تکایە مەکەونە داوەکەوە ئەوەیە جیاوازی نێوان عێراق و تورکیا

‌ لەتیف مستەفا ئەمین


لە تورکیا گەشتیاری کورد دەچێ پارەیان بۆ دەبا بۆ ئەوەی باری ئابوری داتەپیویان ڕاست کاتەوە ،کەچی سوکایەتی بە ئاڵای کوردستان دەکرێ و لە جیاتی داوای لێبوردن تاوانبارەکە ڤیدێۆێەک بڵاو دەکاتەوەو بە پالەوان دەکرێ و ھەڵوێستی ڕەسمی دەولەتێش کەخۆی لە ھەڵوێستی فەرمی پارێزگاری تەربزۆندا دەبینێتەوە دەڵێ ئەو کوردانە ویستویانە ئاژاوە بنێنەوەو ھەستی ھاوڵاتیانی تورکیایان وروژاندوە بۆیە پۆلیس کۆنترۆڵی دۆخەکەی کردوەو کوردەکانی باکوری عێراق دەسگیر کراون و سنور داش دەکرێنەوەئەوان پێمان دەڵێن کوردمان وەک کۆیلە نەبێ قبوڵ نیە.

لە عێراق کە یەکەم وڵاتە دانی بەمافی کوردا داناوەو بەدەستور بەڕەسمی ئیعتیرافی بە حکومەت و ئاڵاکەی کردوەو زۆر ڕێزیش لە ھاوڵاتی کورد دەگرێ و بودجەو ھاوکاری و موچەی فەرمانبەرانی بۆ دەنێرێ بێ ئەوەی کورد ھیچ ئیلتیزامێکی خۆی بەرامبەر ئەو دەوڵەتە جێبەجێ بکات بەڵام سیاسیەکانی کورد بۆ مەبەستی سیاسی خۆیان دنەی ھەستی ھاوڵاتیان دەدن کە دژی ئەو دەوڵەتە بن و بە ھی خۆیانی نەزانن .

لە پارێزگای سەماوە ئەفسەرێکی گەنجی ھەڵەشە ناماقوڵیەک دەکات کە ھەڵوێستی گەمژانەو شۆفینیانەی خۆیەتی ، ھەر زوو ھەڵوێستی ڕەسمی دێتە سەرخەت کە خۆی لە ھەڵوێستی پارێزگاری سەماوەدا دەبینێتەوە داوای لێبوردن دەکات و ئەفسەرەکەش دەسگیر دەکرێ ،کەچی لە بەیانی ئەمڕۆوە میدیای دەسەڵات و بەداخەوە ئەھلیش ھاتونە سەرخەت و دەغدەغەی ھەستی ھاوڵاتیان دەدەن و گیانی ڕق و کینەو جیاوازی زەق دەکەنەوە .

تاکەی خەڵک ھۆشی نایەتەوە وروژاندن و گەورەکردنی ئەم بابەتانە بۆ لە بیرکردنی قەیرانەکانی ناوخۆو داگیرکاری داگیرکارانە تکایە مەکەونە داوەکەوە.

جا ئێستا موستەفیدان و موزایەدەچیانی قەومەچی تۆمەتبارمان دەکەن بەعێراقچی


PM:11:31:30/07/2019

ئه‌م بابه‌ته 4848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی