کادره پێشکه‌وتووکان و فه‌وزای میدیا
زانا تۆفیق به‌گ
دیارترین کێشه که وای کرد ئه‌م بابه‌ته بنوسم ئه‌وفه‌وزا میدیایه‌ی که ئێستاکه له‌سه‌ر شاشه‌کانی ته‌له‌فیزون و سه‌ته‌لایه‌ته‌کانه ده بنیریت، به تایبه‌تی له دوای ڕووداوی ٢٣حوزه‌یرانی په‌رله‌مانی کوردستان وه‌هاتنی کۆمه‌ڵێ کادر بۆ چاوپێکه‌وتنه‌کانی سه‌ر شاشه‌کانی ته‌له‌فیزون . له سه‌ره‌تادا پێش ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی بابه‌تیانه بگرم دیاره به‌نده‌ش چه‌ندین به‌رنامه‌ی سیاسی هه‌یه له‌سه‌ر شاشه‌کان بۆ یه ئێمه‌ش به‌شێکی گه‌وره‌مان له‌م ڕه‌خنانه به‌رده‌که‌وێت هه‌رکه‌س به نیسبه‌تێکی خۆی بۆیه هیوادارم ئه‌م بابه‌ته نه چێته چوارچێوه‌ی هیچ ته‌شیرێکی که‌سی یان بریندارکردنی که‌سێک .ته‌نها ده‌مه‌وێت ئه‌م نووسینه هه‌وڵێك بێت بۆ راستکردنه‌وه‌ی چه‌مکه‌کان ئه‌و میتودانه‌ی که به‌رده‌وام له‌سه‌ر شاشه‌کانی ته‌له‌فیزون به‌کارده‌هێنرێت به‌شێوه‌یه‌کی خراپ هه‌ڵه، وتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی که شروڤه‌کارن وه‌ك کادری پێشکه‌وتووی حیزبی.
ده‌مه‌وێت پله‌ی یه‌که‌می بابه‌ته‌که‌م به‌وه ده‌ست پێ بکه‌م کاتێك که سه‌یری به‌رنامه سیاسێکان و به‌شداری میوانه‌کان ده‌که‌ین له پاش ده‌ست پێ کردنی به‌رنامه به‌خیرهاتنیان له‌لایه‌ن کاکی پێشکه‌شکار ئیتر تا ته‌واو بوونی به‌رنامه‌که ده‌بیته چه‌له‌حانیه‌کی هینده قیزه‌ون که وات لێ ده‌کات بیته دوژمنی دنیای سیاسه‌ت مه‌عریفه. وه هیچ به‌هاو خه‌سڵه‌تیکی ئه‌خلاقی حیزب و سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی تێدا نابینت، جگه له ووتنی کۆمه‌ڵی موفره‌دات که دوور له نزیک هیج ناوه‌رۆکیکی زانستی نابه‌خشێ نه له‌گه‌ڵ تایتڵی به‌رنامه‌که نه له‌گه‌ل لایه‌نی زانستی و هۆکارو چاره‌سه‌ره‌کانی کێشه‌که وه جگه له‌وه‌ی به‌کارهێنانی کۆمه‌ڵی درۆی زلی بێ مانا یان به‌کارهێنانی کۆمه‌ڵی ووشه‌ی ناشیاو که دووره له که‌لتوری ریزو گه‌یاندنی مه‌عریفه به‌بینه‌ر. وه دزینی کۆمه‌لی بابه‌ت له خه‌ڵکی تره‌وه، به‌بێ ناوهێنانی که‌سی به‌کار هێنه‌ر، وه دووباره کردنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ڵه که دیاره ئه‌م شێوازه چه‌ندین جار به‌سه‌ر به‌نده‌دا هاتووه هه‌ندێ ووشه که ئێمه به‌کارمان هێناوه له پاش چه‌ند رۆژیک گۆی بیستی بووینه‌ته‌وه به‌بێ ئاماژه‌دان به خاوه‌ن یه‌که‌م به‌کارهێنه‌ری، که دیاره ئه‌م ڕووداوه ئه‌گه‌ر له هه‌ر ووڵاتێکی به‌هێز له ڕووی یاسا‌و ڕووی بدایه. ده‌توانی مولاحه‌قاتی یاسای دژی به‌کارهینه‌ری بابه‌ته‌که پێشکه‌ش بکه‌یت. به‌لام کڵۆڵی ئه‌م نیشتمان و کۆمه‌ڵگایه ئه‌وه‌یه هه‌ندێ جار ئه‌و فه‌وزاو پاشاگه‌ردانیه‌ی که ڕوو ئه‌دات هۆکاره‌که‌ی خه‌ڵکانێکی ئاسایی یان که‌سانی نه‌خوێنده‌واره‌وه نین، به‌ڵکو دروستکه‌ری فه‌وزاکه ، له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی نوخبه‌و کادری حیزبی و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی وه دروست ده‌کرێت.
قۆناغی دووه‌هه‌م کێشه‌که، برتیه له ببینی که‌سی به‌شدار بووی به‌رنامه‌که له‌لایه‌ن به‌رپرسی بڕیار به‌ده‌ست له نێو حیزب دا بۆ وه‌رگرتنی پله‌و پایه‌ی حیزبی ئه‌وی سه‌رنجی دام ،چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا کادریکی پێشکه‌وتوو که له هه‌مان کات دا هه‌ڵگری ماسته‌ره .ئاگاداری کردمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ری به‌رنامه‌یه‌کی بم له یه‌کێك له که‌ناڵه‌کانه‌وه له‌سه‌ره‌تادا من وا لێ تێگه‌یشتم زیاتر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی زانستی و توانای ئه‌و به‌ڕێزه بێت له پێشکه‌ش کردنی ئه‌داو ڕوونکردنه‌وه‌کانی تا ده‌گات به دنیا ببینی ئه‌و وه پێشکه‌ش کردنی پرۆژه‌ی باش بۆ چاره‌سه‌کردنی قه‌یرانه‌کان له نێو به‌رنامه‌که‌دا ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لی تێگه‌یشتم له پاشان دا له پاش ئاگادار کردنی من ئامانجی به‌شداری کردنی ته‌نها بۆ ببینی به‌رپرسانی حیزبی بوو چونکه به منی وت ئه‌گه‌ر بتوانی فلان به‌ڕیز ئاگادار بکه‌یت چۆنکه هاورێته که من به‌رگری ده‌که‌م ووتم هاوڕێ به‌ڕێز تۆ به‌رنامه بۆ ئه‌وه ده‌که‌یت یان باشترین چاکترین زانیاری پێشکه‌ش به بینه‌ر بکه‌یت یان بۆ خۆده‌رخستنی تۆ ببینی فلان به‌رپرس و رازی بوونی به‌رپرسی حیزبی له تۆ به‌داخه‌وه هه‌ر له هه‌مان به‌رنامه‌وه چه‌ند کاتژمیرێک له‌پێش ده‌ست پێکردنی به‌رنامه‌که پێشکه‌شکاری هه‌مان به‌رنامه ته‌له‌فونی بۆ کردم بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ببینی به‌رپرسان .ئه‌مه نه‌هامه‌تی عه‌قڵیتی که‌سانی حیزب و کادرو روناکبیر تا ده‌گاته کارمه‌ندانی که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزونی پێشکه‌شکاره‌نی به‌رنامه‌کان و ڕۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسی و شروڤه‌کار... ده مه‌وێت له کۆتایدا بڵێم ئه‌مه‌ی که ئێستاکه له هه‌رێمی کوردستان ڕووئه‌دات برتیه له غیابی عه‌قڵ برتیه له پراکتیزه کردنی مانا‌و ره‌هه‌نده سیاسێکان دوور له زانست برتیه له تیكشاندنی به‌ها پیرۆزه‌کان کۆمه‌ڵگای راسته‌قینه برتیه له ته‌ڵاق دان بیر پرۆژه‌ی لێدانی که‌سانی به‌توانا له نیو کایه‌ی حیزبی سیاسی دا هه‌وڵدانه بۆ وه‌رگرتنی امتیازات دوور له توانا‌و که‌فائه‌تی زاتی و عه‌قڵی، پانکردنه‌وه‌ی که‌سانی داهێنه‌رن له نێو کاری حیزبی دا دروست کردنی مه‌ناغێکی سه‌یرو عه‌جیبه که ده بێت هه‌موو هه‌وڵێكت بۆ ئه‌وه بێت که خۆت نمایش بکه‌یت له پێناوی ناسین و ببینی تۆ له‌لایه‌ن که‌سی بڕیاربه ده‌ست بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یته ئاواته‌کانت به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆ بیر بکه‌یته‌وه چی ده‌لێت چی پێشکه‌ش ده کیت ئه‌مه‌ی ئێستا رووئه‌دات له میدیای کوردی‌دا له بیسراو بینراو خوێنراو برتیه له فه‌وزایه‌کی گه‌وره‌و ئێسك گران که له ئه‌نجامدا ئه‌بێته هۆکاری بچوك کردنه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕیکی گه‌وره له پرۆسه‌ی دیموکراسی دا له کوردستان.
AM:11:22:29/09/2015
ئه‌م بابه‌ته 2504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی