ئەوەی دەسەڵاتی کوردی....

‌ئەبوبەکر هەڵەدنی

ئەوەی دەسەڵاتی کوردی کردى جولەکە بەفەلەستینیەکانی نەکردوە!


کەسایەتیەکی ناوداری کوردستان بۆی گێڕامەوە لەئەردەن وەزیری گەیاندن (مواصلات)ى كه رتى غەزەى بينيوه و ووتويەتى لەگەڵ ئەوەی ئیسرائیل و جولەکە دوژمنی سەرسەختمانن و ٧٠ ساڵ زیاترە شەڕی یەکتری دەکەین، بەڵام جولەکە سێ شتمان بەرامبەر ناکات:

١-قەت برسیمان ناکات.

 ۲-دەستڕیژی شەرەف ناکاتە سەرئافرەتەکانمان بەتایبەت لەزیندانەکاندا. ٣-هەرگیز نائومێدمان ناکات بۆدروستکردنی دەوڵەتی فەلەستینی، بەڵام دەسەڵات و حکومرانیە سەرەڕۆکەی هەرێم هەرسێ سیاسەتە چەپەڵەکە بەرامبەر هاووڵاتیە پشوودرێژەکانی خۆی پیادە دەکات.

ئەوەتا حکومەت و ئەو زلحزبانەی دەرامەتی کوردستانیان تاڵان کردووە چێژ لەبرسیکردنی هاوڵاتیەکانی خۆی دەبینی و بەردەوام برسیان دەکات . 

لەشەڕی ناوخۆ و لەزیندانە نهێنیەکان دەستدرێژی ناموسیان کردۆتە سەرنەیار و رکابەرەکانیان و لەم ڕوەوە دەیان چیرۆکی ناخ هەژێن هەن و نوسەری ئەم پەیڤە کورتانە هەندێک لەوانە دەناسم.

جگە لە سەپاندنی یاساشکێنی و دەسەڵاتی مافیایانەیان و دزینی سامانی گشتی بەردەوام هاونیشتیمانیانی خۆی ڕۆژبەڕۆژ نائومێد دەکات، وای لێهاتووە متمانەی بەگۆڕانکاری و ئیسڵاح و هەڵبژاردن و سندوقی دەنگدان نەمێنێت.
تەنانەت گیانی هۆگری و ئینتیمای مرۆڤی کوردیان کوشت.

بۆیە جێی خۆیەتی فشارە مەدەنیەکانمان چڕبکەینەوە بۆ کۆتایهێنان بەم گاڵتەجاڕییەی دەسەڵاتداران کە بەردەوام خەونەکانمان لە باردەبەن و مێژووی گەلێکی ستەمدیدەیان لیخن کردوە.


PM:01:30:15/11/2016

ئه‌م بابه‌ته 3368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی