فێركردن له‌به‌رده‌م مه‌ترسیه‌كانی بایكۆتدا
رزگار شێخ حه‌سه‌ن
پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا و بیناكردنی كه‌سایه‌تی تاك و به‌رده‌وامی ئه‌م پرۆسه‌یه یه‌كێكه له ئامانجه بنه‌ره‌تییه‌كانی هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی فێركاری ،بۆ به‌رده‌وامی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا ، ده‌بێ ویست و كه‌سایه‌تی و هزری لاوان په‌روه‌رده‌بكه‌ین ، بۆ به‌ده‌سهتێنانی ئه‌م ئامانجه هیچ كات نابێت بیر‌و باوه‌ڕ و دڵسۆزی و زانیارییه‌كان ڕاسته‌وخۆ به‌وان بڵێن ، به‌ڵكو ده‌بێت له ڕێگای فێرگاوه ئه‌و ویست و كه‌سایه‌تیانه بهێنینه بوون ، فێركردن ئه‌ركی گرنگ و ده‌سپێك و بناغه‌ی به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی هاوچه‌رخه له ڕێگای په‌روه‌ده‌وه فێركردنیكی به پرۆگرامكراو ، فێرگا شوێنێكی ده‌ستكرده و ئه‌ركی دابه‌شكاری و ڕێكخستنی فێربونه به پێی ، ئاست و ته‌مه‌ن له كۆمه‌ڵگادا ، فێربوون گۆڕانێكی نیمچه به‌رده‌وامه له ئه‌داو جێبه‌جێكاری و چالاكیدا كه به هۆی هه‌لومه‌رجی شاره‌زایی و پیاده‌كاری و ڕاهێنانه‌وه دێته‌كایه‌وه جا بۆ ئه‌وه‌ی فێربون مانای خۆی وه‌ربگرێت ، ده‌بێت له‌سه‌ر شێوه‌ی ڕفتار به‌دیار بكه‌وێت ، بتوانرێت تیبینی بكرێت ، پله‌ی جێگیربونی هه‌بێت ، لێره‌وه گرنگه تێبگه‌ین فێربون كۆمه‌ڵه گۆڕانكاریه‌كی ڕێژه‌ییه به هۆی گوزه‌ر كردن له ژیان یان له شاره‌زاكانه‌وه (مامۆستا ) فێر ده‌بێت .فێربون په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ژیانی مرۆڤ هه‌یه‌و به‌رده‌وام له‌گه‌لی ده‌ژی ، گه‌ڕان به‌دوای نهێنه‌كانی بونه‌وه‌ر هۆكاری گه‌شه‌ی شارستانی و ڕزگار بونی مرۆڤایه‌تیه له كۆیلایه‌تی ، فێربون به‌رده‌وامه به‌ڵام هه‌ندێك هۆكار كار له فێربون ده‌كه‌ن ..
یه‌كه‌م :ئاماده‌یی
مه‌به‌ست له‌و دۆخه‌یه كه فێرخواز به شێوه‌یه‌كی ئه‌ندامیانه ئاماده‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌یه له ئه‌نجام دانی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێشبینی ده‌كرێت له فێرگادا ڕوبه‌ڕوی ببێته‌وه ، ئاماده‌ی به ساڵی وه‌رگرتن له فێرگاكاندا دیاری ده‌كرێت ، واتا دیاریكردنی ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی به‌یه‌كه‌م ساڵی خوێندن له‌سه‌ر بنه‌مای پێگه‌یشتنی منداڵ به شێوه‌یه‌كی ئه‌و تۆ ، كه بتوانێت په‌نجه‌كانی بۆ گرتنی پێنوس به‌كار بێنێت ، پاشان توانای پاڵپشتی هه‌ستی تێدا ببینرێت و توانای ناسینه‌وه‌و لاسیكردنه‌وه‌ی ئاماده بوبێت ، له‌ڕوی فسۆلۆجیه‌وه پێگه‌یشتبێت و ئاماده بێت بۆ مانه‌وه‌ی چل خوله‌ك له پۆلدا تا زانیاری وه‌ربگرێت ، ئاماده‌یی له ته‌مه‌نی 4 بۆ 14 ساڵی گرنگترین قۆناغه‌كانی چاودیریكردن و فێركردنه ، كه ده‌بێته بناغه‌ی فراوان بونی گه‌شه‌ی زانستی فێرخواز ، لێره‌وه ڕێچكه‌و شاره‌زاییه‌كانی منداڵ به‌ده‌ر ده‌خه‌یت واتا ده‌توانی نهێنی توانسته‌كانی هه‌ڵسه‌نگێنی و كاری له‌سه‌ر بكه‌یت
دووه‌م : پاڵنه‌رایه‌تی:
پاڵنه‌رایه‌تی بۆ فێربون و فێرخواز گرنگی یه‌كجار زۆری هه‌یه ، هه‌ر دۆخێك هاوكارو یارمه‌تیده‌ری فێرخواز بێت بۆ گۆڕین و ڕاستكردنه‌وه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ڕه‌فتار، بێگومان پێی ده‌وترێت پاڵنه‌رایه‌تی ، مامۆستا قوتابخانه سیسته‌می حوكمڕانی دۆخی ئابوری ، پاڵنه‌رو به‌شداری ڕاسته‌وخۆن له زیادكردنی مه‌یلی خوێندن، پاڵنه‌رایه‌تی ئه‌ركی جوڵاندن و چالاككردنی ڕفتاره له پێناو وه‌دیهێنانی فێربون ، یان ئاڕاسته‌كردنی فێربونه به‌ره‌وه ئامانجێكی دیاری كرا‌و ،
سێیه‌م : شاره‌زایی
هۆكاری شاره‌زایی و موماره‌سه له‌و هۆكاره‌گرنگانه‌یه كه ڕه‌فتار ده‌گۆڕن ، مه‌به‌ست له شاره‌زایی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه كه ڕوبه‌ڕوی فێرخواز ده‌بێته‌وه له ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ریه‌وه ، كارلێكیان له‌گه‌ڵ ده‌كات ، هه‌لومه‌رجی ژینگه‌یی كارلێك له فێرخواز ده‌كات به‌ئاڕاسته‌ی گه‌شه‌ی زانستی و پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانی ژیان ،شاره‌زایی به دوو ئاڕاسته ده‌روات له ژیانی مرۆڤدا ، فێربونی منداڵ به‌سه‌ر پلیكانه ڕۆشتندا یا توانا داربونی منداڵ بۆ گرتنی مه‌مه شیر ، یا توانادار بونی منداڵ به ڕاكردن ، شاره‌زایی یان پێگه‌یشتنی فسێولۆژیه ، په‌یوه‌ندی به شاره‌زایی و فێربونه‌وه نیه ، به‌ڵكۆ فێربوون به جیاكاری له نێوان ئه‌سپ و مانگا ، واتا منداڵ بزانێت ئه‌سپ بارهه‌ڵگره‌و ، مانگا شیرمان پێده‌دا ، ئه‌مه شاره‌زای و فێربونه ، واتا به هۆی ئه‌و هه‌لومه‌رجه ژینگه‌یانه‌ی كه له‌ده‌وروبه‌ریدایه ، كاری فێربون به‌رجه‌سته‌كراوه له‌سه‌ر فێرخواز ، واتا گرنگه فێربون له‌ڕه‌فتار و زیهنی تاكدا به‌دی بكریت ،نه‌ك له ڕوخسار‌و جه‌سه‌دیدا كه بێگومان ئه‌مه‌یان پێگه‌یشتنی فسێولۆژیه.
چواره‌و :پێگه‌یشتن
له‌یه‌كه‌م هۆكار باسی ئاماده‌بونمان كرد واتا لێره‌دا گرنگه بزانین به بێ پێگه‌یشتن ئه‌سته‌مه قۆناغه‌كانی فێربون درێژه پێبده‌ین ، واتا چوارساڵ ساڵی دیاریكراوی پرۆگرامی باخچه‌یه ، ته‌مه‌نی منداڵ ئاماده‌ی وه‌رگرتنی پرۆگرامه‌كانی یه‌كه‌می بنه‌ڕتی نیه ، فێربون و پێگه‌یشتن دوو ڕوی یه‌ك دراون ، واتا به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه ، به‌وردبونه‌وه له مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو كه نه‌یتوانیوه به قۆناغه‌كانی خوێندن به پله به‌ندی به ڕێبكات ، بێگومان ناتوانین به مرۆڤێكی پێگه‌یشت و ناوی به‌رین ..
به وردبونه‌وه له هۆكاره‌كانی فێربوون ده‌گه‌ینه ده‌رئه‌نجامێكی گرنگ ، كه هه‌ستكردن به‌م دۆخه‌ی له ئێستا به‌سه‌ر هه‌رێمدا هاتوه ، ده‌بینین، فێربون چه‌نده له لێواری مه‌رگ نزیك بۆته‌وه ، مردنێك كه شاره‌زایان و سه‌رپه‌رشتیاران ، به‌رده‌وام میكیاج و ڕیكلامی بۆ ده‌كه‌ن تا زه‌ردی كفن و تابووتی لاشه‌یمان نیشان نه‌ده‌ن ،به‌ڕاوه‌ستانی خوێندن (بایكۆت) بۆ دوو ساڵ به‌هۆی قه‌یرانی دارایی ، گرنگه بزانین چه‌نده گاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌ی زانستی و توانستی هاوڵاتیان به‌جێهێشتوه ، به وردبونه‌وه له‌م گاریگه‌ریانه‌و به‌راوردكردنی به هۆكاره‌كانی گه‌شه‌ی فێربون ئه‌و به‌راوردكاریه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت .
یه‌كه‌م:- ئاماده‌ی به هۆكارو بنچینه‌و بنه‌مای یه‌كه‌می فێربون داده‌نرێت واتا دیاریكردنی پێنج به‌شه‌وانه له ڕۆژێكا و شه‌ش ڕۆژی هه‌فته ئاماده‌بون بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ ناوده‌برێت به پۆلێكی خوێندن، له دوو سالی ڕابوردوو نه‌مانتوانی هیچ پابه‌ند بین به‌م بنه‌ما گرنگه‌وه واتا هۆكاری فێربونمان به ته‌واوی په‌كخست ، ئێستاش له سه‌روبه‌ندی كۆتایی بایكۆت مامۆستاكان و زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان به كه‌مترین وانه وتنه‌وه و كه‌مترین كات ته‌رخانكردن پرۆسه‌ی فێركردن به‌رێوه ئه‌به‌ن، ئه‌مه‌ش زیانی هه‌ره گه‌وره به قۆناغی ئاماده‌كاریی ده‌گه‌یه‌نێت كه وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد قۆناغی هه‌ره گرنگه له بونیادنانی كه‌سایه‌تی و توانای زانستی خوێندكار
دووه‌م :-پاڵنه‌رایه‌تی: ئه‌گه‌ر پاڵنه‌رایه‌تی بریتیبێت له هاندان به پێشكه‌شكردنی پێویستیه‌كانی فێربون وه‌ك په‌رتوك وانابێژی پێگه‌یشت و ، شاره‌زا تا له ڕێگه‌یه‌وه هۆكاری هاندانی فێرخواز بین خوێندن و فێربونی لا به به‌ها بكه‌ین بێگومانم نه‌مان توانیوه ، ته‌واوی فاكته‌ره پاڵنه‌ره‌كان بۆ به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن توشی قه‌یرانی گه‌وره بوون، هه‌ر له پێویستیه مادییه‌كانه‌وه تا سه‌قامگیری رۆحی و ده‌رونی و كه‌سایه‌تی منداڵ تا وه‌ك پاڵنه‌رێك رۆڵ ببینن، له هه‌لومه‌رجێكی له‌م شێوه‌یه‌دا كه پاڵنه‌ر بوونی نه‌بێت ئامانجی فێركاریش نایه‌ته دی، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئامانج له فێركردندا زۆر گرنگه ، واتا ده‌رچوی كۆلیژه‌كان به بیهیواییه‌وه ڕوو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات یان به‌بێ كاری ڕۆژ ده‌ژمێرن بۆ چاوه‌ڕوانی هه‌لی كار ، و به‌رده‌وام په‌شیمانی ده‌ر ده‌بڕن وانیشان ده‌ده‌ن كه هه‌وڵ و مان‌و بونیان هیچ به‌رهه‌می نه‌بوه
سێیه‌م:- شاره‌زایی: پێویستی به شاره‌زاو لێهاتوی مامۆستا هه‌یه واتا مامۆستایه‌كی شه‌كه‌تی بێمووچه كه به درێژایی دوو ساڵه له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كه‌یدا كه‌س نیه به‌ڵینی پێبدات یان هاوكاری بێت له ڕێگه‌ی پلانێكه‌وه تاوه‌ك یه‌ك تیم ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنێت ، ده‌كرێت چ شاره‌زاییه‌ك ببه‌خشێت ، ئه‌مه جگه له‌و ژینگه ئالۆزه‌ی كه له‌م هه‌رێمه ،به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه ، به وتاری توندی ئۆپۆزسێون و به شایی لۆغانی ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی هیچ له خه‌می فێربوندا نایان بینی
له كۆتایدا گرنگه بپرسین ئایا به‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌توانین بڵێین خوێندنی ئه‌م ساڵ له‌سه‌ر پێكه‌وتوه ، خوێندنێك كه ته‌نها ڕه‌نوسی سه‌ر سجیله‌كان ئامانج بێت ، ده‌بێت چ چاوه‌ڕێی منداڵه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می بنه‌ڕتی بكه‌م ،به سوتانی سالێك له ته‌مه‌نی ، كه‌نه‌مانتوانی فێریبكه‌ین،به چ قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه ، حوكمه‌ت قه‌یرانه‌و نیه ، مامۆستاش موچه‌ی نیه، قوتابیش فێربون نیه ،به‌ڵام پێنج حزب و به‌رپرس و تیڤی ی باره‌گای خزبی هه‌یه سه‌یره من زیاتری لێ نازانم ، بۆ خۆتانی به جێده‌هێلم ...
PM:05:28:09/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1402
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی