لەنێوانی کوردو قودس دا!؟؟

‌ئەبوبەکر هەڵەدنی


وەک کوردێک شانازی دەکەم باوە گەورەی من سەڵاحەدینی ئەیوبی ڕزگارکەری قودسی پیرۆزەونمونەی سەرکردەی  دادپەروەرو ئازاومرۆڤ دۆستە,هەروەها ڕژێمی جولەکەی زایۆنی بەداگیرکەرو تیرۆریست و دژەمرۆڤ دەزانم وئێمەی کوردی دڵساف وسینە خاوێن هاوسۆزی دۆزی فەلەستین وکێشە ڕەواکەی بوین,گەلێکمان فرمێسک بۆسەبراوشاتێلا ڕێژا وئەسرینمان بۆ محەمەد دوڕە هەڵڕشت وگەمارۆی سەر غەزەمان ڕیسوا ومەحکوم کرد, لە هەموو شەڕەکانی نیوان موسوڵمان وعەرەب دەگەڵ ئیسرائیلدا لە هەزارەی بیستەم داکورد بەشداری ئەوشەڕە بوە وبەسەدان فیدایی لەوێ لەسەر خاکی فەلەستین خوێنی پیرۆزیان ڕژاوەو شەهیدوبریندار بوون یەکێک لەوانە مامە ڕیشەی ئەفسانەو داستانەکەی سەدەی بیست وکوڕە بەئەمەکەکەی بابە گوڕگوڕوئاسکە تیژڕۆکەی جەباری وهەڵۆبەرزەفڕەکەی گەرمیان بوو.

بەڵام ئایا فەلەستینیەکان وسەرکردەکانی وگەلەکەی (کەچاوکراوەترینن  لەناو عەرەبدا چونکە وەک ئێمە کێشەیەکی ڕەواوچارەسەر نەکراویان هەیە),جگەلەهەندێکیان کە بەپەنجەی  دەست دەژمێردرێن زۆربەیان نەک هەربێهەڵوێست بوون لەئاست ئەو تراژیدیا ومەرگەساتانەی بەسەرگەلەکاماندا هات، بەڵکو کەوتنە ژێر کاریگەری نەعرەتەی  شۆڤێنیەتی بەعسیە عەفلەقیەکان,لەکاتی ئەنفالی هەڵەبجە کەڕوبۆکیمیابارانی هەڵەبجە کوێرو بۆ سوتماک کردنی  پێنج هەزار گوندی کوردستان نەعامە ئاسا بێ ئاگا وبۆپرۆسەبەدناوەکانی ئەنفال کاس وبۆپرۆسەی ڕیفراندۆمیش دژو نەیار.

بۆیە هەقە ئێمەش بەئاگا بێینەوەلەگەڵ ئەوەی ناسۆر دەچێژین لەهەر شوێنێکی ئەم زەویە مرۆڤ سوکایەتی پێ بکرێت,بەڵام دەبێ بۆخۆمان بگرین,بۆبێ نازی وبێ کەسی خۆمان,کێشەی قودس کێشەی ئێمە نیە باباگوڕ گوڕوکەرکوک ومهاباد وئامەد وقامیشلۆ دۆزی ئێمەن ,عومەری خاوەر سونبولی قوربانی دانمە ,بالیسان وسێوسێنان وبارزان وگەرمیان نمونەی  سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزین,شێخ سەعیدی پیران وقازی محمە مەد سەرکردەی بۆ بیروباوەر ژیاوی منن, ژان وفرمێسکەکانمان تەنها بەشی خۆمان دەکات,خۆمان شین ومۆر بکەینەوە بۆیان براعەرەبەکانمان هەربە ئیسرائیلی دووەم  وخەنجەری ژەهراوی پشتی ئومەی عەرەبیمان  دەزانن,بەتایبەت ڕووی قسەم لە برائیسلامیەکان وڕاگەیاندیانە، گەل و بیست ودوودەوڵەتی عەرەبی لە ئێمە لەپێشترونزیک ترنشین وشەپۆڕ بۆ قودس بکەن نەک ئێمەیەکی بێ قەوارە ودابەشکراو بەسەرداگیرکەران وستەملێکراوبە دەست برا موسولمانەکانی عەرە ب و تورک وفارسەوە کەسەدان ساڵە خوێنمان دەمژن وقڕمان دەکەن.


PM:09:46:08/12/2017

ئه‌م بابه‌ته 2566 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی