هەڵوێستە ناشیاوەکەی نوێنەران،هەڵوێستی عەرەب نییە

‌سوبحى مەهدى


لەدوای ڕووخاندنی ڕژێمی دیکتاتۆری،لەلایەن ئەمریکاو هاوپەیمانەکانییەوە.لەسەر دەستی حاکمی مەدەنی ،  ئەمریکایی(پۆل بریمێر)،عێراق دابەشکرا بەسەر سێ پێکهاتەی (عەرەبی سوننە وعەرەبی شیعە وکورد)دا،و دواتریش هەموو پۆستە حکومی ودامەزراوەییەکان لەسەر ئەم بنەمایە،دابەشکران و لێرەوە ململانێی بەدەستخستنی (پۆست و پارە) بووە چاوگەی کێبرکێی ئەم پێکهاتەیە ولەو کاتەوە تا بەئەمڕۆ دەگات، هەموو چالاکی وپڕۆسەی سیاسی لەم خولگەیەدا دەسوڕێتەوە،ولەئەنجامیشدا ململانێی ناڕەواو،ودابەشکاری تایفەگەری وئایینی وحزبی بەردەوامە،و گەندەڵکاران، زۆرجار بە زەبری پارە پۆستە گرنگ و هەستیارەکان دەکڕن،و ئەوەی بە خەیاڵ و ویژدانیاندا گوزەر ناکات مافی خەڵک وکێشەو بابەت سەرەکییەکانی گواستنەوەی عێراقە،لە سیستەمی پڕ ستەم ونادای بۆ عێراقێکی نوێی دیموکراسی،کە دادپەروەری ومافی مرۆڤوپێکەوەژیانی ئاشتیانەو دامەزڕاندنی سیستمی دیموکراسیلە فەرهەنگیاندا نەماوە.

لەمێژووی عێراقدا ،بەهەزاران لە تێکۆشەرانی نەتەوەکانی عەرەب وکوردو تورکمان و کلدۆئاشور،بە ئاڕاستە جیاجیاکانی سیاسی وئایینیەوە،بۆ ئاشتی وپێکەوە ژیانی ئاشتییانە قوربانییانداوەو،وزیندانە تاریکەکانی ڕژێمی دیکتاتۆری و چیاکانی کوردستان، شایەتی ڕاستەقینەدەدەن کە ئەوە دڵسۆزان وتێکۆشەران و ڕۆشنبیرانی نەتەوە جیاجیاکان نین کە بیمافی بۆ یەکترو بۆ گەلەکەمان دەسەلمێنن، بەڵکو ئەوە نوێنەرە(کورسی کڕ و وابەستەکانی ووڵاتانن)کە دژ بە مافەکانی گەلی کوردستان وهەژارانی  ئەم گەلە دەنگ دەدەن،و شەڕی ژیانی خەڵکی هەرێم وتەواوی هەژاران و زەحمەتکێشانی ئەم ووڵاتە دەکەن وباشترین نموونەش بۆ سەلماندنی بۆچونەکانمان،خراپی ژیان وگوزەران وخزمەتگوزارییەکانی ئەودوای پێکهاتەکانییەتی لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقدا ،کە ئەو دەسەڵات ونوێنەرانەو خراپی سیستمە حوکمڕانییەکەیەتی،کە سەرچاوەی هەژاری و بەشمەینەتین بۆ ئەو هاووڵاتییانەی خۆیان. ئەو نوێنەرە درۆزنانە،چەوساندنەوەیان بۆ هەموو پێکهاتەکان بە یەکسانی دابەشکردووەو،بۆ سوودو بەرژەوەندی توێژێکی کەمی حوکمڕان،هاوکارو برای یەکن.

ئەوە لایەنێکی هاوکێشەکەیە،لایەنی دووەمی پێوەندیدارە،بە بەرپرسەکانی هەرێمەوە،کە خەمساردانە بەهەمانشێوەی دەسەڵاتدارەکانی بەغدا، سەرگەرمی وەرگرتنی پۆست بوون،و تا ئێستا دەیان بەندی دەستووری و چوار کێشە هەڵواسراوەکەی نێوان هەرێم وبەغدا( مادەی 140 و نەوت وگاز و پێشمەرگەو مافەکانی وبودجە)یان بە هەڵواسراوی هێشتۆتەوە. ولە هەموو کابینەکاندا نەیانتوانی ئەوکێشانە بکەنە مەرجی پشتیوانی بۆ هەر دەسەڵاتدارێکی نوێ.
 
هەژاران و زەحمەتکێشانی،هەموو نەتەوەکان ،وێرای تایبەتمەندی نەتەوەیی و ئایینییان،بەڵام قوربانی وماف خوراوی دەستی هەردوو دەسەڵاتداری بەغداو هەرێمن تا یەکنەخستنی هەموو تواناکان بۆ کۆتایی هێنان،بەم شێوازە شکستخواردووەی حوکمڕانی ،ئازارو خەمەکانیان بەردەوام دەبێت.  خەباتی جەماوەری یەکگرتووانەی مەدەنیانە، بۆ کۆتایهێنان بەم ستەمەو، زامنکردنی ژیانێکی ئازادو چارەنوسێکی ڕوونە.


AM:10:58:14/11/2020

ئه‌م بابه‌ته 1440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی