خێزان چۆن بووەتە "جەنگەڵ" بۆ کچان؟
شنیار ئەنوەر
دایک کە کۆڵەکەی خێزانە ئەگەر شکێنرابێت و متمانه‌ی به‌خۆی نه‌بێت ناتوانێت نەوەیەک بوێر پەروەردە بکات. نەوەیەک خاوەنی ئافراندن و سەرکێشی بێت.
به‌بێ وه‌به‌رهێنان كردن له توانا و بیركردنه‌وه په‌روه‌رده‌ی ره‌گه‌زی مێینه، كۆمه‌ڵگه ناتوانێت ئاماده بكرێت بۆ ئاینده‌یه‌كی پر له ئاشتی و بیركردنه‌وه‌ی ئازاد.
ئه‌گه‌ر ژینگه‌ی خێزان و قوتابخانه‌كانمان ئه‌وه‌بێت كه من ئه‌بینم و رۆژانه بهریهكهوتنم هه‌یه له‌گه‌ڵى، چاوه‌ڕوان مه‌كه‌ن كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتنێك به‌خۆیه‌وه ببینێت، چونكه هه‌م ژینگه زۆر خێزان هێشتا پریه‌تی له توندوتیژی و ههرهسانكردنی كچان و ژنان، هه‌م له قوتابخانه جگه له پڕكردنی مێشكیان به تێكستی وشك ده‌رفه‌تی نیشاندانی تواناكانیان بۆ ناڕه‌خسێنن و قوتابخانه‌ش بووه به زیندانێكی تر بۆ كچه‌كانمان.
پێم وابوو، ژیانی ئەم نەوەنوێیە جیاوازتر ئەبێت، ئەگەرچی لەئێستادا دەستڕاگەیشتنمان بە جیھانی تەکنەلۆجیا و کرانەوەی کۆمەڵگا بەڕووی دونیادا یارمه‌تیده‌ری باشه بۆ په‌روه‌رده‌كردن و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه، کەچی ئاریشە خێزانییەکان بەشێوازێکی چەقبەست و وەکو خۆی ماوەتەوە له هه‌ندێك دۆخدا خراپ تر بووه.
ئەم جەنگەڵە بەتایبەت وەک میراتێک زیاتر و زیاتر بۆ منداڵ و ژنان ماوەتەوە، ئەو چیرۆکە خەماویانەی کە من لەمیانەی ئیشکردنم گوێبیستی بوم کەباوک چۆن پەروەردەی منداڵە کورەکەی ئەکات، دایک چۆن وشەی "تۆ پیاویت" بە گوێی منداڵە کوڕەکەی ئەدات لەم نێوەندەشدا کچەکانمان دەکەنە قوربانی، مێینه بونیان به كه‌مكورتی نیشان ئه‌ده‌ن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ته‌نیا یه‌ك چیرۆكه و به ده‌یان چیرۆكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌م لایه كه چۆن كه‌سایه‌تی ژنان له منداڵیه‌وه ئهشكێنرێن و ئازادیان لێ زهوتئهكرێت.
"ئێمە لەماڵەوە پێنج سەرخێزانین، من کچی ناوەنجیم تەمەنم 13 ساڵە برایەکەی لەخۆم گەورەتر و یەکێکی لەخۆم بچوکترم ھەیە، ڕۆژانە ماڵ پاک دەکەمەوە، بتڵەغاز ھەڵدەگرم، فەرش دەشۆم، جاروبار چێشتیش لێدەنێم".
ھەموکات ئامۆژگاری باوکم بۆ من ئه‌وه یه "براکەت لەتۆ گەورەترە دەبێت بەگوێی بکەیت".
کاتێک من بتلە غازەکان ھەڵدەگرم ئەویش تەماشام ئەکات، چەندەھا جاریش بەدەستی باوکم و براکەم لێدانم خواردووە. لەھەموی ناخۆشتر ناتوانم بچمە ژورێکی تر بخوێنم چونکە دەڵێن "دیارە شتێک لەژێر سەرایە" کۆتای ئامۆژگارییەکانی باوکم ئەمەیە "خوێندن بۆ براکانت باشترە، تۆ شودەکەیت و پێاوێک دەبێت بەخوێبکات."
خێزانی کوردی ھەرلەمنداڵییەوە خەونی کچەکانیان دەکوژن، کەسایەتی و ورە و باوەڕبەخۆبونیان لێدەسەننەوە، فێریان دەکەن "كۆیلایه‌تی" بۆ پیاو بکەن. ئه‌مه‌یه كه به‌رده‌وامی به توندوتیژییه‌كانی كۆمه‌ڵگه ئه‌دات، لێرهوهییه نه‌وه‌یه‌كی توڕه و پڕ له توندوتیژی په‌روه‌رده ئه‌كرێت كه ئه‌چێته سه‌رجاده به‌س تێكدان ده‌زانێت.
ئەم چیرۆکە کەلەناو پایتەختی "ڕۆشنبیریی" دەبیسترێت پێمان دەڵێت ئێمە چەندین ساڵە چیدەکەین؟! بە ھەموومان، بە حکومەت و، یاسا و، ڕێکخراوەکان و، پەروەردە و، میدیاكان بەرپرسیارین لەبەرامبەر تاک بەتاکی ئەم کچانە.
حکومەت دەبوو پارێزەری تەواوی ئەندامانی خێزان و ئەم کۆمەڵگایە بێت، شکستی حوکمەتە نەوە بەنەوە باجەکەی کچەکانمان دەیاندەنەوە.
تا ئه‌م قه‌سابخانه‌یه به‌شێك له خێزانه‌كان به‌رامبه‌ر كیژان و ژنان كۆتایی نه‌یه‌ت، چاوەڕوانی پێشكه‌وتن خه‌ونێكی به‌تاڵه، چونكه ژنان كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروستن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاوا په‌روه‌رده بكرێن، كۆمه‌ڵگه‌كه‌ت شكست له دوای شكست تۆمار ده‌كات.
AM:10:05:16/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 27411
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی