ئۆپۆزسیۆنی بێ مەتڵەب
هونەر تۆفیق
ئەڵمانەکان بۆ کردنەوەی گرێکوێرەی هەر کێشەیەک قسەیەکی جوانیان هەیە کە دەڵێن : گرنگ ئەوە نیە نیوەی پەرداخەکە پڕە لەئاو یان نیوەی پڕە لە لەهەوا . گرنگ ئەوەیە تۆ کامیانت لامەتڵەبە .
حاڵەتی ئێستای ئۆپۆزسیۆنی سیاسی لەهەرێمی کوردستاندا ئەو بێ مەتڵەبیەیە کە هێشتا لە چەلەحانێ ی نیوە پڕ لەئاوەکە یان پڕ لەهەواکەدایە . خۆشی نازانێت کامیانی لا مەبەستە .
لەو جەدەلە داخراوەدا سووڕ دەخوات داخۆ نیوەی پەرداخەکەی حکومەت ئاوە یان هەوایە . بە مەرجێک خۆی هیچیانی ناوێت نە ئەوەیە خۆی یەکلاکردبێتەوە ببێتە داکۆکیکاری نیوە هەواکە . نەئەوەشە نیوە ئاوەی لامەبەست بێت .شتێکە لەو گوتە کوردیەی کە دەڵێت : خورماشی دەوێت و خواشی دەوێت .
ئەو خورمش خۆریە مەگەر هەر لە ئۆپۆزسیۆنی کوردی وەشابێتەوە . دەنا یان ئەوەیە ئۆپۆزسیۆنیت ، فیکر و فەلسەفەی ئۆپۆزسیۆن بوون لە کۆمەڵگەی سیاسیدا دەکەیتە ڕێبازت ، یان ئەوەیە لەگەڵ دەستەڵاتدا حوکمڕانی دەکەیت ، لەگەڵیاندا حکومەت بەڕێوە دەبەن . ئۆپۆزسیۆن بوون بەم بێ مەتڵەبیەوە ناکرێت .
PM:01:02:04/09/2018
ئهم بابهته 1285
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی