بەرژەوەندییە نشتیمانی و هەرێمایەتییەکان و رەتکردنەوەی سیاسەتی سزاکان

‌عادل عه‌بدولمه‌هدی‌‌

بەرژەوەندییەکانمان بەستراوەتەوە بە گەشەسەندنەکان و بەرژەوەندییە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان، بە تایبەت لە سایەی بارودۆخی ناوچەکە و دژایەتیکردنی تیرۆر و ناکۆکی نێوان دەوڵەتان، تا دەگات بە  دابەشبوونی کۆمەڵگەکان و سیاسەتەکانی گەمارۆ و سزاکان و ڕێوشوێنە تاکلایەنە زۆردارییەکان.


جا عێراق و بەرژەوەندییەکانی  بەشێکە لەو ململانێیەی کە لە ناوچەکەدا بەرپا بووە، ئەویش لەوەتەی دامەزراندنی ئیسراسیلەوە، تا دەگات بە جوڵانەوە ڕزگاریخوازەکان و ڕزگاربوونی نیشتیمان و بەشێک لە سیستمی دانیشتوانی ناوچەکە لە ڕووی دانیشتوان و بیرو باوەڕ و جیۆپۆلۆتیکی کۆمەڵایەتی و ئابوری پەیوەندی بە جیهانەوە.

گومانی تێدا نییە هەر ڕاپەڕین و گەشەکردنێک لە ناوچەکە، یان هەر لاوازی و لاوازکردنی لایەنێک لە لایەنەکان، بە شێوەیەکی نێگەتیڤ و پۆزەتیڤ کاریگەری لەسەر عێراق دەبێت.


بۆیە پێویستە ڕووبەڕووی ئەو پاڵنەر و کاریگەرییانە ببینەوە، بە ئاڕاستەی وەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی گەل و دەوڵەتان، وە نابێت ڕێگە بدەین ببێتە هۆکارێک بۆ دابەشبوونی زیاتر و دەستوەردان و لاوازکردن، بۆیە پێویستە هاوکاری یەکتر بین و دژی ئەو دابەشبوون و گەمارۆ و سزایانە بوەستینەوە، هەر گەمارۆ و سزایەک بۆسەر عێراق باشترین بەڵگەیە بۆ شانبەشان وەستانی دەوروبەر لەگەڵمان، هەروەها لەسەر ئەو سزایان کە عێراق و دەوڵەتانی ناوچەکە و بە هەمان شێوە ئەوروپا و ئەمریکا ڕووبەڕووی بۆتەوە، بەڵام سوود و خۆپەرستی هەندێک کەسیش نابێت ئەو ڕاستییە بشارێتەوە.


بەرژەوەندییە نشتیمانییەکان بەدەر لە هەر ناکۆکییەک کە هەیە، لە بنەڕەتەوە پەیوەندی هەیە بە دەوڵەتانی هاوسێوە وەک ئێران و تورکیا و دەوڵەتانی کەنداو و عەرەبی، بۆیە هەر زیانێکی بەرکەوێت بەر ئەوانیش دەکەوێت، هەر زیانێک بە ئێمە بگات بەوانیش دەگات، بۆیە نابێت دەستەپاچەی روداو و فشارە کتوپرەکان بین، چونکە لەو کاتەدا بەئاگایی و هەڵوێستەکانیشمان گەمارۆ دەدرێن، بە پێچەوانەوە دەبێت کراوە بین بەسەر هۆکار و بەرئەنجامەکانی، تا بتوانین بڕیاری دروست بدەین، چونکە زۆرێک لە بۆچوون و پێشبنییەکان کە پێشتر چەسپاوو بوون هەرەسیان هێنا، لە بەرامبەردا پێگە و باڵەخانە و سیستم و هێزی تر بەدەر لە ئایدلۆژیای ئیسلامی یان عیلمانی بەهێز بوون، کە ڕۆژێک لە ڕۆژان کرابوونە ئامانج.


لە ڕۆژی ١١/٩/٢٠١١ لە  وتاریکدا بە ناونیشانی  (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان ڕادکاڵیەن و کرانەوە و پێشکەوتنی خۆرئاوا و پاشەکشەکردنی) نوسیووە، قەبارە و کاریگەری ئەو هۆکارانە دەردەخات کە پێدەچێت لە ماوەیەکی زۆر کورتدا ڕووبدەن و هەڵوێستەکان ئاوەژووبکاتەوە، بایەخی هەڵوێستگرتنی ڕاستەقینە دەرکەوێت، کە ئەمە دەقەیەتی :


"دوو وەرز بەسەر دەسپێکردنی راپەڕینەکاندا تێپەڕی.. سێ سیستم کەوتن و تا ئێستاش چەندی تر لەژێر فشار و گەمارۆدان، هەندێکیان پڕوپاگەندە و هەوڵی بەهێزکردنی بەرگرییەکانی دەکات، یەکێکی تر خۆی بۆ هێرش ئامادە دەکات.. پێوەری هێزە ناوخۆی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان ئاوەژوو بوونەتەوە، هەندیک دڵخۆشە بە کودەتای مێژوویی، کە کۆتایی دەهێنێت بە رادیکاڵیەت و ئایدلۆژییەکان لە ناویشیاندا ئیسلامی،، هەندێکی تر ستایشی ئەوە دەکەن کە وریابوونەوە لە قوڵایی و داهاتوویدا بریتییە لە وریابوونەوە و بە ئاگاهاتنەوەی ئیسلامی.. ئاراستەکان هێشتا دەرنەکەوتوون و بەرجەستە نەبوون، پارسەنگی هێزە نوێیەکان هێشتا گەلان و حکومەت و ڕێکخراوە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان یەکلاییان نەکردووەتەوە.


بێگومان ڕوداوەکان مێژوویی و گشتگیر بوون، بەشێوەیەک لە دایکبوونی چرکەساتی هۆکارە کتوپڕەکان نین، وەک کودەتای سوپا و هەڵۆکان و دەستوەردانە بیانییەکان بۆناو تاکە نەخشەیەک یان یەک وڵات... ئەنجامەکان ڕیشەیی و گشتین، کە رەنگە چەندین ساڵ و دەیە بخایەنێت.. هەر کەسێک پێی وابێت کە پایزی براگی ١٩٦٨ و هاوکاری لە پۆلۆنیا لە ساڵی ١٩٨٠ و بیریوستریکای گۆرباتچۆف لە ساڵی ١٩٨٦ بووە هۆی هەرەسهێنانی دیواری بەرلین لە ساڵی ١٩٨٩، وەک ناونیشانێکی گەورە بۆ هەڵوەشانەوەی بلۆکی سۆسیالیستی .. بریتی بوو لە مەترسیدارترین گۆڕانکاری سەدەی بیستەم.

ئەگەر ئەلبانیای ستالینی جیابکرێتەوە لە پێگە ئەوروپییەکەی ، ئەوەی کە هەڵوەشاوەتەوە بریتییە لە یەکێتی سۆڤیەت و پێکهاتەکانی لە ئەوروپا و ئاسیای و ئەفریقا.. لە ناوەندەدا کۆریای باکور و کوبا بەپێوە وەستان و بەرگرییان کرد، تەنانەت چین خۆی گونجان وەک دیاردەیەکی نوێ، دوای ئەوەی لە ئیمپریالیزمی ئیشتراکی ڕزگاری بوو، سیستمە شیوعییەکە بووە هاوبەشێکی ئیمپریالیستی سەرمایەداری، وەک ئەوەی پێشتر سۆڤیەت و ئەمریکای پێ دەناسران.

بە هەمان شێوە کەوتنی سایگۆن.. لە بەرامبەردا ڤێتنام و لاوس و کەمبۆدیا و لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا نەکەوتن، بەڵکو نیکسۆن لە ماڵی خۆی کەوت و دووچاری شکست بوو، ئەمریکا دووچاری متبوون بوو تا ئەو کاتەی ڕیگان بە ئاگای هێنایەوە و هێرشی پێچەوانەی دەستپێکرد.


نموونەکانی کەوتنی قودس و شکستەکەی حوزەیرانی ١٩٦٧ و هەرەسی ناسری  ساڵی ١٩٧٠ و کودەتاکانی عێراق و لیبیا و سوریا.. سیستمێکی نوێ دەستیپێکرد کە خۆی دەبینییەوە لە دەرکەوتنی تێکۆشانی چەکداری فەلەستین و جەنگی ناوخۆیی لوبنان لە ساڵی ١٩٧٤.. جەنگی ئۆکتۆبەر و کامپ دیڤد و ئۆسلۆ.. پێشکەوتنی ڕۆڵی وڵاتانی کەنداو و بزوتنەوە ئیسلامییەکان لە ئێران و تورکیا.. بەرپابوونی جەنگەکانی ناوچەی مەزن و دەستوەردانی بیانییەکان و کاریگەرییەکانی کە تا ئێستاش بەردەوامە.. ئێمە لەبەردەم ئەم جۆرە دۆخەداین کە گەردەلوول و ڕوداوی ئەوتۆن، کە چەندین سیستم و تۆڕری پەیوەندی و چەمکی جیاجیا لە خۆ دەگرن، بە سروشتی خۆیان کاتێکی زۆر دەخایەنن بەر لەوەی بەرهەم و ئەنجامەکانی بدات بە دەستەوە.


باشە ئایا گەلان سەردەکەون بۆ سەپاندنی سیستمی نوێ و دابینکردنی ئازادی و مافەکان وەک هیوای بۆ دەخوازن.. یاخود دابەشبوون و بێسەروبەری و جەنگ باڵ بەسەر دۆخەکەدا دەکێشێت؟ ئایا سیستمە رادیکاڵەکان لە ناویشیاندا ئیسلامییەکان هەڵدەوەشێن.. یاخود بەهێزتر دەبن و هەژموونیان زیاتر دەبێت، هەر وەک چۆن لەم چەند دەیەی دوایدا روویدا؟ ئایا خۆرئاوا دەگەڕێتەوە و ڕۆڵی گەورە دەگێڕێن وەک ئێستا کە هەیەتی.. یاخود خۆی دەبینێتەوە کە چەقیوەتە ناو دۆخێکەوە باش پەی بە ئەنجامەکەی نەبردووە؟ داهاتوو بۆ ئەوانەی چاوەڕوانی دەکەن زۆر نزیکە".


AM:10:38:14/08/2018

ئه‌م بابه‌ته 1602 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی