‌پەیامەکەی شەهید ئاڵچی پارێزەرگەیشت ......
PM:03:02:03/12/2015
لوقمان مصطفی صالح



مرۆڤه‌ مه‌زن و به‌رێزه‌كان پاش مه‌رگیش هه‌ر ده‌ژین،
له‌ كاتێكدا خه‌ڵكانی تر ته‌نانه‌ت له‌كاتی ژیانی خۆشیاندا
له‌ مردوویه‌ك زیاتر هیچی تر نین.!
{گاندی}
مێژووئەوەی بۆ سەلماندووین كە هیچ كاتیك دەسەڵاتی‌ تورك، چ لە سەردەمی‌ ئیمپراتۆریەتەوە تا دەگاتە سەردەمی‌ بەناو دیموكراسیەكەی‌ سوڵتان ئۆردۆغان هەرگیز لەگەڵ بیرورای‌ ئاشتەوایی‌ نەبووە لەگەڵ كوردان، هەمیشە دەست پێشخەر بووە چ لە رووی‌ سەربازی‌، یاخود دارشتنی پیلانی تیرۆرکردنی کەسایەتیە سیاسیە ناودارەکانی کورد،یان نووسەران و رۆشنبیرانی تورکە رەگەزپەرستەکانی بۆ بەگژداچونەوەی‌ مافی‌ كوردان هانداوە، هەر لەم پێناوەشدا هەمیشە كوردانی باکوربۆ پارێزگاریكردن لە مافەكانی‌ شێوازی‌ جۆراوجۆری‌ خەبات و بەرخودانیان پیادەكردووە، هەر بۆیە شان بەشانی گەریلاگیان فیداکان،خەباتی مەدەنیانەی هاوڵاتیانی باکوری کوردستان هەر لە کۆبونەوەو سیمینارو میتینگ وتادەگاتە خۆپێشاندان بەبەردەوامی لەشارو شارۆچکەکانی باکوری کوردستان ئامادەیی بەرچاویان هەبوە.

ئەم هەلوێستەی کوردان وبەتایبەت کەسایەتیە چالاک و دیارەکانی لەنمونەی پارێزەر ئاڵچی، لەبەرئەوەی خاوەن پەیامێکی مرۆڤ دۆستانە بوون و وایان لەرژێمەکەی ئۆرۆغان کرد یان جۆک دابدات بۆ ئاشتی یان روی راستەقینەی خۆی هەڵماڵێت وچیتر کوردان وخەڵکە دیموکراتەکەی نێوتورکیا وکۆمەڵگای نێودەوڵەتیش بە فێڵ وتاکتیکە نامرۆڤانەکەی فریونەدات.

هەڵبەتە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا زۆرێک لە کەسایەتیە ناودارەکانی جیهان هەمان پەیامی شەهید ئاڵچی یان هەبوەوهەر بۆیە شەهید ئاڵچی درێژەپێدەری فەلسەفەی هاوپیشەکەی پارێزەر مەهاتماغاندی رابەری روحی ووڵاتی هیندستان بوو،لەهەمان کاتدا ئەم رابەرە مەزنە لەپاڵ کاروخەباتی سیاسی خۆیدا دەرچوی کۆلێژی بەشی یاسابوەوبەکردار پارێزەرێکی بەئەمەک وبەرگریکارێکی سەرسەختی ووڵاتەکەی بووە.

گاندی بە دامەزرێنەری جۆرێک تێکۆشان دادەنرێت کە لە سیاسەتناسیدا پێی دەگوترێت )بەرەنگاربوونەوەی ئاشتیانە( یاخود فەلسەفەی ناتوندوتیژی(ساتیاراھا). کە لەسەر چەندین بنەمای ئاینی و سیاسی و ئابووری دامەزراوە و لەکورتیدا ناوەڕۆکەکەی بریتییە لە ئازایەتی وراستی و ناتوندوتیژی،کە ئامانجی نوشوستگەیاندنە بە دوژمن لەرێگەی ھوشیاری تەواو بەرامبەر بە کێشەکەو دروستکردنی ھێزی ناتوندوتیژی لەبەرامبەریدا. ناتوندوتیژی بەلای گاندییەوە بەدوو قۆناغدا گوزەر دەکات لەلایەک گەورەکردنی گرفتەکە ،لەولاشەوە ھاندنی خەڵک لەدژیدا،چ بەئامانجی لەناوبردنی یان گچکەکردنەوەی یاخود ھەرنا گەورەتر نەبێت گرفتەکە.بەڵام لای گاندی دوائامانج لەناتوندوتیژیدا کۆتایی پێنایەت ،بەڵکو پێی وایە ئەگەر زەروورەت خواستی بەناچاری پەنادەبرێتە بەر توندوتیژی.

بەڵێ بەرێز تاهیر ئاڵچی پارێزەرخاوەن ئەم فەلسەفەو پەیامە  پربایەخ ومرۆڤ دۆستانەیەبوو، بۆیە ئەوشانازیەی بەرکەوت کە لەریزی پیاوەگەورەکانەوە هەژمار بکرێت.

 کەواتە.. پەیامەکەی ئاڵچی هەتابکرێت یان بەرەنگاربونەوەی ئاشتیانە یان ناچارمان دەکەن وەک خۆتان وەڵامتان دەینەوە
بۆیە پەیامەکەی بەباشی گەیاندە ناودڵی دەسەڵاتە تۆتالیتاریەکەی سوڵتانە خەیاڵ پڵاوەکانی تورکیاو ناچاری کردن رووی راستەقینە نامرۆڤانەو درندانەکەیان بۆ رای گشتی جیهان دەرکەوێ. 

هەمیشە پیاوەگەورەکان لەمردن نەترساون ،بەڵکوبەپێجەوانەوە ترسیان خستۆتە نێوهەناوی پیاوکوژانەوە،ئەوەتا سەرکردە رووحیەکە مرۆڤایەتی مەهاتماغاندی.. دوای تیرۆرکردنی وبەرلەوەی گیانی بسپێرێت بەبکوژەکەی خۆی ووت،هیوادارم کەس ئازارت نەدا ونەتکوژنەوە ،چونکە ئەگەر بتزانیبا برۆڤەکانم چەندە خۆشدەوێت نەک نەتدەکوشتم،بەڵکەهەرگیر بیریشت نەدەکردەوە کەبمکوژی!.



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.