سێ ساڵ پێش ئێستا داعش موسڵی داگیركرد، زۆرینه‌ی سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تێڕوانینێكی هه‌ڵه‌یان هه‌بوو به‌رامبه‌ر ئه‌م گروپه، هه‌ندێكیان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ده‌كرد كه ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕی كورد نییه، هه‌ندێكی تریش به‌كێشه‌ی ناوخۆیی شیعه‌و سونه‌كانی عێراق وه‌سفییان ده‌كرد. سیاسییه‌كان و میدیاكانیان، كه‌شێكی ئێجگار پڕ له‌هه‌ڵه‌ی مێژووییان دروستكرد، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی شێوازی شیكردنهوهكانهوهكانیان به‌ئاراسته‌یه‌كدا بڕۆن پێشبینی ئه‌وه‌ى تیادا بكرێت كه كورد ده‌توانێت وه‌ك هێزێكی ناوچه‌كه ته‌ماشایان بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێكی سیاسی كورت بین ده‌یانووت: ده‌كرێت له‌ئاینده‌دا هاوپه‌یمانیشی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ئه‌م تێڕوانینانه له به‌ر ئه‌وه‌ی تێڕوانینێكی به‌هێز بوو له‌ناو زۆرینه‌ی حزبه گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر به به‌هێزی هاته ناو میدیاكانه‌وه ، میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ئه‌وه‌ی پێ بزانن چالاكییه‌كانی ئه‌م گروپه تیرۆرستییه‌یان بڵاوده‌كرده‌وه، سۆسیال میدیا‌و سایته‌كان پڕبوون له‌و ڤیدیۆیانه‌ی كهچهكدارانی داعش به چه‌كێكی بچوكی پێشكه‌وتووه‌وه ملیان له‌ناو ئۆتۆمبێلی تیژڕه‌وه‌وه ده‌رده‌كردو وه‌ك فیلمه ئه‌كشنه‌كانی هۆلیۆد ئه‌فسه‌رانی سوپای عێراق و به‌رپرسه حكومییه‌كانی حكومه‌تی عێراقیان ئغتیال ده‌كرد..
من باوه‌ڕم به‌و شیكردنه‌وه‌یه ئێستا ئێجگار لاوازه، گوایه كاتێك موسڵ كه‌وتۆته ده‌ستی داعش، كورد، ویستوویه‌تی ئه‌و داڕمانه ئه‌منییه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هێزی خۆی له‌ناوچه‌كه‌دا بشكێنێته‌وه، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌شه له‌سه‌ره‌تادا ویستوویه‌تی مامه‌ڵه‌ی له‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، نه‌خێر،به‌ڵكو پێموایه به‌شێكی زۆر له‌سیاسییه كورده‌كان ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رسام بوون به‌هێزی داعش بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی سوپای شیعه‌ی عێراقی، ئه‌وه‌نده بیریان له‌لای ئه‌و شیكردنه‌وه‌یه‌ی ئێستا نه‌بووه، میژووی بارگرژییه‌كانی كورد‌و سوپای عێراق، داعشی له‌لای كورد لهتیرۆرستێكهوه كردبوو به پاڵهونێكی ڕزگار كه‌ر.
هه‌رگیز ناشارێته‌وه كه ئه‌م ته‌حلیل و ته‌فسیره ههڵانهبوو كه‌وایكرد هاوڵاتیان و پێشمه‌رگه‌ی كورد بكه‌ونه گاڵته‌كردن به سوپای به‌زیوی عێراقی، به‌ڵام له‌ولاشه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداربین ، وێنه‌ی "داعشی پاڵه‌وان" لای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ، هه‌روه‌ها ئه‌و باوه‌ڕه‌ش دروستبوو كه توندوتیژییه‌كانی داعش بۆ ئێمه نییه و له‌ولا چی ده‌بێت با ببێت.
دیاره ئه‌و باوه‌ڕه‌ش دوو كاریگه‌ری ده‌رونی به‌هێزی دروستكرد. یه‌كه‌م وایكرد پێشمه‌رگه پشتوێنی سه‌لامه‌تی لێبكه‌نه‌وه، دووه‌میش له‌كاتی هێرشی داعش بۆ شه‌نگال به‌و كت و پڕییه پێشمه‌رگه وێنه‌ی داعشێكی به‌هێزی له لا وه‌عی دروستبوو كه پێیوابوو ناتوانێت به‌رگه‌ی هێرشه‌كانی بگرێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش بێ گومان یه‌كێك بوو له‌هۆكاره‌كانی كاره‌ساتی شه‌نگال.
ئێستا كاتێك ئاوڕ ده‌ده‌یته‌وه له‌و مێژووه خوێناوییه، یان به‌دیار پاڕانه‌وه‌ی پیرێكی ئێزیدی و گریانی منداڵێكیان په‌نگ ده‌خۆیته‌وه، یان ته‌ماشای دار‌و په‌رتووی خانووه ڕووخاوه‌كانی شاری موسڵ ده‌كه‌یت و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ئیزیدییهكانه ده‌بینیت و ئازار ده‌چێژی، یان ته‌ماشای ده‌م و چاوی نادیه مورادی گوندی كۆجۆی كاره‌ساتباری سه‌ر به شنگال ده‌كه‌یت، مافی خۆمانه بپرسین ئه‌رێ ئه‌و هه‌موو تێڕوانینه هه‌ڵه‌یه‌ی 10 ی حوزه‌یرانی 2014 چی بوو بۆ ئه‌و هێزه خوێناوییه؟
به‌ڵێ ، دوای سێ ساڵ كه ته‌ماشای بنه‌ماڵه‌ی جه‌رگ سوتاوی ئه‌و 1600 شه‌هیده‌ی پێشمه‌رگه‌و دیله‌كان و برینداره‌كان ده‌كه‌ین، مافی خۆمانه بپرسین، ئه‌رێ ئه‌و هه‌موو ته‌حلیل و ته‌فسیره سه‌رپێییانه‌ی میدیا‌و سیاسه‌ت بۆ ڕه‌وتێكی سه له‌فی جیهادی تۆقێنه‌ر چی بوو؟
به‌ڵام له‌م ساته‌وه‌خته‌دا كه هێزه دڕه‌نده‌و خوێناوییه‌كه‌ی داعش له‌و په‌ڕی شار بهدهركردندایهو خه‌ریكه قه‌ڵای خه‌لافه‌ته‌كه‌ی به‌ته‌واوی ده‌ڕمێت، تاكه هه‌نگاو بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه هه‌ڵانه‌ی له‌سه‌ره‌تادا هه‌بوون ئه‌وه‌یه، هه‌مووان پێكه‌وه به‌حكومه‌ت و ئۆپۆزسێۆن و میدیاوه، هه‌موو چین و توێژه‌كان، به‌شداربین له‌سڕینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی به‌جێماوی فكرێك ك بێجگه له‌خوێن هیچ پڕۆژه‌یه‌كی تری نییه بۆ مرۆڤایه‌تی. ئه‌مه چۆن و كه‌ی؟ بێ گومان به پڕۆژه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا ده‌كرێت.
PM:03:00:11/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 6019
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی