خۆپیشاندان ئەرک و مافە، چۆن پێڕەوی بکەین؟

‌سوبحى مەهدى

٭مافی خۆپیشاندان:
----------------------------------
دەستوری عێراقی فیدراڵ،لەمادەی38  ،سێهەم بەنددا(ئازادی کۆبونەوەوخۆپیشاندانی هێمنانە،کەبەیاسا ڕێکخراوە)و لە پڕۆژە دەستوری ئامادەکراووپەسەندنەکراوی هەرێمدا،لەخاڵی1ی بەندی17 هەمدا(هەموو کەسێک مافی خۆپیشاندان ومانگرتنی ئاشتیخوازانەی هەیە) پەسەندکردووەو مافی خۆپیشاندانی هاووڵاتی دانپێدانراوە.

  ٭ خۆپیشاندان وەک ئەرک:
-------------------------------------
   بەپێی تاریفی مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتی، ئەرکی مرۆییانەی لەسەرە،لەکوێ خۆی و هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی یان هاوچین وڕەگەز وپیشەکانی،ڕووبەڕووی بێ مافی  یان نادادپەروەری بوونەوە،لەلایەن دەوڵەت یان حوکمڕان یان هەردامەزراوەو کەسێکەوە،بێدەنگ نەبێت وکار بۆ سەندنەوەی مافەکەی خۆی وەک تاک وهاووڵاتی وهاوپیشەکانی یانبە  کۆمەڵ بێدەنگ نەبن.

٭شێوازی پێڕەوکردن.
------------------------------
  ئەزمووی مرۆڤایەتی بەگشتی وکوردەواری بە  تایبەتی،ئەوەی بۆ بەجێ هێشتووین،کە مافەکان
هەموو کات لەسەر سینییەکی زێرین پێشکەشی
خاوەن ماف نەکراوە،وبەڵکو لە ئەنجامی کارو خەباتدا
 لەڕێگەی هێزەکانی فشارەوە سەندراون.
دەشێت ،شێوازەکان یان ڕێگاکانی گەیشتن بە ماف سادەو ساکار بووبن(لە نموونەی پێشکەشکردنی داخوازینامەیەک
بە تاکەکەسی یان بەکۆمەڵ، یان کۆکردنەوەی واژوو،یان ناردنی وەفدێک بە نوێنەرایەتی خاوەن مافەکان بۆ لای
ئەوانەی کە پێشێلکار یان پاوانکاری مافەکانیان بوون).
 وئەگەر لایەنی پێوەندیدار بەشێوەیەکی پۆزەتیڤانە وەڵامی دابێتەوە،ئەواپێویست بەگرتنەبەری ڕێگاکانی تری نەکردووە،
وبە پێچەوانەشەوە، (خاوەن مافەکان بەدەوری یەکدا کۆبوونەتەوەو،، شێوازەکانی فشاری باڵاتریان لەنمونەی خۆپێشاندان،و مانگرتن و پەکخستنی دامەزراوەکان و...تاد)
پێرەو کردوە، تا لایەنی پێشێلکار لەبەر بەردەوامبوونی بەرژەوەندییەکانی مل کەچی داخوازییەکانی کۆمەڵە ناڕازیەکە بووە.

  ٭ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات :
----------------------------------
یەکێک لە پایەکانی بنیاتنانی سیستمی دیموکراسی،هەبوونی ئۆپۆزسیۆنە،شانبەشانی دەسەڵات،وهەبوونی ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز زامنی فشارە
بۆ سەردەسەڵات کەزیاتر وابەستەی بەڵێنەکانی بێت کەلە
کاتی هەڵبژاردنەکاندا بانگەشەی بۆکردون ودواتریش بووەتە
بەرنامەی حوکمڕانییەتیەکەی. کە دەشێت لە شێوەی تاکە حزبێک بوبێت کەزۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەدەست هێنابێت هەروەک لە (ئەمریکا و بەریتانیا)،یان لەشێوەی هاوپەیمانێتییەکی حوکمڕانی بێت، هەروەک لە هەرێمی کوردستاندا(لەگەڵ مانەوەی سەرنجمان بۆ  پاکی هەڵبژاردنەکانی هەرێم وعێراق)،کە ئیتلافی حوکمڕانی لە(پارتی ویەکێتی وگۆڕان)پێک هاتووەو بەرنامەیەکی هاوبەشیان هەیە.

هەریەک لە (کۆمەڵ، یەکگرتوو، نەوەی نوێ و حزبی شیوعی) بەفەرمی ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیان راگەیاندووە.

بەڵام بەرنامەیەکی هاوبەش،یان لەسەر چەند خاڵێکی هاوبەش ڕێک نەکەوتوون، کە ئەم پەرتوو بڵاویە هێزێکی زیاتری داوەتە دەسەڵات،کە لەلایەک پێشێلی مافەکانی هاووڵاتیان بکات، ولەلایەکی ترەوە،یاساکان بەزۆرینەی کورسییەکانی تێپەڕبکات.

٭خۆپیشاندانەکان و ئەرکە هاوبەشەکانی ئۆپۆزسیۆن:  
-------------------------------------------------------------------------
وێڕای هەبوونی  جیاوازی فیکری، وجیاوازی تێڕوانینی هەرچوار هێزی ئۆپۆزسیۆن بۆ ڕووداوو ودیاردەو گۆڕانکارییە سیاسییەکان ، ژمارەیەکی زۆر خاڵ وئەرکی هاوبەش هەن کە دەشێت ئۆپۆزسیۆن لەسەری ڕێک بکەون،لەگرنگترینیان داخوازییە هاوبەشەکانی خەڵکە لەڕووی خزمەتگوزارییەکان بەگشتی ومافەکانی مووچەخۆرو خانەنشین، وکۆنترۆڵکردنی بازارو...تاد. کە بەپێی ئەو ئەرکانەی کەبۆ ئۆپۆزسیۆنێکی مەدەنی دیاریکراوە،لە پەرلەمان و ڕاگەیاندن وشەقامدا کاری هاوبەشی لەسەر بکرێت.  لەبەر ئەوەی ناڕەزایەتییە جەماوەریەکان چەند لەڕووی ژمارەی جەماوەرەوە فراوانتربن، کاریگەرییان زیاتر دەبێت.وهیوایەکی زیاتر
 بۆ کەسانی دوورەپەرێز دروستدەکات.

٭میکانیزمەکانی کاری هاوبەش:
----------------------------------------
- سەرەتا لە دەست پێشخەری یەکێک لە چوارلایەنەکەی ئۆپۆزسیۆنەوە، دەست پێدەکات لە بارەگای یەکێک لە حزبەکان، لانی کەم لەسەر ئاستی بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرلایەک. وگفتوگۆکردن لەسەر کاری هاوبەشی،(نێو پەرلەمان/ڕاگەیاندن/ دەستەیەکی هاوبەشی ناڕەزایەتییەکان).

-ئەگەر لەو کۆبونەوەدا سەرکەوتووبوون،ئەوا داوای کۆبونەوەیەکی هاوبەشی هەموو لایەنەکان لە ئاستی
سکرتێرو وەفدی باڵا،بۆ ڕێککەوتن لەسەر نەخشە ڕێگایەکی
کاری هاوبەش،(لەو بابەتانەی،کەهەمووان کۆکن لەسەری).

-ئەگەر کۆبونەوەی وەفدی هاوبەش باڵا سەرکەوتووبێت،ئەوا چەند دەستەیەکی هاوبەشی بوارەکان پێک دێت، لەنێویاندا دەستەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییە مەدەنییەکان وخۆپیشاندانەکان، بەوەش متمانەی خەڵک زیاتر دەبێت و داخوازییەکان بەجێی خۆیان دەگەن وپشتیوانی جەماوەری بەرفراوان بۆ ئۆپۆزسیۆن دروست دەبێت.


PM:05:12:23/02/2020

ئه‌م بابه‌ته 2392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی