بۆچی سەردانی فراکسیۆنەکان بۆ کەرکوک هەڵوەشایەوە ؟!
عەبدولستار مەجید
لە ماوەی ڕابردوودا هێزە سیاسییەکانی کەرکوک کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدابوو، ڕێکەوتبوون لەسەرئەوەی سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکەن و داوا بکەن کە شادێک لەسەرجەم فراکسیۆنەکان پێکبهێندرێت و سەردانی شارەکە بکات تا لە نزیکەوە پشتیوانی هێزە سیاسییە کوردستانییەکان بکەین و گوێ لە کێشە و داواکارییەکانیان بگرین بەتایبەت کە لە دوای ١٦ ی ئۆکتۆبەرەوە دۆخێکی نەخواورا و نا ئاسایی و لە شارەکەدا هەیە بەتایبەتی تریش تۆخبوونەوە و سەرهەڵدانەوەی تەعریب .
بۆ ئەو مەبەستە نوێنەری هێزە سیاسییەکانی کەرکوک سەردانیان کردین ئەرکی ڕێکخستن و پێکهێنانی ئەو شاندەیان خستە سەر شانی ئێمە لە فراکسیۆنی کۆمەڵ .
ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٦ ی ئاب ی ٢٠١٩ کە بڕیار بوو شاندی فراکسیۆنەکان سەردانی کەرکوک بکەین، فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پاساوی بوونی کۆبوونەوەی (زەرور) خۆیان، ئامادەنەبوون بێن لەگەڵمان ! ئیتر پاساوەکەیان هەرچی بوبێت ! بایی ئەوە نەبوو ئەو سەردانە گرنگە هەڵبوەشێتەوە !
لێرەوە بۆ ڕایگشتیی ڕایدەگەیەنین کە:
یەکەم: فراکسیۆنی پارتی و هاوپەیمانەکانی هەر لە سەرەتاوە ڕەتیانکردەوە بەشداری لەو شاندەدا بکەن بە بیانوی ئەوەی کە (کەرکوک داگیرکراوە) !
دووەم: فراکسیۆنەکانی گۆڕان و یەکگرتوو و شیوعی ئامادەبوون بۆ ئەو سەردانە .
سێهەم: لە کۆتا ساتەکاندا فراکسیۆنی یەکێتیی لە بەشداریکردن و ئامادەبوون بۆ سەردانی کەرکوک پەشیمان بوونەوە !
ئێمە لە فراکسیۆنی کۆمەڵ بەوپەڕی پەرۆشیمانەوە بۆ دۆخی کەرکوک و خەمخۆریمان بۆ هاوڵاتیانمان لەو شارە، شانمان دایە بەر ئەو ئەرکە، بەڵام بەداخەوە شکستیپێهێنرا .
عەبدولستار مەجید
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ
لە پەرلەمانی کوردستان
PM:04:42:26/08/2019
ئهم بابهته 4500
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی