قه‌یرانی ته‌ماته
له‌شكر حه‌مه ساڵح
له‌وانه‌یه زۆر كه‌س به‌لایه‌وه سه‌یربێت ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مجاره‌ی (هێڵی سوور) تایبه‌ت بێت به‌قسه‌كردن له‌سه‌ر قه‌یرانی ته‌ماته له‌كوردستاندا، به‌ڵام زیاتر له‌هۆكارێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر بابه‌تێكی له‌و جۆره بكه‌ین، به‌تایبه‌تی له‌ورووه‌وه كه ته‌ماته خواردنێكی سه‌ره‌كی خه‌ڵكی كوردستانه.
ماوه‌ی مانگێك زیاتره قه‌یرانی ته‌ماته له‌كوردستان سه‌ریهه‌ڵداوه‌و نرخه‌كه‌ی به‌رزبۆته‌وه، به‌پێی جۆره‌كه‌ی نرخی كیلۆیه‌ك ته‌ماته له‌ده‌وروبه‌ری دوو هه‌زار دیناردایه، ئه‌و نرخه‌ش دوو قات‌و نیوی ئه‌و نرخه‌یه كه له‌وه‌رزی زستاندا هه‌یبوو، له‌كاتێكدا پێشتر ته‌ماته له‌وه‌رزه گه‌رمه‌كان، ناوه‌ڕاستی به‌هار تاسه‌ره‌تای پایز ده‌چێنراو به‌روبومه‌كه‌ی ده‌خرایه بازاڕه‌وه.
دیاره زیاد له‌هۆكارێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نرخی ته‌ماته له‌م وه‌رزه‌و له‌م بارودۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا به‌رزبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه‌ببینێت، ره‌نگه هۆكاری ئابووری‌و بازرگانیشی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و ئاماژانه‌ی هه‌ن پێناچێت مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسیش له‌گۆڕێدا نه‌بێت.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه‌و په‌رێزی خۆی‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پاككرده‌وه‌و هه‌موو مه‌سه‌له‌كه‌ی به‌سته‌وه به‌هۆكاری ده‌ره‌كی‌و باسی له‌وه‌كرد، نرخی ته‌ماته له‌وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش، كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دابینكردنی ته‌ماته‌ن بۆ بازاڕه‌كانی كوردستان، به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌نه‌بینیوه.
له‌روونكردنه‌وه‌كه‌دا باسی ئه‌وه نه‌كراوه، له كاتێكدا كه به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه كشتوكاڵی كوردستان بوژاوه‌ته‌وه، بۆچی ته‌ماته وای به‌سه‌ر هاتووه؟ بۆچی نه‌توانراوه كوردستان سوود له‌و قه‌یرانه داراییه‌و له‌و بوژانه‌وه كشتوكاڵییه‌ی هه‌یه، بگه‌ینه ئاستی خۆبژێوی كشتوكاڵی به‌تایبه‌تی له‌بواری دابینكردنی ته‌ماته‌ی پێویست؟.
دیاره ده‌كرێت؟ ئاساییه مرۆڤ ته‌ماته به‌كارنه‌هێنێت‌و خۆڕاگربێت، وه‌ك چۆن زستانی رابردوو نه‌وت دابه‌شنه‌كرا‌و كه‌سیش له‌سه‌رمادا ره‌ق نه‌بۆوه، به‌ڵام ده‌بێت هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ته‌ماته چی بێت؟، گومان له‌وه‌دانییه كه له‌هه‌رێمی كوردستان ساڵانه بڕێكی زۆری ته‌ماته‌و ته‌ڕه‌و سه‌وزه‌و میوه جۆراوجۆره‌كان به‌رهه‌مده‌هێنرێت‌و ده‌وترێت له‌زۆریدا گه‌یشتووینه‌ته ئاستی خۆبژێویی یان نزیكبووینه‌ته‌وه له‌خۆبژێوی، به‌ڵام كه قه‌یرانێكی وه‌ك قه‌یرانی ته‌ماته دێته‌ئاراوه، مرۆڤ ناچاره گومان له‌هه‌موو ئه‌و قسه‌و لێدوان‌و زانیاریانه بكات كه پێشتر له‌باره‌ی بوژانه‌وه‌ی كشتوكاڵ‌و گه‌یشتن به‌خۆبژێوی ده‌وتران.
وه‌ك له‌پێشه‌وه وتمان، ره‌نگه هۆكاری ئابووری‌و بازرگانی له‌پشت قه‌یرانی ته‌ماته‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌یه‌وه هەبێت، به‌ڵام كه‌م تا زۆر بۆنی سیاسه‌تیش دێت. ئه‌و بۆنه سیاسییه‌ی له‌قه‌یرانی ته‌ماته‌وه دێته‌به‌ر لووتی به‌شێكی خه‌ڵكی كوردستان، بۆنێكی به‌هێز نییه، به‌ڵام بۆنێكی هه‌ستپێكراوه.
له‌م بارودۆخه ناوخۆییه‌ی كوردستان‌و له‌و هه‌لومه‌رجه هه‌رێمایه‌تی‌و جیهانییه‌ی ئێستا له‌گۆڕێدایه خه‌ڵكی كوردستان هه‌قی خۆیه‌تی به گومانه‌وه ته‌ماشای هه‌موو شتێك بكات، هه‌ر له‌دابارینی بارانێكی زۆره‌وه تا ده‌گاته بێ تامیی شوتی‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ته‌ماته، چونكه وه‌ك چۆن گۆڕانكاری گه‌وره له‌جیهاندا روویداوه، گۆڕانكاریی گه‌وره‌ش له‌تاكتیك‌و به‌رنامه‌و ئامڕازه‌كانی سیاسه‌ت‌و گوشاریشدا روویداوه. ئێمه به‌دڵنیاییه‌وه قسه ناكه‌ین‌و ناڵێین مه‌سه‌له‌ی گرانبوونی ته‌ماته‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی له‌بازاڕدا هانده‌رێكی سیاسی هه‌یه، به‌ڵكو ده‌شێت لێكه‌وته‌ی سیاسی هه‌بێت، یاخود په‌یامێكی سیاسی بێت.
ئێستا ده‌رفه‌تێكی له‌باری هه‌رێمایه‌تی‌و جیهانی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كورد به‌بڕیاری چاره‌نووسی خۆیدا بچێته‌وه، وڵاتانی دراوسێ‌و ده‌وروبه‌ری هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی داگیركه‌ره‌كان، سیاسه‌ت‌و هه‌ڵوێستی جۆراوجۆریان هه‌یه، ده‌شێت نه‌یانه‌وێت له‌مكاته‌دا هه‌ڵوێستی توند‌و ره‌قیان هه‌بێت، چونكه تائێستا كورد جگه له قسه، هه‌نگاوی كرداریی نه‌ناوه بۆ قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كه، به‌ڵام ده‌شێت وڵاتانی داگیركه‌ر له‌رێگه‌ی گوشاری ئابووری‌و دروستكردنی قه‌یران‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی ته‌ماته‌وه په‌یامێكی سیاسی بنێرن.
له‌وانه‌یه كه‌سانێك هه‌بن گومان له‌و قسانه بكه‌ن‌و پێیان وابێت‌و بیانووش بهێننه‌وه كه مه‌سه‌له‌ی گرانبوونی ته‌ماته دووراییه‌كی سیاسی نییه، به‌ڵام خودی ئه‌و قسه‌و بیانووانه، بیانووی سیاسین، وانه‌یه‌كی گرنگه بۆ ئه‌وانه‌ی گوایه ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ده‌سه‌ڵاتدارییه‌ك نه‌توانێت گره‌نتی دابینكردنی خۆراكێكی ساده‌و ئاسانی وه‌ك ته‌ماته بكات ده‌توانێت گره‌نتی چی بكات؟.
وڵاتانی پێشكه‌وتوو، ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه خه‌ریكه له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆیان ده‌وه‌ستن ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ی گرنگی پێشبینی‌و داڕشتنی پلان‌و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره هه‌یه، ئه‌م هه‌رێمه كه گوایه له‌سه‌ر رێگای سه‌ربه‌خۆییه، چ شتێكی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پلانی هه‌بێت بۆ ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی دێنه به‌رده‌می؟.
باسی نه‌وت‌و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت‌و هێنانه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت ناكه‌ین كه چ مه‌ترسییه‌كیان له‌سه‌ره، هه‌روه‌ك باسی ئه‌وه‌ش ناكه‌ین چ گه‌نده‌ڵی‌و بێ سه‌روبه‌رییه‌ك هه‌یه له مه‌سه‌له‌ی داهاته‌كاندا، به‌ڵام ده‌بێت باسی ئه‌وه بكه‌ین كه گره‌نتیكردنی پێداویستی رۆژانه‌ی خه‌ڵك، لانی كه‌م خۆراكێكی وه‌ك ته‌ماته گره‌نتییه‌كی بنچینه‌ییه.
جا ئه‌گه‌ر رای ئێمه‌ت ده‌وێت، ئه‌گه‌ر نه‌توانین كۆنترۆڵی ته‌ماته بكه‌ین‌و نرخه‌كه‌ی جێگیر بكه‌ین، ئه‌ی ئه‌و كاته چی بكه‌ین كه داگیركه‌رانی كوردستان به یه‌كجاری ئاوی رووباره‌كان ده‌گرنه‌وه؟، ئه‌ی ئه‌و كاته چی بكه‌ین كه بڕیار ده‌ده‌ن قسه‌مان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن، ته‌نها قسه‌مان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن؟.
PM:01:00:10/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 2731
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی