مۆدێلی بێ سه‌روشوێنكردن.. شاسوار عه‌بدولواحید بۆ نمونه
سیروان غەریب
ورده ورده سۆراغی هه‌موو ئه‌وانه ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌خۆپیشاندانه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردووی شاری سلێمانی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیر كراون ،به‌ڵام بێ سه‌روشوێنبوونی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه نه‌وه‌ی نوێ به‌رده‌وامی هه‌یه‌و هیچ لایه‌نێكی ئه‌منی له‌هه‌رێمی كوردستان خۆی ناكات به‌خاوه‌نی.بنه‌ماڵه‌و هاورێكانیشی كاتێك سۆراغی ده‌پرسن، زانیاری پێچه‌وانه‌یان ده‌ستده‌كه‌وێت. ئه‌مه‌ی به‌رامبه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید كرا بۆ به‌شێكی تر له‌خۆپیشانده‌ران ڕاسته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌یسی شاسوار له‌وانی تر جیاده‌كاته‌وه له‌ناو یه‌كێك لهحهرهمهكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فڕێنراوه كه فرۆكه خانه‌یه.
ئێستا، به‌رێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌شاری سلێمانییه ده‌نگ و باسه‌كانیش باس لهوهدهكهن كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی بۆ شاره‌كه په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی بۆ خراپی بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه، وه‌ك بهرگوێش ده‌كه‌وێت نیگه‌رانی خۆی له‌شێوازی هه‌ندێك له‌وانه نیشانداوه كه به‌شێوه‌ی نایاسایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه.
له‌راستیدا ئێستا دۆخێكی ته‌واو باشه، بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی كه‌به‌رامبه‌ر قوباد تاڵه‌بانی هه‌یه، ڕەخنە لەوەی دەسەڵاتی زۆرەو بەکاریناهێنێت، هەندێک جار توڕەیەو بەڵام بێ دەنگە، پۆستێکی گەورەی حکومی هەیەو حزب تەداخولی کارەکانی دەکات، ئایا ده‌توانێت به‌شێك لهناڕهزایهتییهكان بڕوێنێتهوهو دۆخی ئه‌منی شار‌و شارۆچكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌وز به‌ئاقاری هێمنی ببات و دۆخێكی ئارام بۆ هه‌ڵبژاردنی ئاینده بهێنێته ئاراوه؟ به‌بڕوای من هیچ شتێك "موسته‌حیل "نییه.
به‌كوردی به‌كورتی، قوباد تاڵه‌بانی به‌ر له هه‌ر شتێك ده‌بێت ده‌سكاری ئه‌و دۆخه ئه‌منییه بكات كه له‌شاره‌كاندا هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی سه‌نته‌ره‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ پۆلیس و دادگا یاساییه‌كان بخاته‌وه گه‌ڕ و به‌كرده‌وه‌ش كار بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكات .
یه‌كه‌م: كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕتی، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی په‌خش.
دووه‌م: وه‌ستاندنی دۆخی لێكۆڵینه‌وه له‌شاسوار عه‌بدولواحید و هاورێكانی كه ئێستا له‌ژێر چنگی هێزێكی ئه‌منی نادیاردا به‌رێوده‌چێت.
َسێههم: كردنه‌وه‌ی سه‌ردانكردن بۆ لای شاسوار عه‌بدولواحید و هاورێكانی و سه‌رجه‌م گیراوه‌كان.
چواره‌م: وه‌ستاندنی ئه‌و هێزانه‌ی كه به‌شێوازێكی دور له‌مافه‌كانی مرۆڤ خه‌لك ده‌فڕێنن.
پێنجه‌م: دوباره گوێگرتن له‌ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك و گفووگۆكردن و دانیشتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كاندا تاوه‌كو پێكه‌وه ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دۆخێكی ئارام بۆ هه‌ڵبژاردن بهێننه كایه‌وه.
به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌ك هه‌بێت،جێبه‌جێكردنی ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌روه ئاسانه‌و دۆخه‌كه به‌ره‌و هێوربوونه‌وه ده‌بات، به‌ڵام ئایا بەڕێر قوباد تاڵەبانی کە یەکێتێکان نازناوی مامی بچۆکیان لێناوە، ئه‌و ئیراده‌یه‌ی هه‌یه؟ یان بەسەر هەموو ڕێگرییەکان سەردەکەوێت؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له‌ئاینده‌دا ده‌رده‌كه‌وێت. چاوه‌ڕوانبن.
سیروان غه‌ریب
PM:06:43:22/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 11105
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی