جەنگی سەرۆکەکانی ئەمریکا

‌هونەر تۆفیق


لەمێژووی سێ سەدەی ڕابردووی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ، هیچ سەرۆکێکی ئەمریکی نەبووە جەنگێکی تایبەت بەخۆی نەبێت . لە کەلتوری سیاسی کۆشکی سپیدا چۆنیەتی هەڵگیرسان و ئیدارەدان و بردنەوەی جەنگەکان کەسایەتی و ئەدای سەرۆکی ئەمریکی دیاری دەکات .

سەرۆکەکانی پاش جەنگی جیهانی دووەم بەنمونە وەربگرین :
ترومان ١٩٤٥ -١٩٥٣ جەنگی کۆریا
ئێزینهاوەر ١٩٥٣ - ١٩٦١ جەنگی سوێس ، جەنگی دژ بە کوبا
جۆن کینێدی ١٩٦١ - ١٩٦٣ جەنگی نەبوو!! کوشتنەکەی نهێنیەکی بێ جەنگی یە
جونسۆن ١٩٦٣-١٩٦٩ قۆناغی دووەم جەنگی ڤێتنام
نیکسۆن ١٩٦٩ - ١٩٧٤ جەنگی نێوان عەرەب و ئیسرائیل، کورد -عێراق
جیراڵد فۆرد ١٩٧٤ - ١٩٧٧ جەنگەکانی ئەمریکای لاتین ، نیکاراگوا
کارتەر ١٩٧٧ - ١٩٨١ شۆرشی ئێران ، جەنگی عێراق - ئێران
ڕیگان ١٩٨١ - ١٩٨٩ توندکردنەوەی جەنگی ئەستێران سۆڤیەت - ئەمریکا
بوشی باوک ١٩٨٩-١٩٩٣ جەنگی عێراق - کوەیت
کلنتۆن ١٩٩٣ - ٢٠٠١ جەنگی یوگوسلافیا
بوشی کوڕ ٢٠٠١ - ٢٠٠٩ جەنگی عێراق و ئەفغانستان
ئۆباما ٢٠٠٩ - ٢٠١٧ جەنگی بەهاری عەرەبی - داعش
ترامپ ٢٠١٧ - ؟؟ هەتا ئێستا جەنگە تایبەت بەخۆکەی دیار نی یە
ترامپ لەسەرەتای دەست بەکاربوونیەوە لەبەردەم هەڵبژاردنی سێ جەنگدابوو . جەنگی سوریا ، جەنگی کۆریای باکوور ، جەنگی ئێران .

هەردوو جەنگی سوریا و کۆریا بەپێ ی ڕێکەوتن و پێکهاتنەکانی لەگەڵ لایەنەکانی جەنگی سوریا و ڕاستەخۆ لەگەڵ سەرۆکی کۆریادا ، ترامپ لەهەڵبژاردنی سوریا و کۆریادا هیچیانی دەست نیشان نەکرد .
ئاماژەکانی توندکردنەوەی فشارەکانی بۆ سەر ئێران ، پێدەچێت ترامپ جەنگەکەی خۆی بە جەنگی ئێران دەست نیشان بکات .

 ئەم سەرۆکە سەرمایەدارەی ئێستای ئەمریکا ، تەنیا دوو ساڵی لەبەردەمدا ماوە بۆ هەڵبژاردنی جەنگە تایبەتەکەی خۆی وەک عورفی سەرۆکایەتی ئەمریکا . کە هەندێ جار بەهۆی جەنگەکانەوە ، لە هەڵبژاردنی ئاییندەدا هاوڵاتیانی ئەمریکی ، سەرۆک بۆ جاری دووەم هەڵدەبژێرنەوە ، بۆ ئەوەی جەنگەکەی تەواو بکات .


ترامپ هەڵبژاردنێکی قورسی کردووە . ماوەیەکی کورتیشی بۆ جەنگ لەبەردەمدا ماوە . بەڵام لەئەگەری ڕوودانی جەنگێکی ئەمریکی - ئێرانیدا ، پێناچێت بەشەش ساڵی سەرۆک کۆتایی بێت . بەڵکە دەبێتە سەخترین و هەڵەترین جەنگ لەناو جەنگەکانی هەموو سەرۆکەکانی ئەمریکادا


PM:03:43:02/07/2018

ئه‌م بابه‌ته 1372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی