سوپای عێراق له تیرۆژی مێژوویدا
ئه‌رشه‌د ته‌حسین
6ی كانوونی دووه‌می هه‌موو ساڵێك, له عێراق یادی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی سوپای عێراق ده‌كرێته‌وه, هه‌ركات باسی سوپای عێراق ده‌كرێت وێنه‌یه‌كی نه‌شیاوی سه‌ربازی دێته به‌رچاوت, چونكه به درێژایی مێژووی حوكمڕانی عێراق, سوپاكه‌ی نه‌یتوانیوه رۆڵێكی جوان له وڵات‌دا نمایش بكات. له‌سه‌ره‌تای درووست بوونی ئه‌م سوپایه‌وه به‌هه‌ستی عه‌ره‌بچێتی گۆشكرابوو, به جۆرێك ئه‌و په‌روه‌رده عه‌ربچێتیه‌ی كه سه‌ربازی پێ گۆش ده‌كرا هیچی كه‌متر نه‌بوو له‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی كه قوتابی له قۆناغه‌كانی خوێندن پێ گۆش ده‌كرا و بگره سه‌ربازیی به ته‌واو كه‌ری قۆناغی خوێندن هه‌ژمار ده‌كرا, هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆكارێك كه هه‌ژموونی سوپا به‌سه‌ر كایه سیاسی و ئیداریه‌كانی وڵات‌دا ره‌نگ بداته‌وه.
سوپای عێراق له ساڵی 1921 به ژماره‌یه‌كی كه‌می 3500 سه‌ربازی و توانا و شاره‌زاییه‌كی نزمه‌وه دامه‌زرا كه به شێوه‌ی خۆبه‌خش ( المتگوع) په‌یوه‌ندی به سوپاوه ده‌كرا, له ماوه‌ی ساڵانی نێوان 1921 بۆ 1932 به شێوه‌ی پله به‌ندی و رێك و پێك ژماره‌كه‌ی بۆ 12500 سه‌رباز زیادی كرد, له‌م ماوه‌یه‌دا چ به هۆی ئاستی لاوازی یان به هۆی دۆخی سیاسی, سه‌ربازی, ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاته‌وه بوبێت هیچ چالاكیه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌نجام نه‌داوه. له ساڵی 1933 و به هۆی سه‌ركوت كردنی ئاشووریه‌كانه‌وه زیاتر به‌ره‌و عه‌ره‌بچێتی برد و ناوبانگی شه‌ره‌فی نیشتیمانیان به به‌رۆكدا كرد, دوابه‌دوای ئه‌مه‌ش له ساڵی 1934 و به هۆی یاسای خزمه‌تی نیشتیمانی كه خزمه‌تی سه‌ربازی له خۆبه‌خشیه‌وه گۆڕا بۆ زۆره‌ملێ دۆخی سوپای به ئاقارێكی تردا برد چ له رووی ژماره‌ی سه‌ربازه‌وه بێت چ له رووی ته‌رخانكردنی توانای مادی و ئه‌رك و فه‌رمانه‌وه بێت.
ئه‌فسه‌ره‌عوسمانیه‌كان و هه‌ژموونیان به‌سه‌ر سوپادا
سوپای عێراق كه پێكهات به‌شێكی زۆری ئه‌فسه‌ره عوسمانیه‌كان هه‌ژموونیان به‌سه‌ردا سه‌پاند, ئه‌و ئه‌فسه‌رانه كه میراتی عوسمانی بوون و دوای رووخاندنی عوسمانیه‌كان ده‌یان ویست نه‌ك ته‌نها كاروباری سوپا بۆخۆیان قۆرخ بكه‌ن به‌ڵكو له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ته‌واوی كاروباری سیاسی و ئیداری وڵات دا هه‌بێت, ئه‌فسه‌ره سونیه‌كان, كه كه‌مینه‌ی ناو ئه‌فسه‌ره‌كان بوون توانیان هه‌ژموونی خۆیان بسه‌پێنن به چه‌شنێك ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژووی پادشایه‌تی عێراق دا بخشێنین ئه‌وا هه‌ژموونی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه به‌سه‌ر كابینه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان دا به ته‌واوی هه‌ست پێده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراوه‌وه قۆرخ كرابوون به چه‌شنێك له‌یه‌ك كات دا چه‌ند پۆستێكی گرنگی سیاسی, ئیداری و سه‌ربازی له‌لایه‌ن یه‌ك كه‌سه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا, له‌و نێوه‌نده‌شدا نووری سه‌عید پشكی شێری به‌ركه‌وتووه, ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه سوپا و ئه‌فسه‌ره سه‌ربازیه‌كان به‌ته‌واوی هه‌ژمونی خۆیان به‌سه‌ر وڵات‌دا سه‌پاندووه.
عێراق وڵاتی كوده‌تا
كاریگه‌ری سوپا ته‌نها به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا كه ئیداره‌ی وڵات بگرێته ئه‌ستۆ, به‌ڵكو به‌ره‌و هه‌وڵی گۆڕانكاری هه‌نگاوی نا, له ساڵی 1936 یه‌كه‌مین كوده‌تای سه‌ربازی به‌رپاكرا, ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به‌كر سدقی كه پێشتر رێبه‌رایه‌تی كوشتاری موسڵی كردبوو به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ گروپی ئه‌هالی به‌هه‌وڵی به‌رپاكردنی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی هه‌نگاوی كوده‌تای نا, ئامانجی كوده‌تاش لابردنی یاسین هاشمی سه‌رۆك وه‌زیران بوو, سه‌ره‌نجام, توانیان ئه‌مه‌بكه‌ن و حیكمه‌ت سلێمان بكه‌ن به سه‌رۆك وه‌زیران, ئه‌م كوده‌تایه ده‌روازه‌یه‌ك بوو بۆ به‌رپاكردنی زنجیره‌یه‌ك كوده‌تای سه‌ربازی تر كه تا ساڵی 1941 شه‌ش كوده‌تای تری سه‌ربازی به‌رپاكران و دۆخی سیاسی و ئیداری وڵاتیان به ته‌واوی خسته دۆخی نا سه‌قامگیریه‌وه, تا سه‌ره‌نجام له كوده‌تاكه‌ی 1941 دۆخه‌كه به ئاقارێكی تردا برا, چونكه كوده‌تای ئه‌مجاره ئامانجه‌كه‌ی له‌وه تێپه‌ڕی كه ته‌نها سه‌رۆك وه‌زیران بگۆڕێت به‌ڵكو ئامانجی پاشا و وه‌ده‌رنانی به‌ریتانیه‌كان بوو له وڵات و پێكهێنانی حكومه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانیان كرده دروشمی خۆیان.
ئه‌م دۆخه زۆری نه‌خایاند به‌ریتانیا توانی له رێی به‌سره‌وه له‌شكركێشی بكاته سه‌ر كوده‌تا چیه‌كان و هه‌ره‌س به كوده‌تا بهێنێت و وه‌سی بۆ عێراق بگه‌ڕێنته‌وه و لایه‌نگرانیشی بخاته‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سوپا و كوده‌تا چیه‌كانیش جگه له شكست هیچی تریان به‌رهه‌م نه‌هێنا. كاروانی كوده‌تاكانی عێراق به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا, تا سه‌ره‌نجام له ساڵی 1958 عبدالكریم قاسم به هاوكاری گروپی ئه‌فسه‌ره نیشتیمان په‌روه‌ره‌كان به كوده‌تایه‌ك سه‌رله‌به‌ری هاوكێشه سیاسی و ئیداریه‌كانی وڵاتی گۆڕی و سیسته‌می پادشایه‌تی كرد به كۆماری, دوای ئه‌وه‌ش له نێوان ساڵانی 1958 تا 1968 زنجیره كوده‌تایه‌ك ئاڵ و گۆڕی سیاسی و ئیداری له وڵات دا به‌رپاكرا تا له كۆتاییدا به‌عسیه‌كان ده‌سه‌ڵاتی وڵاتیان گرته ده‌ست و به زه‌بر و زه‌نگ نزیكه‌ی 40 ساڵ وڵاتیان له ماڵ وێرانی و دیكتاتۆریه‌ت دا هێشته‌وه.
شكسته‌كانی سوپا
له‌و رۆژه‌وه كه سوپای عێراق دامه‌زراوه له‌بری ئه‌وه‌ی هۆكارێك بێت بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری وڵات و هه‌مووان له‌سایه‌یدا هه‌ست به ئارامی بكه‌ن, بوه هۆی ماڵوێرانی و كاولكاری بۆ خه‌ڵكی عێراق, سوپا بووه ئامرازی شه‌ڕ و زه‌بر و زه‌نگی ناوخۆیی, له به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌كی ده‌ره‌كیش ده‌سته‌ودامان بوو, یه‌كه‌مین شكستی سوپا له‌به‌رامبه‌ر به‌ریتانیه‌كان پاش كوده‌تاكه‌ی 1941 تۆماركرا, كاتێك سوپا له ناوخۆدا كوده‌تای كرد به‌ڵام به‌رامبه‌ر له‌شكركێشی سوپای به‌ریتانیادا هیچی پێنه‌كرا و هه‌ر زوو هه‌ره‌سی هێنا, له ساڵی 1980 وڵاتی دووچاری جه‌نگی هه‌شت ساڵه كرد له‌گه‌ڵ ئێران دا و سه‌ره‌نجام به كۆمه‌ڵێك شكست و ماڵ وێرانی و كاولكاریه‌وه له جه‌نگه‌كه ده‌رچوو, له ساڵی 1990 یش كاتێك له‌شكركێشی بۆ سه‌ر كوه‌یت كرد دیسان به زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری گیانی و مادیه‌وه له جه‌نگ كشایه‌وه, له ساڵی 2003 و له پرۆسه‌ی ئازادی عێراق دا نه‌یتوانی ته‌نها یه‌ك مانگ به‌رگری له خاكه‌كه‌ی بكات, ئه‌مانه له كاتێكدان كه حكومه‌تی عێراق به درێژایی حكومڕانی هه‌شتا ساڵه‌ی خۆی هه‌موو هێزی خۆی ته‌رخان كرد بۆ خزمه‌ت كردنی ئه‌م سوپایه و پڕچه‌ك كردنی.
به درێژایی ئه‌و مێژووه‌ش سوپا ته‌نها هۆكار بووه بۆ له‌ناوبردنی رۆڵه‌كانی ئه‌م وڵاته و كاولكاری و ماڵ وێرانی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێ سیاسی و ئیداریه ناوخۆییه‌كان, ئه‌مه به ده‌ر له‌وه‌ی به درێژایی مێژووی عێراق سوپا ئامرازێك بوه به ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ سه‌ركوت كردن و كوشت و بڕی گه‌لی كورد و كاولكاری كوردستان, به چه‌شنێك له شاڵاوی بێ سه‌روشوێن كردنی بارزانیه‌كان دا هه‌شت هه‌زار و له شاڵاوی ئه‌نفال دا 182 هه‌زار رۆڵه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ی بێ سه‌روشوێن كرد, به‌ده‌ر له بۆردومان كردنی ناوچه‌كانی كوردستان به چه‌كی كیمیای كه ته‌نها له هه‌ڵه‌بجه پێنج هه‌زار رۆڵه‌ی كورد به‌بێ تاوان به گازی كیمیایی خنكێنران, بۆیه جێی خۆیه‌تی بڵێین سوپایه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دۆڕاو و شكست خواردوو به‌ڵام دڕنده و خۆسه‌پێن له ناو خۆدا.
سوپا له ده‌وڵه‌تی نوێ‌دا
دوابه‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له ساڵی 2003 و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی دام و ده‌زگاكانی عێراق به سوپاشه‌وه كورد پشكی شێری به‌ركه‌وت له رێكخستنه‌وه‌ی دووباره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق, سوپا له ژیله‌مۆی پاشماوه‌ی سوپا كۆنه‌كه‌وه بنیاتنرایه‌وه, سوپایه‌كی لاواز, بێ ئه‌زموون, به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش دروست كرایه‌وه, له ئاستێكی به‌رزدا هاوكاری مادی و مه‌عنه‌وی ده‌كرا و به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پڕ چه‌ك و توانستی سه‌ربازی پێشكه‌وتوو ده‌كرا, له هه‌مان كاتیش دا كورد خاوه‌ن پێشمه‌رگه بوو كه هێزێكی تۆكمه و راهێنراو بووی به‌شدار بوو له پرۆسه‌ی ئازادی و ساڵانێك بوو دژ به رژێمی به‌عس له خه‌بات دا بوو, به‌ڵام سوپای نوێی عێراق و حكومه‌تی عێراق نه‌ك هاوكاری پێشمه‌رگه‌ی نه‌كرد به‌ڵكو هه‌ر زوو كه‌وته دژایه‌تی, ئه‌وه بوو چه‌ند جارێك سوپای نوێی عێراق به‌بیانووی جۆراو جۆر هێرشی كرده سه‌رناوچه‌كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی ( به نمونه هێزی دیجله ) به‌ڵام هیچیان پێ نه‌كرا, تا له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 دا رێكخراوی داعش له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م دا و به‌بێ به‌رگری سوپای عێراقی له به‌شێك له خاكی عێراقی راماڵی و توانی چه‌ند شارێك و به‌شێكی زۆری خاكه‌كه‌ی بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه, هه‌موو چه‌ك و كه‌ل و په‌له جه‌نگیه پێشكه‌وتوه‌كانیش كه‌وتنه ژێر ده‌ستی داعش. به‌ڵام پێشمه‌رگه قاره‌مانانه و به وره‌یه‌كی پۆڵاین و به‌و چه‌كه كۆنانه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستیدا بوون توانی به‌ر له په‌لهاویشتنی داعش بگرێت و نه‌ك هه‌ر خاكه‌كه‌ی پاراست به‌ڵكو توانی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش به خوێن و قوربانیدان بخاته‌وه ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه.
ئێستا, كه ساڵێكی تر ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌و مێژوه‌ی سوپای عێراق, كه بۆ كورد نه‌خوازراوه و هیچ كات له‌سایه‌یدا هه‌ناسه‌یه‌كی ئارامی هه‌ڵنه‌مژیوه, له كاتێكدا به كردار له سه‌ر گۆڕه‌پانی سه‌ربازی و سیاسی وڵات شتێك نه‌ماوه به‌ناوی سوپایه‌كی تۆكمه و رێكخراو, هاوكات ئه‌وه بۆ نزیكه‌ی سێ مانگ ده‌چێت به‌سه‌ر ده‌ست پێكردنی هه‌نگاوه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی موسڵ دا, ئه‌و شاره‌ی كه له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م دا له ده‌ست سووپا ده‌رهێندرا, به‌ڵام هێشتا نه‌توانراوه كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه و ئاسۆیه‌كی روونیش نیه بۆ كۆنتڕڵ كردنه‌وه‌ی, ئاخۆ هه‌گبه‌ی مێژوو له‌م وڵاته چیتری له خۆ گرتووه؟, ئاخۆ له ساڵی نوێ‌دا سوپا ده‌توانێت ناوچه له ده‌ست چووه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه؟, ئاخۆ سوپا ده‌توانێت ئه‌و قورساییه ناوخۆییه‌ی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه كه له رابردوودا ده‌بوه سه‌نگی مه‌حه‌كی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كان؟, ئاخۆ سووپا له‌كوێی گۆڕانكاریه به‌رده‌وامه‌كانی ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت؟, به‌تایبه‌ت كه ناوچه‌كه به گۆڕانكاری خێرادا گوزه‌ر ده‌كات و عێراقیش پشكی شێری به‌رده‌كوێت له‌و گۆڕانكاریانه‌دا, ئه‌مانه پرسیارگه‌لێكن و كێشمه‌كێشمه سه‌ربازیه‌كانی داهاتوو وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه.
PM:05:09:06/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 2590
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی