کوشتنێکی سەیر و نامۆ !
عەبدولستار مەجید
کوشتنێکی سەیر و نامۆ !
خەریکە دەبینە نێچیری ئەم جەنگە دەرونییە
لەسەروبەندی جەنگی دووەمی جیهانیدا بە تۆمەتی سەرپێچیکردن لە فەرمانەکانی، هیتلەر بڕیاری سزادان بۆ سێ ئەفسەری سوپا دەردەکات بەڵام بە ڕێگایەکی سەیر و نامۆ سزاکەیان بەسەردا جێبەجێدەکات !
هەریەک لەو سێ ئەفسەرە بە جیا لە ژوورێکدا زیندانی دەکات .
لە هەر ژورێکدا مۆسیقایەکی کلاسیک و دڵۆپە ئاوی هێواش و لەسەرخۆی تک تک دێتە خوار و سێ ئەفسەرەکەش دەست و قاچیان بەستراوەتەوە و هەریەکەیان لە یەکێ لەو ژوورانە بەند دەکرێن .
پێیان دەڵێت گازی ژەهراوی و کوشندە دەکرێتە ئەم ژوورانەی ئێوە تیایدا زیندانین و دوای ٦ سەعاتی دیکە دەتان کوژێت .
دوای ٤ سەعات هیتلەر دەچێت تا بزانێت دۆخی ئەو سێ ئەفسەرە زیندانیکراوە چۆنە ؟
دەبینێ دوانیان گیانیان لەدەستداوە سێهەمیشیان لە گیانەڵادایە و دوایین هەناسەکانی ژیانی دەدات .
ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە هیچ غازێکی ژەهراوی لەو ژوورانەدا بوونی نەبوو، بەڵکو تەنها فێڵ و جەنگێکی دەروونی بوو کە هیتلەر لەگەڵیان کردی بۆئەوەی لە ڕێگەی ڕووخانی دەرونییەوە بیانکوژێت بە بێ ئەوەی هیچ گازێکی کوشندە بونی هەبوبێت .
لە ڕاستیدا هەندێ کەناڵ و ماکینەی ئیعلامیی لەم سەردەمەدا هەمان فێڵی هیتلەر لەگەڵ کۆمەڵگە بەکاردەهێنن، شتێک دەوروژێنن کە هیچ بنەمایەکی نیە و ئێمەش لێمان دەبێ بە ڕاست و خۆمان و کۆمەڵگەشی پێ دەکوژین !
PM:01:35:29/01/2019
ئهم بابهته 7180
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی