بە بەرگی کوردییەوە نەورۆز بکەن..

‌سالار سەراوی



نەورۆز ئەگەر هی کورد نیە بۆ بەدرێژایی مێژوو تەواوی دوژمنەکانمان بەتایبەت تورک و فارس و عەرەب رێگریان لە کورد کردووە لە گێڕانی ئاهەنگی نەورۆز. ؟!

نەورۆز جەژنی نەتەوەیی گەلێکی ستەم دیدە و کەرنەڤاڵی دژ بە جەور و ستەم و زۆرداری بوو، هەنوکەش مێژووی زوڵم و زۆری و کوشتن و رشتنی خوێنی رۆڵەکانی کورد لە عەفرین دووبارە بۆوە. 

بۆیە شەخسی خۆم پێم باشە کورد لە تەواوی شارەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە ۲۱ / ۳ دا کەرنەڤاڵی نەورۆز بکات. تا هێمای بەرخودان و نەبەزین بێ. 

دەبێ هەموومان بە جلوبەرگی ئاڵوواڵای کوردییەوە بچینە سەر شەقامەکان.

ئاخر بەدرێژایی دروستبونی کورد بروای بە ناسیۆنالیزم و رەگەزپەرستی نەبووە بۆیە هەمیشە لەژێر چەپۆکدا بووین، من لێرە بەدواوە دەبمە سەرسەختانەترین تاکی ناسیۆنالیستی کوردی، پێڵاوی منداڵە کوردێک لام پیرۆزترە لە سەر و کەللەی هەموو سەرکردە دڕندە و مرۆڤە بێ ئابڕوەکانی جیهان کە بەبەرچاویانەوە عەفرین لە سەدەی ۲۱ دا جینۆساید کرا.

بریارمدا کە من خۆم، سبەی و دوو سبەی بە جلوبەرگی مەردانەی کوردییەوە لە ماڵ بێمە دەرەوە، بەڵام بەشداری هیچ سەیران و ئاهەنگێکی خۆشی و هەڵپەڕین ناکەم. وەکو رێزێک بۆ شەهید و قوربانیەکانی عەفرینی سەربڵند..
درود بۆ شەهیدان، سەرفرازی و سەربڵندی بۆ عەفرین و خوشک و براکانمان لە رۆژئاوای کوردستان. سەر شۆڕی بۆ دوژمنەکانی کورد و هاوپەیمانەکانی تورکیای فاشیست و ئەردۆگانی خوێنرێژ..


PM:03:20:19/03/2018

ئه‌م بابه‌ته 3915 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی