بۆچى تائێستا یادکردنەوەی ٨ ى مارس گرنگە؟
شنیار ئەنوەر
به‌ر له ١٥٠ ساڵ ژنانی ئه‌مریكا له شاری نیویۆرك دژ به نادپه‌روه‌ری و ئه‌وسته‌مه‌ی لێیان ده‌كرا هاتنه ده‌نگ و ده‌نگی ناڕه‌زاییان بهزركردهوه، و له‌م پێناوه‌شدا قوربانی زۆریشیاندا تا توانییان قۆناغ به قۆناغ ده‌سكه‌وتنی گه‌وره له سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی یاسا، به‌شداری سیاسی و به‌شداری له بڕیار، ده‌رفه‌تی كاری یه‌كسان، و پشتیوانی ئابوری و ته‌ندروستی، به‌ڵام هێشتا ئه‌مه كۆتایی نه‌هاتوه و چونكه ژنانی ئه‌مریكا هێشتا ناڕازین له نادادپهوهروهری له‌كرێی كار دا له نێوان پیاو ژن، بۆیه پاش ١٥٠ ساڵ جوڵانه‌وه و گروپه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی نه‌ك هه‌ر كۆڵناده‌ن به‌ڵكو هه‌نگاوده‌نێن به‌ره‌و ده‌سكه‌وتنی مه‌زنتر، به‌ڵام ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌ی ژنانی ئه‌مریكا و خۆرئاوا به ته‌نیا بریتی نیه له به‌شداری سیاسی و ده‌رفه‌تی كار، به‌ڵكو كاركردنی قوڵه له كه‌رتی په‌روه‌رده و گۆڕینی بیركردنه‌وه‌ی نه‌ك ژن، به‌ڵكو پیاویش.
یادکردنەوەی ئەم ڕۆژە گرنگە تا ئەوکاتەی تەواوی یەکسانی جێندەری لەکایەی سیاسی و ئابوری و دەستکەوتە کۆمەڵایەتییەکاندا دێتەدی، به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی كه له قۆناغی گه‌شه‌كردن دان.
ژنانی باشوری کوردستان بەتایبەت ئەوانەی لەڕێکخراوەکانی ژنان کاردەکەن، دەکرێت کۆمەڵێک دەستکەوتی ڕوکەشیان بەدەستھێنابێت لە فشارخستنە سەردەسەڵات و چەسپاندن و بەدیھێنانی مافەکانی ژنان له‌روی یاساییه‌وه، بەڵام ئه‌وه‌ی گرفته ئه‌وان ده‌ستیان بۆ گرنگترین كه‌رت نهبردووە كه ئه‌ویش كه‌رتی په‌روه‌رده‌یه.
ئه‌وان نەیانتوانیوە لە دیاریکردن و دەستبردن بۆ کرۆکی کێشەکە ھەنگاوو کرداری جدی بنوێنن.
پەروەردە ئەو شوێنەیە دەتوانرێت گەورەترین دەستکەوتی تیا بەدەستبھێنرێت و بیركردنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بگۆڕێت چونكه یاسا به‌ته‌نیا ناتوانێت هیچ بكات ئه‌گه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه باوه‌ریان به پرسی یه‌كسانی ژن و پیاو نه‌بێت، چونكه ده‌سه‌ڵاتی یاسا زۆر سنورداره له ناو هۆڵه‌كانی قوتابخانه و له‌ناو ماڵه‌كانی ئێمه و له په‌یوه‌ندی ژن و پیاو.
بردنه پێشه‌وه‌ی ژن بۆ كایه‌ی ده‌سه‌ڵات و ناوه‌نده‌كانی بڕیار به‌مانای پێشكه‌وتنی پرسی ژنان نایه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌نیا نوێنهرایهتیكردنهكه بۆ ڕاگرتنی باڵانس بێت، به‌ڵكو ئه‌وه ئه‌بێت به‌رهه‌م و شه‌ونخونی ژنان خۆیان بێت، كه دیاره ئه‌وه‌ی ئێستا به‌زۆری بۆ پڕكردنهوەیه كورسی و ڕازیكردنی وڵاتانی ڕۆژاوایه.
هه‌ر بۆیه ئه‌بینین له‌گه‌ڵ زیادبونی ژن له ناو په‌رله‌مان، و له‌گه‌ڵ زیادبونی رێكخراوه‌كانی بواری ژنان و زۆربونی چالاكییه‌كان (هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم پێش قه‌یرانه‌كانه) نه‌ك هه‌ر نه‌بووه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی ژنان به‌ڵكو له هه‌ندێك ئاست كوشتن له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ره‌ف و لێدان و توندوتیژی زیاتربوون، كه ئاماره‌كانی ڕێكخراوه‌كانی بواری مافی مرۆڤ و تایبه‌ت به پرسی ژنان راستی ئه‌مه ئه‌سه‌لمێنن.
ئه‌وه‌ی گرنگه له هه‌شتی مارسدا پێداچونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین به شێوه‌ی كاركردن و ڕاده‌ی كاریگه‌ری ڕێكخراوه‌كانی بواری ژنان و ئیشكردن له‌سه‌ر نه‌وه‌ی نوێی و ناوچه په‌راوێزخراوه‌كان كه زۆر زیاتر له شاره‌كانی پێویستیان به پرۆژه‌ی جدی هه‌یه.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگیرێت كه دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ پرسی ژن به‌وه ناكرێت مۆدێلێكی وڵاتانی ڕۆژئاوا یان وڵاتانی ناوچه‌كه بسه‌پێنین به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان دا، به‌ڵكو ئه‌بێت كاربكرێت بۆ پرۆژه و چاره‌سه‌ری خۆماڵی كه ئامانج لێی خزمه‌تكردنی ژنان بێت، نه‌ك بردنه‌وەی پرۆژه و سمیناری بێكاریگه‌ر.
PM:02:41:07/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3613
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی