عەفرین
لوقمان مصطفی صالح
عەفرین ڕووبەڕووی تاوانی دوژمنکارانە و جینۆساید بۆتەوە
ئێستا عەفرین لەرۆژئاوای كوردستان روو بە ڕووی مەرگێکی ڕاستەقینە و جینۆسایدی حەتمی دەبێتەوە، هێزێكی دڕندەو فاشی وەك "تورک” بەپاڵ پشتی چەندین گرووپی تیرۆریستی هاوشێوەی داعش، ئەم شارەی گەمارۆ داوەو ئاگربارانی دەكات، بەپێشچاوی دنیاو كۆمەڵگای مرۆڤایەتیەوە، ژن و مناڵ و پیرو گەنج و شەڕڤانان جینۆسایدو شەهید دەكات، دارو پەردووی شارەكە بەسەریەكا دەڕووخێنێ و دەسوتێنی و دەكاتە قەرەبرووت، دەیان هەزار خێزان بەبێ ماڵ و حاڵ ئاوارە دەكات، هەرچی دەرەچەی شارەكە هەیە دایدەخات و ئاسۆی ژیانی تێدا سوزە بڕدەكات.
هەرچەندە پیشتر زۆر باس لە ھەرەیەک لە تاوانەکانی "جینۆساید، دژی مرۆڤا یەتی، جەنگ" کە لە رێککەوتنامەی ساڵی ١٩٤٨ بە روونی دەست نیشان کراون و ئاماژەی پێکراوە،کە تاوانی جینۆساید مەبەست لە هەر دەسەڵات و تاقم و گروپێكە بیەوێت درێژە بە كیان و بوونی خۆی بدات لە ژیانی حوكمڕانیدا، كاری كۆمەڵكوژی ئەنجامدەدات و قەتڵ و عامی خەڵك بكات، واتە لەسەر بنەمای نەمانی ئەوی دی درێژە بە مانەوەی خۆی دەدات. كوشتنی خەڵكی سڤیل و بێتاوان كە هەوڵیانداوە ژیانێكی ئارام بۆ خۆیان فەراهەمبێنن لە سەر خاکی خۆیاندا. بەڵام ئەوەی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوودەدات کە تورکیایە وەک دووژمنێکی سەرسەخت ڕەفتاردەکات بێگوومان تاوانی جینۆسایدە و دەچێتە خانەی تاوانی دوژمنکارانەوە، کە ئەویش یاسای تایبەت بە خۆی هەیە. تاوانی دووژمنکارانە چەمکێکی تازەیە بۆ تاوانێک کە دەوڵەتێک یان لە دەوڵەتێک زیاتر دژی دەوڵەتێکی تر بە شێوەیەکی دووژمنکارانە "عدوانی" ئەنجامی دەدات، بۆ ئەمەش یاساو پێوەر بۆ ناسینەوەی تاوانەکەو سزادانی بکەرەکەی دانراوە.
هەرلەم ڕوانگەیەوە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٦٧ کۆمیتەیەکی بۆ پێناسەکردنی ئەم تاوانە پێک هێنا، کە پاش هەوڵێکی زۆر سەرەنجام کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٤/١٢/١٩٧٤ لە بڕیاری ژمارە (٣٣١٤) خۆیدا لە بەندی یەکەم بەم جۆرە پێناسەی ئەم تاوانەی کردووە: "دوژمنکاری" بریتییە لە بەکارهێنانی هێزی چەکدار لە لایەن یەکێک لە دەوڵەتان دژ بە سەروەریی دەوڵەتێکی تر، یان سەلامەتیی خاکەکەی، یان سەربەخۆییی سیاسی، یان هەر ئامرازێکی تر کە لەگەڵ ئامانجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا یەک نەگرێتەوە." بەپێی بەندی (٣)ی هەمان بڕیار، هەندێک لە کردارەکانی دوژمنکاری بریتین لە:
أ-داگیرکردنی خاکی دەوڵەتێکی تر، یان هێرشکردنەسەری، بە هێزی چەکدار لە لایەن دەوڵەتێکی ترەوە، یان هەر داگیرکارییەکی سەربازی کە لە ئەنجامی داگیرکردن یان هێرش بەدی هاتبێ، ئەگەرچی کاتیش بێت و، هەر لکاندنێکی بەزۆر بە خاکی دەوڵەتێکی تر یان دابڕینی بەشێک لە خاکەکەی.
ب- هاوێشتنی بۆمبا بۆ سەر خاکی دەوڵەتێکی تر لە لایەن هێزی چەکداری دەوڵەتێکی ترەوە یان بەکارهێنانی هەر جۆرە چەکێک لە لایەن دەوڵەتێکەوە دژ بە خاکی دەوڵەتێکی تر.
بەندی (٥)ی هەمان بڕیار دەڵێت: "ناکرێ بە هیچ ئیعتبارێکی سیاسی، یان ئابووری، یان سەربازی، یان ئەوی تر، پاساو بۆ دوژمنکاری بهێنرێتەوە. جەنگی دوژمنکاری، تاوانە دژ بە ئاشتیی نێودەوڵەتی و، دوژمنکاری هۆکارە بۆ لێپرسینەوەی نێودەوڵەتی. نابێ دان بە ڕەواییی دابڕینی خاکی دەوڵەتێک و لکاندنی بە دەوڵەتێکی تر لە ڕێگەی هێزەوە بنرێت ."بۆیە ئەو هێرشەی تورکیا و هاوپەیمانەکانی کە نزیکەی60 رۆژە درێژەی هەیە و هێرشیان کرۆدتە سەر عفرین بەپێی هەموو پێوەرە نێودەوەتیەکان جینۆسایدەو دەچێتە خانەی (تاوانی دوژمنکارانە ) خەڵکی ئەو شارەوە،چونکە خەڵکێکی مەدەنی و ماڵوموڵکیان کراتەوە ئامانج و بەسەدان هاوڵاتی مەدەنی بێتاوان شەهید و بریندار بوون، هەروەها باخ و مەزرای هاوڵاتیان وێران کراون و وێران دەکرێن".
رێكخراوی "هیومان رایتس ۆچ" سوپای توركیا تۆمهتبار دهكات بهئهنجامدانی كۆمهڵكوژی بۆ سهر هاووڵاتییانی مهدهنی عفرین، رێكخراوی "هیومان رایتس ۆچ" راپۆرتێكی لهبارهی پهلامارهكانی سوپای توركیا بۆ سهر كانتۆنی عفرین بڵاوكردۆتهوهو رایگهیاندووه، سوپای ئهو وڵاته لهپهلامارێكدا بۆ سهر ئهو شاره، هاووڵاتییانی مهدهنی كردۆتهوه ئامانج، رێكخراوهكه ئاماژهی بۆ ئهوهشكردووه، بههۆی ئۆپراسیۆنه سهربازییهكانهوه نزیكهی 125 ههزار هاوڵاتی، عفرینیان جێهێشووه و ئاوارهبوون.رێكخراوهكه راشیگهیاندووه: سوپای توركیا لهپهلامارهكانیدا رۆژانی 21 و 27 و 28ی مانگی رابردوو ، جگه لههاوڵاتیانی گوندهكان، دوو كهمپی ئاوارهكانیش لهعهفرین كراونهته ئامانج و لانی كهم 26 هاوڵاتی شههید بوون كه لهناویاندا 16 منداڵ ههبووه.هەروەها ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سووریا، هەروەها یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئاشکرایان کردووە، سوپای تورکیا لە هێرش بۆ سەر عەفریندا غازی ژەهراویی بەکار هێناوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (ڕۆیتەرز)یش پشتڕاستی ئەم هەواڵەی کردەوە کەدەڵێت ئەو هێرشە کیمیاییەی سوپای تورکیا، هەینی بەرواری 2018/2/16 لە باکووری عەفرین ڕووی داوە و بەو هۆیەوە 6 کەس بریندار بوون.هاوکات چادێری مافەکانی مرۆڤ لە سووریا و میدیای فەرمیی سووریا (سانا)ش ئەم هەواڵەیان پشتڕاست کردووەتەوە.بە گوێرەی ئاژانسی ھاواری نزیك لە یەپەگە: "سوپای توركیا بە چەکی کیمیایی، ھێرشی كردووەتە سەر گوندەكانی سنووری عەفرین، بەو ھۆیەوە لە گوندی ئەرەندێ ناوچەی شییە شەش ھاووڵاتی سڤیل بریندار بوونە".بە هەمان شێوە دكتۆر خەلیل سەبری، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئەڤرین لە عەفرین رای گەیاندووە: "بریندارەكان تووشی حەساسییە بوونە، لە ژێری چارەسەر پزیشكی دان، پاش چارەسەركردنی بریندارەكان ئەنجامی لێكۆڵینەوە لەو ماددەیە بڵاو دەكەینەوە كە سوپای توركیا بەكاری ھێناوە".
کەواتە [هێرشەکەی تورکیا، پێچەوانەی یاسا و ڕێسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانە. هەر بۆیە، لە کاتی ئەنجامدانی هەر پێشێلکارییەک بەرامبەر بە ڕێسا فەرمانکەرەکانی یاسای نێودەوڵەتیی گشتی و، لەوانەیش پرەنسیپی دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆییی وڵاتانی تر و، پێشێلکردنی سەروەری و سەلامەتیی خاکی وڵاتانی تر، ئەوا دەوڵەتی سەرپێچیکار دەکەوێتە بەردەم بەرپرسیارێتیی نێودەوڵەتی. لەم حاڵەتەدا، دەوڵەتانی جیهان، نەتەوە یەکگرتووەکان و بەتایبەت دەوڵەتی سووریا، پێویستە هەموو ڕێوشوێنە یاسایییەکان دژ بە دەوڵەتی سەرپێچیکار بگرنە بەر. جگە لەمەیش، کردارە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورکیا، چەندین تاوانی ترسناکی نێودەوڵەتیی لێ کەوتۆتەوە، لەوانەیش جینۆساید، تاوانە دژهمرۆیییەکان، تاوانەکانی جەنگ و تاوانی دوژمنکاری، کە دەکرێ لەم حاڵەتەدا دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورکیا، بەپێی بەندەکانی ١٢/٢/أ و ١٣/ ب و ج لە پەیڕەوی دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان بکەونە بەردەم لێپرسینەوەی سزایی .
PM:03:52:17/03/2018
ئهم بابهته 1008
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی