مرۆڤ و نائومێدی
ئه‌رشه‌د ته‌حسین
مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی خاوه‌ن هه‌ست و سۆزه، كار و كرده‌وه‌كانی چوارده‌وری كاریگه‌ری له‌سه‌ر داده‌نێن و له‌روانگه‌ی هه‌ست‌و سۆزه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ری، كاتێك مرۆڤ له‌ژیانی رۆژانه‌یدا، له‌هه‌وڵ‌و تێكۆشانیدا تووشی هه‌وراز‌و نشێو ده‌بێت، زۆركات ناگات به‌و ئامانجه‌ی هه‌وڵی بۆ داوه‌و شكست ده‌هێنێت، ئه‌و كات تووشی نائومێدی ده‌بێت‌و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ری ده‌بێت، دوور نیه بۆ داهاتووی له‌سه‌ر ره‌فتاره‌كانیدا ره‌نگ بداته‌وه، به‌ڵام كاتێك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت گه‌شبینی و ئومێد باڵی به‌سه‌ردا ده‌كێشێت و شه‌وق و گه‌شیه‌كی زیاتری تێدا به‌دی ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كاروباره‌كانی ژیانی به وزه‌یه‌كی زیاتره‌وه ئه‌نجام بدات.
مرۆڤی به‌توانا و سه‌ركه‌وتوو ئه‌وانه نین كه ته‌نها له سه‌ركه‌وتن دا گه‌ش بن و ببنه داهێنه‌ر، به‌ڵكو سه‌ركه‌وتووه‌كان ئه‌وانه‌ن كه له‌شكست‌وكه‌وتندا نه‌رووخێن‌و نائومێدی یه‌خه‌یان پێ نه‌گرێت، له‌چركه‌ساتی كه‌وتن دا بیر له سه‌ركه‌وتن و هه‌ستانه‌وه بكه‌نه‌وه و به ئومێده‌وه هه‌نگاوی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی نوێ بنێن.
نائومێدی ترسناكترین ده‌رده كه تووشی مرۆڤ ده‌بێت له ژیانیدا، چونكه كاتێك مرۆڤ ئومێد له ده‌ست ده‌دات، ئه‌و كات توانای هه‌نگاونانی نابێت بۆ كار و كرده‌وه‌ی نوێ و دووباره هه‌ستانه‌وه و سه‌ركه‌وتن، بۆیه كه ده‌ڵێین هیچ كات نابێت له ژیان دا نائومێدبیت‌و بهێڵیت كه‌م و كوڕی و شكسته‌كانی ژیان هه‌ره‌ست پێ بهێنن، به‌بڕوای من ئه‌و كاته‌ی نائومێدی وات لێده‌كات ده‌ست له‌ژیان به‌ربده‌یت هیچی وای كه‌متر نیه له مردنێكی له‌سه‌ر خۆ، چونكه هه‌ركات هه‌ستت به نائومێدی كرد ئه‌وا هێواش هێواش به‌ره‌و مه‌رگ هه‌نگاوت ناوه، هه‌ر بۆیه مه‌هێڵه مۆته‌كه‌ی نا ئومێدی ژیانت داگیر بكات.
مه‌زنه‌كان ئه‌وانه‌ن بۆ هه‌ر كارێك كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن سه‌ره‌تا به ئومێده‌وه هه‌نگاوی بۆ ده‌نێن‌و گه‌شبینی سه‌راپای ژیانی ته‌نیون، هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌یان گه‌یه‌نێت به‌لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن و پێكانی ئامانجه‌كانیان، كه‌واته هه‌میشه به بوێریه‌وه بڕوانه ژیان، به ئومێده‌وه بڕوانه ئاینده، هه‌میشه له پێناو خۆشبه‌ختی ژیان دا قورسترین رێگا هه‌ڵبژێره و به چه‌كی ئومێد و گه‌شبینی به‌ربه‌سته‌كان تێك بشكێنه، هیچ كات له‌شكست مه‌ترسه، ئه‌وه‌ت لاروون بێت كه هه‌تا شكست نه‌هێنیت نرخی سه‌ركه‌وتن نازانیت، شكست باشترین هه‌له كه لێیه‌وه فێری سه‌ركه‌وتن ببیت به‌و مه‌رجه‌ی نه‌هێڵیت بی ئومێدی به‌سه‌رتدا زاڵ بێت و كارت تێ بكات، هه‌میشه خۆڕاگر به و به‌رده‌وام به له هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كانت.
ئه‌وه سروشتی ژیانه، تۆ هه‌بیت یان نا، ئومێده‌وار بیت یان نا‌ئومێد، ئه‌و له‌كاروانی خۆی به‌رده‌وامه و گه‌ر تۆ له جێگه‌ی خۆتدا بمێنیته‌وه به‌جێت ده‌هێڵێت، كه‌واته هه‌میشه نائومێدیه‌كان بگۆڕه به‌ئومێد‌و به‌عه‌شقه‌وه هه‌نگاو بۆ داهاتووت بنێ و سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكه، با كاروانی ژیان ئاوازی ناوت بڵێته‌وه و شانازیت پێوه بكات
AM:11:04:16/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 9279
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی