پارتى خراپ لێى قه‌وماوه
شێرزاد شێخانی
میدیا به‌سته‌زمان و كۆلهوارهكهى پارتى كاتێك پێش به‌ستنى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى خۆى خسته ناو شه‌ڕێكى سه‌ختى دژ به به‌شێك له‌كوڕه گه‌نجه‌كانى ناو یه‌كێتى ، به‌بێ ئه‌وه‌ى هه‌ست به‌خۆى بكات ، گه‌وره‌ترین خزمه‌تى به‌و تاقمه گه‌نجه گه‌یاند . چونكه به‌عام له‌وه‌ته‌ى یه‌كێتى دروستبووه مه‌سه‌له‌ى دژه پارتایه‌تى له‌ناو یه‌كێتیدا بوه به‌عه‌قیده‌و به‌شێك له‌خه‌باتى سیاسى كادیر‌و ئه‌ندامه‌كانى . خۆ لهئهساسیشدا دروستبونى یه‌كێتى وه‌كو مه‌بده‌ئێك بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى پارتایه‌تى و درێژه‌پێده‌رى ئینشقاقهكهى باڵى مه‌كته‌بى سیاسى سه‌رده‌مى شۆڕشى ئه‌یلول بووه.
ئه‌مه راستیهكهیه كه‌سیش ناتوانێ نكوڵى لێبكات .
قسه‌یه‌كى زۆر باو هه‌یه كه ده‌ڵێ ، هه‌ر حزبێك له پارتى نزیك ببێته‌وه به ئاگره‌كه‌یه‌وه ئه‌سوتێ .. ئه‌مه‌ش له‌واقیعى ئه‌مڕۆدا زۆر راسته، چونكه زۆربه‌ى ئه‌و حزبانه‌ى لهپارتى نزیك بونه‌ته‌وه یان پووكاونهتهوهو، یانیش بونه‌ته پاشكۆى پارتى . بۆیه له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواییه‌دا دژه پارتایه‌تى له‌ناو یه‌كێتیدا به‌هۆى كۆچى دوایى مام جه‌لال ودهركهوتنى به‌شێك لهگهنجهكانى بنه‌ماڵه‌و هاتنه پێشه‌وه‌یان له‌به‌رامبه‌ر تهسلیمبونى به‌شێك له‌سه‌ركرده پییرهكانى یه‌كێتى به‌سیاسه‌ته‌كانى پارتى ، وایكرد مه‌سه‌له‌ى دژه پارتایه‌تى ببێته مه‌سه‌له‌یه‌كى مهبدهئى تا ئاستى شه‌ڕكردن له‌پێناو مان‌و نه‌مانى یه‌كێتى . بۆیه دواى ده‌ركه‌وتنى سه‌ركرده گه‌نجه‌كان زۆر خێرا بوون به كارێزماو جڵه‌وى ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست و، بوونه به‌ربه‌ستێكى گه‌وره له‌به‌رده‌م زیاتر تهسلیمبونهوهى یه‌كێتى بهپارتى.
لێره‌وه كاتێك میدیا كۆلهوارهكهى پارتى كه‌وتنه ناو شه‌ڕى راگه‌یاندن له‌دژى كۆنگره‌و به‌تایبه‌تیش دژى ئه‌و تاقمه گه‌نجه ، نه‌یانزانى به‌م كاره‌یان گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به‌و گه‌نجانه ئه‌گه‌یه‌نن و خه‌ڵكى زیاتریان له‌ده‌وریاندا كۆئه‌كه‌نه‌وه ! بۆیه هه‌قه ئه‌و سه‌ركرده گه‌نجانه سوپاسگوزارى پارتى و خۆیان بهقهرزاربارى میدیاكه‌ى بزانن .
پارتى ساڵانێكى دوور‌و درێژه له‌سه‌نگه‌ردایه بۆ توواندنهوهى یه‌كێتى ، هه‌ر له‌سه‌رده‌مى شۆڕشى نوێى گه‌له‌كه‌مانه‌وه تا دواى راپه‌ڕین ودامه‌زراندنى حكومه‌تى هه‌رێم ودواتریش شه‌ڕى براكوژى وهتد .. ته‌نانه‌ت رێكه‌وتنه ستراتیژییه درۆزنهكهشى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا نه‌بوه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانى پارتیدا . له‌ژیر سێبه‌رى ئه‌م رێكهوتنهشدا پارتى به‌رده‌وام بوه له كاركردن بۆ لاوازكردنى یه‌كێتى ، ره‌نگه ته‌زویره بێئهندازهكانى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گه‌واهى ئه‌م هه‌وڵانه بن ، جگه له‌به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تیش له‌پێناو دژایهتیكردكنى یه‌كێتیدا .
له‌به‌غدا دژى دكتۆر به‌رهه‌م كاریان كرد ئێستاش به‌رده‌وامن . له سه‌ر ئاستى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌میشه پارتى به‌ئه‌نقه‌ست سلێمانى وناوچهكانى ژیر نفووزى یه‌كێتى ئیهمال كردوه . له‌سه‌ر ئاستى هه‌ولێر كادیر‌و ئه‌ندامانى یه‌كێتى ده‌ستگییر ئه‌كات ، رێگه له‌سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى ئه‌گرێت له‌هاتنه ناو هه‌ولێره‌وه . ئه‌مانه‌و به‌گشتى فشاره‌كانى پارتى بۆ سه‌ر یه‌كێتى نیشانه‌ى ئه‌وه‌ن كه‌وا پارتى هیچ به‌هایه‌ك ناداته رێكه‌وتن وهاوپهیمانییهكانى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا. هه‌ر رێكهوتنێكیشى له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكدا كردبێ ، ئه‌بێ له‌خزمه‌تى خۆى و بچووككردنه‌وه‌ى به‌رامبه‌ره‌كه‌ى بێ . هه‌موو رێكهوتنێكیشى له‌حاڵه‌تى زهعیفیدایه یاخود له‌كاتى بوونى هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌رى، به‌مانا هه‌موو رێكه‌وتنه‌كانى له‌ناچاریدا ئه‌یكات .
له‌دواى 16 ئۆكتۆبه‌ریشه‌وه پارتى نهفیرعامى راگه‌یاند له‌دژى تاقمه نه‌یاره‌كه‌ى ناو یه‌كێتى و به‌خائین و خاكفرۆش ناوزه‌دى كردن ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و نه‌یارانه‌ى پارتین له‌سه‌ر ئاستى كه‌ركوك زۆرترین ده‌نگى كۆنگره‌یان هێناوه‌و، ئێستا بوونه‌ته ره‌مزێكى گه‌وره‌ى ناو یه‌كێتى ، ئه‌مه‌ش خۆى له‌خۆیدا ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر كه‌سێك شێلگییرانه له‌دژى پارتى كار بكات ئه‌و ئه‌یباته‌وه ..
پارتى زۆر خراپ لێى قه‌وماوه ، چونكى له‌مه‌ولا مه‌جبوره له‌گه‌ڵ نه‌یاره هه‌ره سه‌ر سه‌خته‌كانى له‌ناو یه‌كێتیدا مامه‌ڵه بكات ، ئه‌گینا كه‌س له‌ناو ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتیدا نه‌ماوه پشتگییرو هاوكارى بێت ، چۆن ئه‌وان مه‌سرورو نێچیرڤان بارزانی‌یان هێنایه پێشه‌وه‌و به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى كوردستاندا فه‌رزیان كرد ، به‌هه‌مان شێوه‌ش مافى یه‌كێتییه كه‌سایه‌تى گه‌نج وتازهى خۆى بێنیته پێشه‌وه . پارتى ئه‌بێ له‌وه تێبگات كه باڵه‌كه‌ى له‌ناو یه‌كێتیدا شكاو چیتر سیاسه‌ته پاوانخوازییهكانى سه‌ر ناگرن ، بیانه‌وێ نه‌یانه‌وێ یه‌كێتییه‌كى تازه لهمهیدانهو واقیعێكى تازه هاتۆته ئاراوه ئه‌گه‌رچى بۆ ئه‌وان واقیعێكى زۆر تاڵیشهو زه‌حمه‌ته پێیان ئه‌زم بكرێ ..به‌ڵام وه‌كو عه‌ره‌ب وته‌نى ( تجرى الریاح بما لاتشتهى السفن ) ..
PM:01:59:02/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 4228
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی