په‌رله‌مانێكی چۆن باس ده‌كه‌ن؟
عەبدوڵای مەلا نوری
كاتێك پارتی په‌رله‌مانی كوردستانی داخست، جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری دا هیچ دانوساتانێك له گه‌ڵ پارتی نه‌كات تا ئه‌و كاته‌ی دۆخی په‌رله‌مان ئاسایی ده‌كرێته‌وه...
ئه‌و كاته‌ی گۆڕان ئه‌و بڕیاره‌ی دا په‌رله‌مان دو ساڵ ته‌مه‌نی یاسایی مابو، جێگای ئومیدی خه‌ڵك بو...
به‌ڵام ئێستا په‌رله‌مان چه‌ند مانگێك ته‌مه‌نی یاسایی ماوه. ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی كه ئێستا براده‌رانی پارتی باس له ئاسایی كردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن تا ئه‌م ساته وه‌ك به‌رمیلێكی به‌تاڵ وایه. به‌تاڵ له روی ته‌مه‌نی یاساییه‌وه، به‌تاڵ له روی هه‌یبه‌ته‌وه، به‌تاڵ له رویی مه‌هامه‌وه...
په‌رله‌مان بێ هه‌یبه‌ت تر ده‌بێت كاتێك مه‌به‌ست له كاركردنه‌وه‌ی ته‌نها بۆ ئه‌وه بێت به‌رگێكی یاسایی به پرسی ریفراندۆمدا بكات...
په‌رله‌مانێكی په‌كخراو له سه‌ر ده‌ستی پارتی، له گه‌ڵ ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی كه پارتی بۆ مه‌به‌ستی خۆی ده‌یخاته‌وه گه‌ڕ وه‌ك یه‌ك وان، وه‌ك یه‌ك بێ رۆح و گیانن، وه‌ك یه‌ك ناتوانن نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌ی خه‌ڵك بكه‌ن.
په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر وه‌ك په‌رله‌مانێكی راسته‌قینه ئاسایی نه‌كرێته‌وه نه‌بونی باشتره...
تا راده‌یه‌ك ده‌توانرێت قه‌ربوی شكۆی شكاوی په‌رله‌مان بكرێته‌وه، ئه‌و كاته‌ی په‌رله‌مان شوێنێك بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسانه‌ی كه شكۆی په‌رله‌مانی له سه‌ر شكێنرا، له سه‌روی هه‌مویانه‌وه كێشه‌ی موچه‌ی خه‌ڵك و پرسی سیستمی حكومڕانی له ده‌ستوردا...
گۆڕان خوازیاری چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و ته‌بایی و به‌هێٍزكردنی متمانه‌ی نێوان لایه‌نه‌كانه، به‌ڵام ئه‌بێت لایه‌نه‌كانیش ئه‌وه‌یان له به‌رچاو بێت، هه‌ر هه‌وڵ و پرۆژه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر لانی كه‌م به‌شێك له خواسته ستراتیجیه‌كانی گۆڕانی له به‌رچاو نه‌گرتبێت ئاكامی نابێت.
PM:09:50:30/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 4743
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی