‌شی نێوانیانه. له‌مه‌دا بێ لایه‌نێك و لایهندارێك، هه‌ژارێك و ده‌وڵه‌مه‌ندێك سودمه‌ند ده‌بن، دڵخۆش ده‌بن. چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه هه‌نگاوی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كییه بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك، بۆ گێڕانه‌وه‌و به‌هێزكردنی متمانه‌و ئینتیما لای هاوڵاتیان. باش كردنی بژێوی ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین پشتیوانیه بۆ هه‌ر بڕیارێكی سیاسی له داهاتودا.
پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر سێ خاڵه‌كه‌ی تر، پێم وایه ده‌كرێت له 1-11-2017، ریفراندۆم له سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و پرۆژه‌ی ده‌ستورو هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێكه‌وه بكرێت. له خواره‌وه ورده‌كاری ئه‌مه رون ده‌كه‌مه‌وه.
دوه‌م: ده‌ستور، پێوێسته هه‌رێمی كوردستان ببێته خاوه‌ن ده‌ستورێكی دیموكراسی مۆدێرن، تێدا ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌یه‌ك جیاكرابنهوهو هاوسه‌نگی و هه‌ماهه‌نگیان له نێواندا هه‌بێت، رۆڵی گه‌وره به دادگا درابێت، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌منی و سه‌ربازی له ژێر چاودێری پهرلهماندابن، سیستمی لامه‌كه‌زی و، مافی هه‌مو پێكهاته نه‌ته‌ویی و ئاینیی و مه‌زهه‌به‌كان و وه‌ك یه‌كی نێوانیان چه‌سپابێت، سنوری خاكی كوردستانی تێدا ده‌ستنیشان كرابێت.
پێم وایه ئیدی ده‌بێت كۆتایی به باس و خواسی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بێت، ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا بكرێت با له ده‌ستوردا بكرێت.
بۆ ده‌ستورێكی دیموكراسی مۆدێرن گرنگه؟ چونكه تاكه وه‌سیقه‌یه پێش دروستكردنی ده‌وڵه‌ت فۆرمی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌مان پیشان ده‌دات كه هه‌نگاوی بۆ ده‌نێین، ئه‌مه‌ش به‌شێكی باش له‌و مه‌ترسی و دڵه‌ڕاوكێیه ده‌ڕه‌وێنێته‌وه كه وه‌ك پرسیار له سه‌ر فۆرمی داهاتوی ده‌وڵه‌ت هه‌مانه. هه‌روه‌ها ده‌ستور له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت و وه‌ك یاسای ئاسایی نیه هه‌ركات زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی ویستیان هه‌مواری بكه‌ن.
ده‌ستورێكی دیموكراسی كه ئازدای و مافی مرۆڤ و پێكهاته‌كانی تێدا چهسپاوبێت كه‌م تا زۆر سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی بۆ خۆی رادهكێشتێت، دڵنیایی لای پێكهاته‌كانی كوردستان دروست ده‌كات.
هیچ گه‌ره‌نتیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به قه‌ده‌ر ده‌ستورێكی دیموكراسی په‌سه‌ندكراو له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه دڵنیایی و متمانه له ناوخۆدا دروست ناكات. ده‌ستور له چاوتروكانێكدا هه‌مو كێشه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ر ناكات، به‌شێكیمان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات و نه‌خشه رێگاشه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌وانی تریش. ده‌ستورێكی باش هه‌مو پاكێجه‌كانی چاكسازی له خۆیدا كۆ ده‌كاته‌وه.
(لیژنه‌ی ده‌ستور كه له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه پێكهات، به‌شێك له كاری پرۆژه‌ی ده‌ستوریان ته‌واو كردوه، ئه‌گه‌ر رێكه‌وتن هه‌بێت، ده‌كرێت په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵات به لیژنه‌كه بداته‌وه‌و له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا كاره‌كانیان ته‌واو بكه‌ن).
سێیه‌م: ریفراندۆم، له راستیدا په‌رله‌مان و ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئامانج نیه (بۆیه له‌م بابه‌ته‌دا پرسی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ته‌وه‌ر نیه)، ئامانج ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یه كه له ئه‌نجامی كاره‌كانی په‌رله‌ماندا به ده‌ست دێن له چوارچیوه‌ی یاسا ده‌ركردن و چاودێریدا، له ئێستادا یه‌كێك له كاره‌كانی په‌رله‌مان هه‌ڵسوكه‌وتكردنه له گه‌ڵ پرسی ریفراندۆم. ئه‌گه‌ر بابه‌تی ریفراندۆم له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارام‌دا له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆ و ئاماده‌سازی یاسای بۆ بكرێت، به پێی یاسا زه‌مانه‌تی ئه‌وه بكرێت كه ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆییه نه‌ك شتی تر، ئیدی له‌وه ده‌رده‌چێت پرسێكی حیزبی و گوماناوی بێت، ئه‌مه هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌ی به جدی كار بۆ سه‌رخستنی ریفراندۆم و هه‌نگاوه‌كانی تری سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن و پێكه‌وه روبه‌روی ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كان ببنه‌وه.
چواره‌م: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتی خۆیدا، زۆر پێویسته هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا له 1-11-2017 بكرێت. ناكرێت به ناوی قۆناغی راگوزه‌ره‌وه بیر له دواخستنی هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه.
به هه‌ڵبژادن له كاتی خۆیدا به‌شێكی تری كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن، به دواخستنی كێشه‌یه‌كی تری دیموكراسی روبه‌روی هه‌رێم ده‌بێته‌وه. به هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا هه‌ڵه‌ی خوله‌كانی رابردوی په‌رله‌مان دوباره نابێته‌وه، به دواخستنی هه‌موان له هه‌ڵه‌كانی رابردووه ده‌گلێن، كاتێك پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ریفراندۆم له سه‌ر ده‌ستورێكی دیموكراسی و سه‌ربه‌خۆیی پێكه‌وه ده‌كرێن، ئه‌م سێ بابه‌ته له سه‌ر ئاستی ناوخۆ حه‌ماس و ته‌بایی له گه‌ڵدایه، له سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش ئه‌گه‌ری پشتیوانی گه‌وره.
به‌م جۆره ده‌كرێت له یه‌ك رۆژدا ریفراندۆم و له سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و پرۆژه‌ی ده‌ستور و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بكرێت. ریفراندۆم و پرۆژه‌ی ده‌ستور دو بابه‌تی نیشتیمانی چاره‌نوساز ده‌بن كه زۆرینه‌یه‌كی راسته‌قینه به‌ڵێی بۆ ده‌كه‌ن، له پاڵ ئه‌و دوانه‌دا پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان تاكه بابه‌ت ده‌بێت هه‌ر لایه‌نه‌و بۆ لیستی خۆی بانگه‌شه ده‌كات.
لێره‌دا پرسیارێك دێته پێش، ئایا چاره‌نوسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چی لێدێت؟ یاخود چۆن و كه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت؟ وڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه: ئه‌و رۆژه‌ی كه ئیعلانی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كان له سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و ده‌ستور و هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌وه له یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی تازه هه‌ڵبژێردراودا به پێی ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوره‌كه سه‌رۆكی نوێی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت.
پێموایه ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی سه‌رپێخستنی ئه‌و چوار خاڵه‌ی سه‌ره‌وه هه‌بێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی تر له ئێستاوه تا رۆژی هه‌ڵبژاردن قورس نابێت، خۆ بیركردنه‌وه له چاره‌سه‌ری نیو ناچڵ یاخود په‌راوێزخستنی ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن ته‌مه‌نی كێشه‌كان درێژ ده‌كاته‌وه.
PM:11:14:11/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 6436
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی