بۆ له نزیكبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی قه‌ڵس ده‌بن؟
فارس نەوڕۆڵى
له مێژوی گه‌لی كوردستان دا زۆرترین ناكۆكیمان هه‌بووه ئه‌مه‌ش بووەته هۆی به‌دبه‌ختی میلله‌تی كوردستان و نه‌گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی، زۆربه‌ی كات خۆمان ده‌رفه‌ته‌كانمان له ده‌ستداوه له داوی ڕاپه‌ڕین و پێک‌ھێنانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ئومێدێكی گه‌وره بۆ سه‌ر جه‌م گه‌لی كوردستان هاته پێش، به‌ڵام به‌داخه‌وه شه‌ڕی ناوخۆ له زۆر شت دوای خستین و ماڵوێرانییه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر كوردستاندا هێنا.
پاش چه‌ندین دانیشتن هه‌ر له تاران و ئه‌نقه‌ره و چه‌ندین دانیشتنی تر لێره‌و له‌وێ هیچ ئه‌نجامی نه‌بوو. خه‌ڵك وه‌زعی زۆر خراپ بوو باری ئابووری و داهاتی تاك هه‌ر مه‌پرسه چۆن ده‌ژیاین، به‌ڵام خۆمانمان ڕاگرت له به‌رامبه‌ر برسییه‌تی و ئافاتی شه‌ڕ، خۆشبه‌ختانه دواجار ڕێککەوتنی واشنتن به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاته ئۆلبرایت و به‌حزوری به‌ڕێز سه‌رۆك بارزانی و جه‌نابی مام جه‌لال ڕێککەوتنی یه‌كێتی و پارتی ڕاگه‌یه‌نرا كه به‌ڕێككه‌وتنی ستراتیجی ناسرابوو سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕەخنانه‌ی كه ئاڕاسته‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كرا كه من پێم وایه زۆرێك له ڕه‌خنه‌كان لۆژیكی نه‌بوون.
ئه‌گه‌ر ورد سه‌یری ڕێككه‌وتنه‌كه بكه‌ین دەكرێت به‌یه‌كێك له وێسگه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانی دابنێین، جگه له‌وه دوای ئه‌و ڕێككه‌وتنه كورد هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ی هاویشت له هه‌موو بواره‌كاندا پێشوازی له قۆناغێكی دره‌وشاوه و نوێی كرد له ڕووی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایشییه‌وه.
كه‌مێک بیربكه‌ینه‌وه دوای ڕێککەوتنی ستراتیجی داهاتی تاك گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌ی بەخۆوه بینی، خه‌ڵک زۆر به‌ئاسوده‌یی و خۆشبەختی ده‌ژیان تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی خه‌ڵكی عێراق و توركیا و سووریا و ئێران ئیرەییان بەژیانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌برد، له هه‌مانکاتدا هه‌رێمی كوردستان بۆ پارچه‌كانی تری كوردستان ببووە په‌ناگەیەكی ئارامی دارایی و ژیان، زۆربه‌ی كوردی پارچه‌كانی تر لێره به ئاسوده‌یی وه‌ك ماڵی خۆیان كاریان ده‌كرد.
له‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێک كه‌س له‌م لاو ئەو لا كه‌وتنه ته‌قه له ڕێككه‌وتنی ستراتیجی، وردە وردە ڕێکەوتنه‌كه به‌ره‌و كاڵبوونەوە ده‌چوو ئه‌مه ده‌كری بڵێین خه‌تای هه‌ردوولا پارتی و یه‌كیتی تێدابوو، بەڵام پاشان بینیمان وه‌زعی گشتی به‌رەوخراپ بوون ده‌ڕۆیشت به‌تایبه‌تی دوای كاریگه‌ری به‌هاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر هه‌ندێك هێز کەپێیان وابو ئیتر دونیا ده‌كه‌ن به به‌هه‌شت، ئه‌مه له كورت بینی سیاسی و نه‌خوێندنه‌وه‌ی سیاسەتی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌شاره‌زایی له كۆمه‌ڵناسی سیاسیاندا بوو. به‌ھەرحاڵ هه‌میشە خوێندنه‌وه‌و ئه‌زمون ده‌بنه هۆی پێگه‌یاندنی پێگەی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا.
ئه‌زموونی ئه‌و ماوه‌یه نیشانیداین كه به‌فه‌وزا سیاسه‌ت ناكرێت، به دووربوونی پارتی و یه‌كێتی لە یه‌كتر ژیان خراپتر ده‌بێت. حه‌سیب قه‌رەداغی شاعیر له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: (مه‌گه‌ر ژەسی بێ ته‌جروبه به‌خۆڵ ئاگر بكاته‌وه) كه‌واته ده‌بێت هه‌موومان سوود له ئه‌زمونی پێشوتر وه‌رگرین، چونكه ئێستا ناوچه كه به دۆخێك‌دا تێده‌په‌ڕێ زۆر مه‌ترسیدارە و زۆریش ئومێدبه‌خشه.
ئێستا ته‌نها قۆناغه له مێژوودا كورد به‌و سه‌راحه‌ته باسی سه‌ربه‌خۆیی بكات و ئه‌و پێگه نێودەوڵه‌تییه‌ی هه‌بێت. بۆیه پارتی و یه‌كێتی به‌رپرسیارییه‌تی مێژووییان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، دەبێت زۆر به‌زوویی ڕێككه‌وتنی ستراتیجی به فۆرم و ناوه‌ڕۆكێكی نوێ كه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی پێبێت دابڕێژنەوه و كاربكه‌ن بۆ تێپەڕاندنی ئه‌م قۆناغه، خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی دوای داعش و ھاتنە سه‌ر حوكمی كاك ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌م قۆناغه، مان و نه‌مانی كورد دیاری دەكات.
ده‌بێت پارتی و یه‌كێتی به‌په‌له خۆیان كۆبكه‌نه‌وه به‌به‌رنامه‌یه‌كی عه‌قڵانی كاری جددی بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه داراییه‌كان و خۆئاماده‌كردن بۆ پێشهاته سیاسییه‌كان، ئه‌گینا كار له‌كار دەترازێت، ئه‌وانه وه‌ك شایه‌ر ڕۆژانه خۆیان ناوەناوه ڕەخنه‌گرن هه‌موو شكسته‌كان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی پارتی و یه‌كێتی، بۆیه پێویستە ڕێککەوتنێکی به‌په‌له بكه‌ن و لایه‌نه‌كانی تر بانگھێشت بكه‌ن و ترسه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌یان پێبڵێن، هه‌رلایه‌نێک هاته پێشەوە و د‌ركی قۆناغه‌كه‌ی كرد ئه‌وه خۆی خاوه‌نی مه‌سه‌له‌كه‌یه هه‌ركه‌سیش له كورت بینیدا نەهات یاخود به‌ده‌ست له‌پشتدانی ئه‌م لاو ئەو لا ئیتر پێویست ناكات چاوەڕوانی بكه‌ن، چونكه كات چاوەڕوانی كورد ناكات ئه‌وانه‌ش له‌نزیك بوونەوه‌ی پارتی و یه‌كێتی قه‌ڵسن دڵنیابن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه نه‌ك خه‌ڵك، وه‌ك دەڵێن، شینی هه‌ریسه‌کە ده‌كه‌ن نه‌ك حسێن، بۆیه پارتی و یه‌كێتی ده‌بێت وردبن و په‌له‌ش بكه‌ن گوێ له قه‌ڵس بوون نه‌گرن ته‌نها كارتی لێكگه‌یشتن بخه‌نه ڕوو باشتروایه كه‌سیش قه‌ڵس نه‌بێت.
داواشم له خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌یە پشتگیری نزیكبونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی بكه‌ن، چونكه ئه‌مه له‌بەرژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه، به هیوای كوردستانیكی ئارام و ئاوه‌دان و سه‌ربەخۆ.
PM:02:39:17/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 3336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی