کورد و فەرەنسا

‌کاوێز مەلا پەروێز

ئەو رۆڵەی فەرەنسا دەیگێرێ لە ئێراق، وەک ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش، کە ئێراق گۆرەپانی ملمڵانێی فەرەنسی نەبووە بایی ئەوەی تا ساڵی دووهەزار و سێ بەریتانیا بە پێی بەرکەوتەی لە رێککەتنامەی سایکس بیکۆ ئێراق بەشی ئەو بووە، لە دوایی پرۆسەی بە ناو رزگاری ئێراق لە لایەن ئەمەریکەوە و بەریتانیاوە فەرەنسا نە هاوبەشی ئەو داگیرکارییە بوو نە بەشی تێدا هەبوو، نەیش لەگەڵیدا بوو، وەلێ وەک دۆستی خەڵکی کوردستان لە ساڵی نەوەت و یەکەوە فەرەنسا وەک دەوڵەت و کەسایەتییەکانی پشتیوانی کورد و ئەزموونەکەی بوونە.

دوایی دروستبوونی دەوڵەتی خەلافەی ئیسلامی لە ساڵی دوو هەزار و چواردە لە بەشێک لە پارێزگەکانی ئێراق فەرەنسا لە تێکشکاندنی ئەو دەوڵەتە هەم بەشداری گەورەیی تێدا کرد هەمیش بەر زیانی گەورەی ئەو دەوڵەتە کەوت لە ناوخۆیی فەرەنسا بە کردەوەی تیرۆرستی داعش قوربانی زۆری بەخشی، بۆیە چنینەوەی دەسکەوتی دوایی شەڕی داعش وەک چۆن بۆ ئەمەریکە و ئەوانی تر گرنگە بۆ فەرەنساش گرنگە کە رۆلی زۆرتر نەبوو بێ کەمتر نەبووە لە دەوڵەتانی تر، هەر بۆیە فەرەنسا وەک زلهێزێک و بەشدار بوویەکی کاریگەر لە شەر دژ بە داعش دەیەوێ رۆڵی هەبێ لە ئێراق و ناوچەکە، هەر بۆیە دۆستایەتی کوردستان دەکاتە پەنجەرەی داغل بوون بۆ ناوچەکە، وە کوردیش وەک لایەنێک و پێکهاتەیەکی سەرەکی لە ئێراق بە سوود وەرگرتن لە دۆستایەتی مێژوویی دەتوانێ ئەو رۆڵە بگێرێ و فەرەنسا بکاتە پردی گەیشتن بە ئامانجەکانی، کە پێم وایە ئەم سەردانەی سەرۆک وەزیران و ستافەکەی بۆ کۆشکی ئیلزی و دیداریان لەگەڵ سەرۆک ماکرۆن، لە چوارچێوەی ئەو پشتیوانە فراوانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە هەم لە قەوارەی کوردستان و هەمیش لە خودی نێچیرڤان بارزانی کە دەبێ کورد ئا لەمەدا وەبەرهێنان بکات.


PM:04:58:03/12/2017

ئه‌م بابه‌ته 3553 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی