ژیان و گه‌شبینی
ئه‌رشه‌د ته‌حسین
ژیان، لێوان لێوه له خه‌م و ئازار، ناخۆشی و هه‌ره‌س، نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تی، ئازار تا بیناقاقای مرۆڤ هاتووه و ده‌ستی له ژیانی مرۆڤایه‌تی ناوه، مه‌ینه‌تیه‌كان بوونه‌ته كوره‌یه‌كی به‌گڕ و بڵێسه، بۆ جۆشدانی مرۆڤ له كوڵ دان.
چه‌ند سه‌یره، رۆژگارێك تێكه‌وتووین سه‌راپا بێزاری و بێ ئیراده‌یی له هه‌ناوی مرۆڤه‌وه هه‌ڵده‌ستێت، ئه‌مێستا له سه‌رده‌مێك دا ده‌ژین زیندووه‌كان خۆزگه به مه‌رگ ده‌خوازن، ئه‌م رۆژگاره، ژیان لێوڕێژه له مردنێكی له‌سه‌ر خۆ، هه‌میشه مردووه‌كان له ژیاندا سه‌ما ده‌كه‌ن و زیندووه‌كانیش له ژیاندا مه‌رگ ده‌كه‌ن، مه‌رگێكی به‌ئازار، به ئێش، نیگه‌رانی سه‌راپا ژیانی ته‌نیوه، وای لێهاتووه ئیراده نه‌ماوه، كه‌س نیه له ژیانی خۆی، به به‌شی خۆی رازی بێت.
هه‌مووان حه‌ز و ئاره‌زوو و ویسته‌كانیان له سه‌رووی توانا و ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه‌یه، كێ هه‌یه ( به‌قه‌د به‌ڕه‌كه‌ی خۆی پێ راكێشێت ؟)*، هه‌ر ئه‌مه‌شه ئه‌و نیگه‌رانی و بێتاقه‌تیه‌ی دروست كردوه، ژیانی قورس‌تر كردوه و پێداویستیه‌كان دوو هێنده زێده بوون، به‌فیڕۆدانی كات، سه‌رمایه و ژیان له لوتكه‌دایه.
ژیان ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، خۆشبه‌خت و سه‌ركه‌ووتوه‌كان ئه‌و مرۆڤانه‌ن كه خاوه‌نی ئیراده‌یه‌كی پۆلاَینن به‌رامبه‌ر هه‌ره‌س و گێژه‌ڵووكه‌ی مه‌ینه‌تیه‌كان چۆكی پێ دانه‌داون.
مه‌ینه‌تیه‌كان له خۆڕا درووست نابن، حه‌ز و ئاره‌زووه زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی مرۆڤه ژیانی به‌م ئاقاره‌دا بردووه، هه‌ر كات حه‌ز و خولیاكانی مرۆڤ له چوارچێوه‌ی توانا و ده‌سه‌ڵاتیدا بوو، به‌ئیراده‌وه هه‌وڵی بۆ بدات و به‌ره‌و به‌دیهاتنی بڕوات، ئه‌وا ژیانی پڕده‌بێت له خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری، چونكه ئیراده واته هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌هامه‌تی و مه‌ینه‌تی یه‌كانی ژیان.
له هه‌مان كاتیش دا هه‌ندێك جار و بۆ هه‌ندێك بارودۆخ وا پێویست ده‌كات له ژیان دا چاو دابخه‌ین و لێگه‌ڕێین ره‌وتی ژیان چۆن هات ئاوا بڕوات، چونكه ره‌وتی رووداوه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ویست و ده‌سه‌ڵات و توانای تۆدان، تۆ ناتوانی هیچ گۆڕانكاریه‌ك له ره‌وتی وه‌رچه‌رخانه‌كان دا بكه‌یت، بۆیه وا پێویست ده‌كات لێگه‌ڕێیت چ ده‌گوزه‌رێت با بگوزه‌رێت، به گه‌شبینیه‌وه لێی بڕوانه و وای لێك بده‌ره‌وه كه به‌خۆشی ده‌شكێته‌وه، چونكه سروشتی ژیان وایه، خۆی چۆنی بوێت ئاوا گۆشت ده‌كات.
خۆ ناشكرێ له نیوه‌ی رێگادا له شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژیان دابه‌زین، به‌ڵكو ده‌بێت لێگه‌ڕێین به هه‌موو هه‌وراز و نشێوه‌كان دا تێپه‌ڕین تا ده‌گه‌ین به دوا خاڵ و دوا مه‌نزڵ پڕۆسه‌كه ته‌واو بكه‌ین، لێره‌وه‌یه كه ده‌ڵێین بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانكردن به‌رده‌وام بین پێویسته زۆر كات گه‌مژانه بژێین و گه‌مژانه بیربكه‌ینه‌وه، ئاخر ژیانكردن خۆی پرۆسه‌یه‌كی گه‌مژانه‌یه و پڕه له گه‌وجاندن، ته‌نانه‌ت هه‌رتاكه و سه‌رقاڵی گه‌وجاندنی خۆیه‌تی كه به‌مه‌ش ده‌ڵێن (گه‌شبینی )، هه‌ر گه‌شبینیه وای كردوه كه مرۆڤ به خولیا و ئاره‌زووه‌كانی بگات و ده‌ستی له میوه‌ی به‌خته‌وه‌ری گیر ببێت.
* په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێ ( به‌قه‌د به‌ڕه‌كه‌ی خۆت پێ راكێشه ).
PM:04:47:17/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 2919
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی