بڕياره‌كه‌ی ترەمپ و ئێمه‌ی كورد و ڕای ئه‌وانی تر
فارس نەوڕۆڵى
بڕيارێكی په‌ڕينه‌وه‌يه بۆ قۆناغێكی تری نوێی جيهان بۆ قۆناغێكی تر، جيهانێكی نوێى تر بڕياره‌كه‌ی ترەمپ له‌لايه‌ن جيهانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت ئه‌وانه دژی بڕياره‌كه‌ن درۆ ده‌كه‌ن ژێربه‌ژێر رێككه‌وتوون له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا ئه‌ی ئێمه‌ی كورد ڕامان چی بێت؟
ئاخر كه‌مالت نه‌بێت ناتوانی خوڵكی ميوان بكه‌ين، كوردستان مادام ده‌وڵه‌تمان نيه راشمان هه‌بێت، وه‌رناگيرێت من له‌گه‌ڵ ئازادی هه‌موو گه‌لاندام سه‌بارت به‌م برياره‌ی تره‌مپ له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورده‌وه قسه‌م هه‌يه ئيتر هه‌قی دين و چه‌پ و راست و ناوه‌ڕاستم نيه، ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان و هيچی تر.
نايشارمه‌وه نازانم به‌رژه‌وه‌ندی كورد له‌كوێی ئه‌م بڕياره‌دايه چۆن جێی ده‌بێته‌وه ئه‌وه رای منه، ئه‌گه‌ر جێی بێته‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان و هيچی تر پێشم وايه بڕيارێكی بوێرانه بوو له كاتێكی گونجاويشدابوو، چونكه جيهانی عه‌ره‌بی و ئيسلامی به ده‌ست كێشه‌ی قوڵی ناوخۆيان گيرۆ ده‌بوون و هيچيان پێناكرێت، بزانين ئه‌م ده‌وڵه‌ت و حزب و وڵاته ئيسلاميانه كه كورديان ئه‌نفال ده‌كرد پيلانگێری به‌رده‌وام له كورد ده‌كه‌ن له پايته‌خته‌كانيان كۆده‌بنه‌وه به‌و هه‌موو له‌شكر و جبه‌خانه‌يانه‌وه ده‌توانن كۆبونه‌وه‌يه‌ك بكه‌ن و هێرش بكه‌ن بۆ ئيسرائيل؟
خۆ به‌قه‌ولی خۆيان جيهاد له‌وێیه له‌وێوه ده‌چيت بۆ حۆری، خۆ جيهاد له كه‌ركوكی مه‌زلوم و هه‌ولێری ئاشتی خواز و گه‌رميان و بارزان و هه‌ڵه‌بجه نيه، ئه‌نفالتان كرد كيميابارانتان كرد خۆ كورد بڕياری ريفراندۆمی دا و ته‌نها ته‌عبيری له‌رای خۆی كرد خاكی نه ئيسلام و نه مه‌سيح و نه شيعه و نه‌سوننه‌مان داگير نه‌كرد، ته‌نها وتمان مالَۆچكه‌يه‌كمان هه‌بێت سه‌ربه‌خۆبين كه‌چی به‌پيلانگیری و هیێرش و گه‌مارۆدان پيرۆزبايتان لێكردين و ده‌وڵه‌تانی جيهانی گوايه ديموكرات بۆنی نه‌وت نه‌شئه‌ی پێدان ئه‌وانيش مافی گه‌لانيان خسته ژێرپێ و چاويان داخست زمانيان له قفڵدا قورقوشميان خسته گوێيان له‌ئاست ئه‌و پيلان و زوڵمه له كورد كرا به‌رامبه‌ر داوای ره‌وای خۆمان، ئێ كه‌واته ١٠٠ ساڵه و به درێژايی میژوو هه‌ر فه‌له‌ستين و قودس قودستانه ئه‌وه ترەمپ بڕياریدا و مێژووی گۆڕی بزانم ئێوه‌ی ده‌وڵه‌تان و خه‌ڵكی جيهانی ئيسلام ئه‌و هێرش و پيلانگێرييه دژی كوردستان ده‌تانكرد و ده‌يكه‌ن ده‌وێرن هيچ هه‌ڵوێست و هێرشیكتان هه‌بێت جگه له‌هه‌ندێ ژاوه ژاوی ميديايی نه‌بێت.
پێم وايه زۆر به شتان ژێربه ژێر وه‌ك سه‌فقه رازی بوون به‌م بڕياره، ئه‌م هه‌را هه‌رای ميديا بۆ چه‌واشه‌كاری سۆزی موسوڵمانانی جيهانه وه‌ك كورد ده‌ڵێ قالی دوای گورگه له كۆتايیدا ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر كورد كردتان فه‌رموون ئه‌وه عه‌رز و ئه‌وه گه‌ز، بزانم ده‌توانن ئه‌م غه‌زاو جيهاده بكه‌ن؟
خۆ كورد يه‌هودی نه‌بوو داواكارم و پێشنيارم ئه‌وه‌يه كه‌خه‌ڵكی كوردستان و سياسیيه‌كانی كوردستان و ميدياكان هيچ هه‌ڵوێست و رايه‌كيان نه‌بێت نه به‌چاك و نه به‌خراپ له‌سه‌ر ئه‌م برياره‌ی ترەمپ و ئيسرائيل با جارێ ته‌ماشاكه‌ربين بزانين چی رووده‌دات، به‌ڵام ئه‌وان به‌چه‌ك پيلانگێری وه‌ڵامی كورديان داوه‌ته‌وه به به‌شێك له جه‌سته‌ی وڵاتانی ئيسلامی حسابيان بۆ نه‌كردوين، ئه‌ی ئه‌وه‌نيه ته‌نها كورد ئه‌ندام نيه له كۆنگره‌ی وڵاتانی ئيسلامی له مێژوودا، ئه‌وان قه‌رزاری ئێمه‌ن ئه‌وه سه‌لاحه‌دينی ئه‌يوبی بوو قودسی بۆ ڕزگاركردن، ئه‌وه مسته‌فا بارزانی بوو له ساڵی ١٩٦٧ له شه‌ڕی عه‌ره‌ب ئيسرائيل شه‌ڕی به‌رامبه‌ر سوپای عیراق ڕاگرت بانه‌ڵێن كورد سوپاكه‌ی هه‌راسان كردووه ناتوانين بڕۆين بۆ شه‌ڕ و غه‌زای ئيسرائيل وه‌ڵامی ئه‌وان پاداشتی ئه‌وان بۆ كورد و بۆ بارزانی پيلانه خيانه‌تكارييه‌كه‌ی جه‌زائير بوو.
ئه‌ی ئه‌و سه‌دان زانا و ئه‌ديب و شاعيره‌ی كورد خزمه‌تيان به ئه‌ده‌بياتی جيهانی ئيسلامی كرد وه‌فای ئه‌وان ئه‌وه‌بوو له وڵاته‌كانيان زمانی كوردی قه‌ده‌غه بكه‌ن، كه‌واته لێگه‌ڕین بۆ ئه‌وان ئه‌وه عه‌رز و ئه‌وه گه‌ز بۆ ئێمه‌ش بێده‌نگی و چاودێریكردنی دۆخه‌كه.
PM:03:23:11/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2917
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی