قسەیەک دوای قەسابخانەکەی نیوزیلەندا
عەبدولستار مەجید
دوای ئەو قەسابخانە و کۆمەڵکوژییە ترسناکەی هەفتەی ڕابردوو لەلایەن ئوستورالیەکی ڕەگەزپەرستەوە کرایە سەر دوو مزگەوت و دەیان شەهید و برینداری لێکەوتەوە، مشتومڕ و جەدەلێکی قوڵ هەردوو دونیان خۆرهەڵات و خۆرئاوای گرتۆتەوە .
لەپاڵ ئەو هاوسۆزییەی لە بەشێک لە شەقامی ئەوروپی بەگشتی و نیوزیلەندی بەتایبەتی، گوتارێکی حەقیقی دەبیستین کە گوزارشتە لە خواستی دەسەڵاتی سەرمایەداریی و سیاسیی خۆرئاوا کە کۆمەڵکوژییەکە بەکاردانەوە دەزانن دژ بەو کۆچبەرانەی خۆیان وتەنی ئەوروپایان داگیرکردووە !
بەڵام وەڵامی ئەو نەزعە ڕەگەزپەرستیی و دڕندایەتییە بە چەند پرسیارێک دەدرێتەوە و دەبێ سەرانی خۆرئاوا پێش وروژاندنی ئەو گوتارە بۆگەنە، وەڵامیان بدەنەوە .
_ چی وایکردووە خەڵکی وڵاتانی خۆرهەڵات بەتایبەتیش خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، وڵاتی خۆیان جێبهێڵن ؟!
_ کەی خۆرئاوا دەست لە داگیرکاریی و نانەوەی فیتنە و هەڵایسانی شەڕ و کوشتار لەم ناوچەیە هەڵدەگرێت ؟!
_ کەی خۆرئاوا دەست لە پشتیوانی و دەستلەپشتدانی ڕژێمە خێڵکی و ستەمکاریی و دیکتاتۆرییەکانی ئەم ناوچەیە هەڵدەگرێت ؟!
ئەگەر زلهێزەکانی خۆرئاوا لێبگەڕێن کە خەڵکی ئەم وڵاتانە خۆیان و ئیرادەی خۆیان ئیدارەی وڵاتەکانیان بکەن، ئەگەر ئەوان دەست لە پشتگیریی ڕژێمە سەپێنراوەکان هەڵبگرن، ئەگەر دەست لە چەوساندنەوە و دزینی سامانی بەنرخی ئەم ناوچەیە هەڵبگرن، ئەوا بە دڵنیاییەوە دەڵێم ئەو دۆخەی ئێستا دەگوزەرێ پێچەوانە دەبێتەوە .
ئەوە خۆرئاوایە وڵاتی مسوڵمانانی داگیرکردووە و شەڕ و ئاژازە و خوێنڕشتنێکی تیاناوەتەوە، بەکەس ناکوژێتەوە و سوتەمەنییەکەی ئێمە و تاڵانکردنی سەروەت و سامانەکەشی بۆ ئێوەیە ..
بۆیە خۆرئاوا لە بری ئەم پاکتاوە دڵڕەقانەیە، هەقە لەبیری نەهێشتنی بەریەککەوتنی شارستانێتیەکان و کۆتاییهێنان بێت بە داگیرکردن و کاولکاریی ...
AM:09:34:20/03/2019
ئهم بابهته 3224
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی