كه‌ركوك په‌يامێك بوو ده‌بێت لێی تێبگه‌ين
فارس نەوڕۆڵى
هاتنی تيرۆريستان بۆ كه‌ركورك چه‌نده شه‌ڕێكی تيرۆرستی بێت زياتر له‌وه په‌يامێكی سياسیيه، ئه‌م ڕووداوه زۆرشتی نيشانداين ئه‌گه‌ر بتوانين كۆده‌كانی بكه‌ينه‌وه به‌تايبهتى سياسیيه‌كان و دواجار كۆی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌ی من له‌م ڕووداوه‌تیگه‌شتم بە کورتى و لە چەند خاڵێکدا تیشکى دەخەمەسەر:
١-ئه‌مه په‌يامیكی سياسیيه زياتر له‌جه‌نگیكی تيرۆريستی كه‌وڵاتانی ئيقليمی له پشته‌وه‌يه، په‌يوه‌ندی به‌ته‌سفيه‌ی سياسی حساباتی وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه هه‌يه.
٢-به‌كورديان وت ده‌توانين كه‌ركوك به‌كورده‌وه بسوتێنين.
٣-ميديای كوردی ته‌سويقێكی باشی بۆداعش كرد و زۆرگه‌وره‌ی كردن له‌ڕووی ته‌كتيك و وره‌ی سياسیيانه‌وه، بۆيه داوا ده‌كه‌م ئيتر ڕوماڵی ڕاسته‌وخۆ ڕاگرن كه‌ناڵێك له‌بری قه‌ڵای كه‌ركوك ده‌يوت قه‌ڵای هه‌ولێر جارجار ده‌يوت دهۆك يان سلێمانی.
٤-هه‌موو كورد به چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه خه‌ريكه و كۆنترۆڵ ناكرێن له‌كاتی ڕووداوه‌كه‌وه ئاسايش نه‌يده‌زانی چه‌ند كه‌س داخڵ بوون.
٥-كێ ئه‌مانه‌ی هێنا؟ ئه‌مه به‌دواداچون و هه‌ڵویسته‌ی ده‌وێت.
٦-يه‌كێك له خاڵه لاوازه‌كان ناسه‌قامگيری سياسی و ناته‌بای حيزبه‌كانی كوردستانه.
٧-ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌كه له‌لايه‌ن كورده‌وه هینده بێسه‌روبه‌ره‌يه، به‌شی جه‌بهه‌يه‌كی گه‌وره فيشه‌ك ته‌قيوه.
٨-به‌ڕای من پێويسته حزبه‌كان به په‌له كۆببنه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم چونكه ئه‌م وه‌زعه شتی تری به‌دوادا دێت.
٩-پێشبينی ده‌كه‌م ئه‌مه گه‌مه‌ی وڵاتانی ئيقليمی بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌وبيانووه وه هێزيان بێته كه‌ركوك.
١٠-بێسه‌روبه‌ره‌ی بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌كه‌وە ديار ده‌بێت ده‌زگا به‌رپرسه‌كان چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
١١-ناشيرينترين شت ئه‌وهيه كه‌ناڵه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌س قسه‌ی ده‌كرد يه‌كیك ده‌يوت جه‌ماعه‌تی خوله‌ی چه‌خماخ ساز يه‌كێك ده‌يوت سه‌ر به‌مامه عه‌زه‌م، كه‌سێكی ترده‌يوت سه‌ر به قاله قومبه‌له‌م ئه‌مه ديمه‌نێكی نا شيرينه ده‌بێت هه‌موكه‌س بڵێت پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌م نه‌ك سه‌ر به كه‌سايه‌تييه‌ك.
١٢-ئه‌م ڕووداوه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت گه‌ر به‌په‌له ناوماڵی خۆمان ڕێكنه‌خه‌ين دور نيه ئه‌م جۆره شه‌ڕانه بگوازنه‌وه بۆشاره‌كانی تری كوردستان، سلاو له كه‌ركوك سڵاو له‌شه‌هيدان داوا كارم به په‌له كورد خۆی كۆبكاته‌وه ڕووداوه‌كان جوان ده‌رناكه‌ون.
PM:03:45:22/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 3347
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی