‌قازانجی ئەمڕۆیە و زیانی سبەینێ یە
AM:11:49:28/04/2020
دڵشاد عەبدولڕەحمان

یەکێک لەومافەگرنگانەی کەکورد لەدەستوری عێراقدا بەحسابی خۆی یەکلایی کوردبوەوە ،مافی بەکارھێنانی سەرچاوەسروشتیەکانی وەک نەوتە،بەڵام لای عێراقیەکانی تر، سامانی سروشتی موڵکی ھەمووگەلی عێراقەو دەبێ بەپێی ڕێژەی دانیشتوان دابەش بکرێ.

ئەوە نزیکەی دەساڵە مشتومڕوململانێ لەنێوان ھەرێم و بەغدا لەسەر ئەو پرسە ھەیەو بەشێوەیەکی گشتی سەرجەم ھێزە سیاسیەکان پشتگیری حکومەتی ھەرێم بوون لەو پرسە، تاڕادەیەکی زۆریش بەغدا بەحوکمی دیفاکتۆ بەوەڕازی ببوو کە ھەرکەس نەوت ود اھاتی خۆی بۆخۆی، بەڵام بەداخەوە بەھۆی خراپ بەکارھێنانی داھاتی نەوت و ئیدارەدانێکی سەرنەکەوتوانەی ئەوسکتەرە گرنگە لە ھەرێم، لەوەدەچێ ھەرێم نەتوانێ پارێزگاری لەو دەسکەوتە بکاو ھەربۆیەشە ھەرێم ڕایگەیاند کە ئامادەیە ھەموو نەوت ڕادەستی بەغدا بکات ولەبەرانبەردا بەغدا بودجەی بەپێی ژمارەی دانیشتوان بۆبنێرێ.

ئەم بڕیارە ئەگەر لەئێستادا ھەرێم ڕزگارکا  لەشکستێکی دارایی گەورە ئەوا لەداھاتوداخەڵکی کوردستان بێبەش دەکا لەو سامانە گرنگە وتوشی زیانێکی گەورەی دەکا، ئەمەش بەڕەچاوکردنی ئەو ڕاستیەی کە ئەگەر لەئێستادا بەشی ھەرێم نزیکەی لەسەدادوانزەی بودجەی عێراق بێ ئەوابەدڵنیاییەوە لەدەساڵی داھاتودا بەشی ھەرێم، بەڕەچاوکردنی زیادبونی ڕێژەی دانیشتوان زۆر بەخێرایی لەپارێزگاکانی دەرەوەی ھەرێم لەچاو زیادبونێکی کەمی دانیشتوان لەھەرێم، ئەوا ئەو بڕە بودجەیەی بۆھەرێم دێ بۆ لەسەداحەوت و کەمتریش دێتەخوارێ، بەوەش خەڵکی کوردستان لەداھاتی سامانە سروشتیەکانی خۆی بێبەش دەبێ و زەرەرمەندی ئەم تەسلیمکردنەوەیەی نەوت دەبێ بەبەغدا.



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.