میدیا چی له باره‌ی كۆرۆناوه ده‌ڵێت
ئەرسەلان ڕەحمان
میدیا چی له باره‌ی كۆرۆناوه ده‌ڵێت
هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ دامه‌زراوه حكومی و میدیاییه‌كان
#ئه‌رسه‌لان_ره‌حمان
كۆرۆنای نوێ، وه‌ك هه‌ر په‌تایه‌كی دیكه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش چاره‌سه‌ری نه‌بێت، عه‌قڵی داهێنه‌رانه‌ی مرۆڤدۆستانه‌ی زانایان ده‌سته‌وه‌ستان نییه له ئاستیدا. ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌وا و ژینگه‌ی ژیانی پانتاییه‌كی دیاریكراو زه‌مینه‌ی بۆ سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنی خۆشكردبێت، كات ناوه‌ستێت و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ئه‌و زه‌مینه له باره‌ی له بار ده‌بات. ده‌مێنێته‌وه مامه‌ڵه‌ی لایه‌نی ره‌سمی و په‌یوه‌ندیداره به‌و پرسه‌وه. له هه‌رێمی كوردستان شپرزه‌ییه‌ك به كاروباری ئیداری و رێككاره ته‌ندرووستییه‌كانه‌وه دیاره. به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كۆرۆنا گه‌یشته ئێران، ئیسرائیل، ئیمارات و لوبنان. هه‌رچه‌ند هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن و رێنمایی هه‌ن و وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی چاوكراوه‌تره له ئاستی قه‌یرانه‌كه‌دا، به‌ڵام هێشتا كات ماوه بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌ری له‌سه‌ر رۆڵ و ئه‌زموونی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه بكرێت.
دیوێكی دیكه‌ی ئه‌م قه‌یرانه، مامه‌ڵه‌ی میدیای كوردیی و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه له‌گه‌ڵ حاڵه‌ت و بارودۆخه نوێیه‌كه. سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی میدیای كوردیی بۆ وه‌رگرتنی زانیاری، ئاژانس و سه‌رچاوه خۆرئاواییه‌كانه، جا له ده‌ستی یه‌كه‌مه‌وه بێت یان له ده‌ستی دووه‌مه‌وه بێت. له‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر هه‌یه میدیای خۆرئاوا به مه‌به‌ست قه‌باره‌ی قه‌یرانه‌كه‌یان گه‌وره‌تر له ئه‌ندازه‌ی خۆی پیشان دابێت و به‌شێكی زۆری هه‌واڵ و زانیارییه‌كانیان بڕژێته خزمه‌تی پڕۆژه‌ی سیاسی و ئابووری جیهانی سه‌رمایه‌داری خۆرئاواوه دژی ئابووری و پیشه‌سازی چین.
میدیای كوردی په‌له‌یه‌تی بۆ گه‌یاندنی نوێترین ئاماری تووشبووان، قوربانیانی ڤایرۆسه‌كه. دیقه‌ت بفه‌رموون، هه‌واڵی تۆماركردنی حاڵه‌تی كۆرۆنا له به‌ریتانیا و ئیتاڵیا، چاره‌كی هه‌واڵی تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێك له شاری قومی ئێران كاریگه‌ری نه‌بوو. میدیاش هێنده‌ی له‌سه‌ر نه‌ڕۆیشت، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كان له ئێران كاریگه‌ری به جێهێشت. سه‌دای بڵاوبوونه‌وه و تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كان له خۆرئاوا هێنده نایه‌ته به‌ر گوێ.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له باشترین حاڵه‌تدا ره‌نگه كۆپی په‌یستی هه‌واڵ و زانیاری سه‌رچاوه‌كان بكه‌ن، له باره خراپه‌كه‌دا پشت به زانیاری بێ بنه‌ما ده‌به‌سترێت. به گشتی ئه‌و تۆڕانه ژینگه‌ی له بارن بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی، پڕوپاگه‌نده، واته‌وات، هه‌واڵی ساخته و هه‌ڵبه‌ستراو، كه له رێگه‌یانه‌وه كاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر رایگشتی و ئاسیشی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه و ئاسایشی ده‌روونی تاك درووست ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانستی ده‌روونزانی و پرسی شه‌ڕی ده‌روونی، له سه‌رده‌می رووداوی گه‌وره و باری نائاسایی و كاره‌ساتدا، ژینگه‌یه‌كی له بار بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆ و پڕوپاگه‌نده ده‌ڕه‌خسێت. ئه‌مه‌ش ئه‌ركی دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كان قورس‌تر ده‌كات. بۆ پێشگیری له‌و ره‌وشه نوێیه پێویسته میدیا و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان هاوئاهه‌نگانه هه‌نگاو بنێن و میدیا به‌رپرسیارێتی ره‌وشه نوێیه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ و نه‌كه‌وێته سه‌نگه‌رگرتنه‌وه.
له كاتی روودانی قه‌یراندا هه‌ندێك ئاماژه و پێودانگ هه‌ن پێویسته میدیا و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان له‌به‌رچاویان بگرن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كاندا:
له‌وانه:
1- پێویسته دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كان به‌و په‌ڕی وردی و روونییه‌وه، پێویستی میدیا له رووی زانیاری و راستییه به‌رجه‌سته‌كان دابین بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بۆ دزه‌كردنی هه‌واڵی ناڕاست نه‌خوڵقێت.
2- راگه‌یاندنی ئامار و زانیارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی روون و رێگه نه‌دان و بوار نه‌هێشتنه‌وه بۆ شێواندن و به هه‌ڵه راڤه‌كردنیان.
3- له كاتی روودانی هه‌ڵه‌دا، پێویسته دامه‌زراوه‌كان دان به هه‌ڵه‌دا بنێن بۆ ئه‌وه‌ی متمانه و راستگۆیی له ده‌ست نه‌ده‌ن، به تایبه‌تی له گواستنه‌وه‌ی زانیاری‌دا و خستنه‌ڕووی هۆكاری روودانی هه‌ڵه‌كان به روونی باس بكه‌ن. چونكه نكوڵی كردن و دواتر ده‌ركه‌وتنی راستییه‌كان، متمانه لای رایگشتی ناهێڵێت.
4- میدیا ده‌بێت دوای دڵنیابوونه‌وه زانیاری بڵاوبكاته‌وه و نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری باری سۆزدارییه‌وه. له سه‌رچاوه‌ی ره‌سمی ناسراو، زانیاری وه‌ربگرێت و بڵاوی بكاته‌وه. ناكرێت كه‌سی نه‌ناسراو، سه‌رچاوه‌ی نادیار، په‌یج و ئه‌كاونتی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ببنه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی زانیاری.
5- پێویسته دامه‌زراوه‌كان به‌و په‌ڕی دڵنیایی و متمانه و راستگۆییه‌وه وه‌ڵامی پرسیاری میدیا بده‌نه‌وه و رایگشتی له نوێترین زانیاری و رێككاره‌كانیان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
6- دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كان ده‌بێت به زمانی زانیاری و دڵنیایی ته‌واو ره‌وش و پێشهاته‌كان بخه‌نه‌ڕوو. ناكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای گریمانه زانیاری بده‌نه میدیا.
7- پێویسته میدیا پشت به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و به‌رپرسی راسته‌وخۆ ببه‌ستێت. دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كانیش ناكرێت هه‌ر كه‌س لای خۆیه‌وه زانیاری بداته میدیا و ده‌كرێت حكومه‌ت ژوورێكی عه‌مه‌لیاتی تایبه‌ت پێكبهێنێت و ئه‌و ژووره ببێته زمانحاڵ و سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م و دوایه‌مین زانیاری له باره‌ی قه‌یرانه‌كه‌وه. نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، هه‌ر به‌ڕێوبه‌ری بنكه و مه‌رزێكی سنووری و هه‌ر كامه‌ندێكی ته‌ندرووستی له شوێنپێگه‌ی خۆیه‌وه لێدوان ده‌دات.
8- له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه نوێیه‌كانی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كه، گرنگه میدیا رێنمایی ته‌ندرووستی و شێوازی خۆپارێزی فێری خه‌ڵك بكات و كارێك بكات هاووڵاتی ژێرخانێكی مه‌عریفی بۆ درووست ببێت بۆ خۆپاراستن نه‌ك ته‌نیا له‌م په‌تایه به‌ڵكو گۆڕینی نۆڕمی ژیان و هه‌ڵسوكه‌وتی رۆژانه‌ی به ئامانجی درووستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پاكتر و ته‌ندرووستتر.
9- یه‌كخستنی گوتاری دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان و راسته‌ڕێ كردنی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی دامه‌زراوه‌كان به‌رامبه‌ر به میدیا و هاووڵاتیان به ئامانجی رێگرتن له سه‌رلێشێوان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و شپرزه‌ییه‌ی هه‌یه.
10- میدیا پێویسته رێگر بێت له بڵاوبوونه‌وه‌ی واته‌وات و پڕوپاگه‌نده و هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو و رێگه به خۆی نه‌دات ببێته پاشكۆی په‌یج و ئه‌كاونتی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و رۆڵی سه‌ركردایه‌تیكردنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بگێڕێت، نه‌ك له پێناو لایك و كۆمێنت ببێته پاشكۆی ئه‌و تۆڕانه و زیان له متمانه‌ی خۆی له لایه‌ك و ئاستی مه‌عریفی وه‌رگرانی له لایه‌كی دیكه‌وه بدات و ببێته مایه‌ی درووستكردنی پشێوی و تێكدانی ئاسایشی ده‌روونی تاك و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه.
PM:05:45:22/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 1860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی