له‌سه‌رده‌می ته‌نها به‌ڵێ-دا نه‌وشیروان مسته‌فا وتی نه‌خێر
سیروان غەریب
ههینییهكی چۆڵ و هۆڵی ناوه‌ڕاستی 2014 بوو، شه‌قامه‌كان به‌ده‌گمه‌ن نه‌بوایه ئۆتۆمبێل پێیدا نه‌ده‌ڕۆشت، یه‌كێك بوو له‌و هه‌ینییه هه‌ره ده‌گمه‌نانه‌ی من نهچبووم و بۆ كه‌یف و سه‌یران، هاورێیه‌كم به‌ڕێكه‌وت له‌یه‌كێك له‌شه‌قامه‌كانی سلێمانی بینی وتی چۆنه له‌شاری؟ وه‌ره با بڕۆین بۆ لای كاك نه‌وشیروان .منیش بێ یه‌ك و دوو "بابڕۆین" سهردانمانكردو به‌رێزێكی زۆره‌وه بۆیه‌كه‌مجار ئه‌و سه‌ركرده مێژووییه‌ی خاكییه‌ی میللهتهكهمانم له‌نزیكه‌وه ناسی.
ئه‌م یه‌كترناسینه په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌رم و گوڕی خسته نێوانمانه‌وه، ئیتر له‌وه‌به‌دواوه نه سه‌یرانی ههینینم كرد، نهپشووی هه‌فته‌م به‌سه‌رده‌برد، چونكه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵی ته‌مه‌نم تا ئه‌و كاته‌ی بۆ نه‌خۆشی سه‌فه‌ری كرد، به بێ دوو دڵی، به‌بێ هیچ ڕێگرییه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆم بكه‌م به‌ماڵی باوكمدا، هه‌موو هه‌ینییه‌ك و هه‌ندێك جاریش ئێوارانی (دره‌نگ وه‌ختیش) ده‌رۆشتمه خزمه‌تی.
ناسینی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا به‌و نزیكییه، وێڕای ئه‌وه‌ی شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌بوو بۆ من وه‌ك گه‌نجێكی رۆژنامه‌نوس، هاوكاتیش كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی باش بوو بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی زیاتری ئاستی هۆشیاریم به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕووداوه مێژووییانه‌ی كه میلله‌ته‌كه‌مان تیایدا ژیابوو، هۆشیارییه‌ك هیچ كتێبێك تیامدا دروستی نه‌كرد، ته‌نها "نه‌وشیروان مسته‌فای كتێب نه‌بێت".
له‌ڕاستیدا كاتێك كاك نه‌وشیروانم ناسی ، باوه‌ڕم هێنا كه بۆ تێگه‌یشتن له‌واقعی مێژوویی میلله‌ته‌كه‌ت ته‌نها كتێبه‌كان و رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان به‌س نین، كه زۆرینه‌یان پڕه له‌درۆو هه‌ڵه‌ی گێڕانه‌وه‌ی مێژوویی، به‌ڵكو كه‌سێكی وه‌كو كاك نهوشیروانیشت پێویسته دێڕ به‌دێڕی ئه‌و مێژووه‌ت بۆ شه‌ن و كه‌و بكات.
به‌ناسینی ئه‌و ئینجا تێگه‌یشتم له‌به‌شێكی زۆری درۆ‌و ده‌له‌سه‌ی گێڕانه‌وه‌كان، یان له‌كتێبی یاده‌وه‌رییه درۆزنه‌كان، ئینجا بۆم ده‌ركه‌وت كتێبه‌كان و ئه‌ده‌بیاتی سیاسی و مێژوویی پارته سیاسییه‌كان چه‌نده منیان به‌هه‌ڵه‌دا بردووه، به‌تایبه‌تی له‌ڕووداوه مێژووییه‌كانی كورد‌و شه‌ڕه‌كانی براكوژی و و گفتووگۆكانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عس و بۆنه‌كانی تری نیشتیمان، وه‌ك دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌و پاشان یه‌كێتی و مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كان و پارتیزانه‌كان و ڕاپه‌ڕین و بزوتنه‌وه‌ی ڕیفۆرم و دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
كاك نه‌وشیروان لهگێڕانهوهكانی ئه‌و مێژووه سیاسییه‌ی خۆی تیایدا به‌شداربوو ته‌نها خاڵه به‌هێزه‌كان و هه‌ڵوێسته به‌هێزه‌كانی خۆیی بۆ باس نه‌ده‌كردی، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه خاڵه لاواز‌و هه‌ڵه‌كانیشی پێ ده‌وتی.
به‌بۆچونی من تێگه‌یشتن له‌مێژووی 50 ساڵه‌ی میلله‌تی كورد به‌بێ ناسینی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌بێ كۆمێنت و گێڕانه‌وه‌كانی ئه‌و مێژووه به‌شێكی زۆری ده‌بێته درۆی ڕه‌نگكراو ، چونكه پیاوێك بوو باكی نه‌بوو، ئه‌و هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی شه‌خسی نه‌له‌گه‌ڵ مێژوودا هه‌بوو نه‌له‌گه‌ڵ ئاینده، نهلهكهسیش ده‌ترسا، نه باكیشی به‌كه‌سیش هه‌بوو تا له‌پێناو ده‌رخستنی ڕاستیدا لێی زویر بێت.
هه‌موو پرسیارێك بۆ كاك نه‌وشیروان ، له‌سه‌ر سیاسه‌ت، ئه‌ده‌ب، كلتور، مێژوو، جوغرافیا، وه‌ڵامێكی كۆنكرێتی به‌دوادا ئه‌هات، وه‌ڵامێك كه به‌ده‌نگێكی گڕی خنكاوه‌وه ئه‌زمونێكی دورو درێژی سیاسه‌ت و مێژوویی تیادا به‌دی ده‌كرا.
هه‌مووان به دۆست و نه‌یاری كاك نه‌وشیروانه‌وه، ئه‌و ڕاستییه باش ده‌زانین كه نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ركرده‌یه‌كی خاوه‌ن ئیراده بوو، خاوه‌ن پڕۆژهبوو بۆ ئاینده، دژی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، سه‌ركرده‌یه‌كی بێ فیزو خاكی بوو، دیارده‌یه‌ك بوو كه‌ڕه‌نگه به‌ئاسانی دوباره نه‌بێته‌وه.
هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك له‌دوای ڕاپه‌ڕین، نه‌یتوانی وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌م به‌ئیراده‌وه ڕووبه‌ڕوی گه‌نده‌ڵی بێته‌وه هه‌م پارتێكی بێ پاره دروستبكات كه ده‌سكاری كۆی سیسته‌می حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان بكات و نه‌وه‌یه‌كیش فێری نه‌خێر بكات له‌سه‌رده‌می ته‌نها به‌ڵێ دا. نه‌وه‌یه‌ك ڕووبه‌روی ناعه‌داله‌تییه‌كانی سیسته‌می سیاسی بێته‌وه‌و ڕازی نه‌بێت به‌تاڵانبردنی سامانی وڵاته‌كه‌ی و بلێ (نه‌و.نا). بۆ ئه‌مه‌ش سایتی ویكلیكس ڕاپۆرتێكی ئه‌مه‌ریكای له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكردهوهو نه‌وشیروان مسته‌فا به‌مشێوه‌یه ده‌ناسێنێت" نه‌وشیروان مسته‌فا به‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می ناوه‌كه‌یدا ناسراو كه له‌زمانی ئینگلیزی‌دا (نه‌و) به‌واتای نه‌خێر دێت".
له‌رۆژی كۆچی دوایی كاك نه‌وشیروان مسته‌فادا ڕسته‌یه‌كی شاسوار عه‌بدولواحید ته‌واو سه‌رنجی ڕاكێشام كاتێك له‌رێگه‌ی فه‌یسبوكه‌كه‌یه‌وه نوسی " ئه‌وانه‌ی خه‌یاڵ پڵاوبن و له‌ژێره‌وه دڵخۆش بن به‌مه‌رگی نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌وا پاش ماوه‌یه‌كی تر بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه نه‌وشیروان مسته‌فا چی به‌جێهێشتووه دوای خۆی".
به‌كورتی له‌مێژووی كورددا تاوه‌كو ئێستاش ، كه‌س نه‌یتوانی وه‌كو كاك نه‌وشیروان بژی و كه‌سیش نه‌یتوانی وه‌ك ئه‌و بمرێت، بۆیه ئاساییه وه‌ك چۆن خه‌ڵكانێك هه‌بوون غیره‌یان له‌ژیانی ده‌كرد، ئاواش خه‌ڵكانێك هه‌بن غیره لهمردنهكهشی بكه ن.
PM:07:39:23/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 8244
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی