دارۆی خاک و خۆشەویستی

‌نه‌رمین عوسمان

ئێستا شازدە ساڵی تەواو بەسەر کۆچتدا تێپەڕ دەبێ، شازدە ساڵ ھێندە ئازارەکانی زۆرە، وەک گاسن ناخم دەکێڵێ.
‎دارۆ گیان تۆ پیاو و مرۆڤێکی وا بوویت ھەر زۆر زوو دڵ و عەشقی منت کێش کرد، نیگای رۆژانی زانکۆت، خاکێتی و مرۆبوونت، سەر راستی و ئەوینی راستت، دڵسۆزیت بۆ خاک و پێشمەرگە و وەستانەوەت دژی ستەم و زۆرداری، گەورەیی نواندنت لە ئاست خزم و کەسوکار، بەتەنگەوەبوونت بۆ ھەمووان، ھەوێن و ھۆکاری عەشق و دڵنەواییم بوون.

‎دارۆی من و ھەمووان، شازدە ساڵە بێ تۆم، بەس دڵ لە دڵ مەدە، نەک لای من، بگرە لای ھەمووان ھێشتر ھەیت و لامانی.

‎تۆ دڵی منت پڕ کرد لە عەشق، دڵی ھاوڕی و ئارام و نارینت پڕ کرد لە دڵسۆزی و رێزگرتن و خاکەڕایی و خۆشەویستی بۆ کوردستان، تۆ ھێندە بێ وێنە بووی، ھەمیشە ئەڵێم بۆ لەم سەر زەمینە ھەر یەک دارۆ ھەبوو.

‎دارۆی من، ئازیزە بێ وێنەکەم
‎شازدە ساڵە تۆ ھەر بە جەستە لێم دووری، دەنا خۆشت ئەزانی بە ھەموو ھەست و ھۆش و رۆح و ژیانمەوە لاتم و لات ئەبم.

‎تۆ رۆیشی، بەڵام زۆر شتت بۆ بەجێھێشتم، وەفا و راستگۆیی، ئەوین و جوانی، منداڵە نازدارەکانمان، ھاوە و ئارەکۆ و نارە گوڵی، تۆ ئەزانی بە تۆ و ئەوان چەند ئاسوودەم. ئەزانی لە دووری تۆ دوو کوڕ و تاقانە کچەکەمان چەند حەیرانی تۆن و نازی منیش ئەکەن.

‎بنوو دارۆکەم، دارۆی عەشق و خەندە و جوانی، چۆن زوو جێتھێشتم، چۆن زوو بێ نازت کردم، بەس من ھەر وەکو سەردەمی پێکەوەبوونمان بۆ تۆ و منداڵەکانمان ئەژیم.

‎ھەم عاشقتم وەکو سەردەمی پێکەوەبوونمان، ھەمیش بیرت ئەکەم چوون باڵندەیەکی باڵشکاو.


AM:11:30:31/05/2020

ئه‌م بابه‌ته 1868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی