فه‌زای هه‌واڵی درۆ
ره‌حمان غه‌ریب
هه‌واڵێك به فۆتۆشۆپ به شێوه‌یه‌ك ده‌سكاریی بكه، پاشان له ئه‌كاونته‌كه‌ت بڵاوی بكه‌ره‌وه، به نامه بینێره بۆ هاوبه‌شه‌كانی فیس بوك و هاوڕێكانت، خۆت توڕه بكه و بنوسه ته‌ماشا فڵانه میدیا چی بڵاوكردۆته‌وه؟ بزانه چه‌ند نا نیشتمانین، هه‌لهه‌له بۆ داگیركه‌ران لێده‌ده‌ن.
به‌م پۆسته‌یشت توانیت سه‌رنجی خه‌ڵك به‌لای درۆیه‌ك رابكێشی و هه‌ستی وه‌رگر بۆ ده‌ستپێكردنی وه‌رزێكی تری ململانێی حزبی، بوروژێنی. له‌سه‌ر حسابی ئازار و قوربانییه‌كانی خه‌ڵكی عه‌فرین و له ناو ئه‌م گۆمی خوێنه‌دا، چه‌ند ده‌نگێك بۆ مانگی ئایار پاشكه‌وت بكه‌یت.
شه‌وی رابردوو دوو وێنه‌ی هه‌واڵی ده‌سكاریكراوی چه‌ند كه‌ناڵێكی میدیایی توانی كڕیارێكی زۆر بۆ بازاڕه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه، بازاڕێك به چاو به‌ستراوی حاشاماتێكی خسته داوی په‌له‌كردن له هه‌ڵوێست ده‌ربڕین و بڵاوكرنه‌وه‌ی.
گه‌مه‌ی یاریكردن به هه‌واڵ له رێگه‌ی فۆتۆشۆپ، له كاتی رووداوه گه‌وره‌كاندا بازاڕی گه‌رم ده‌بێت. شه‌وی رابڕدوو بازاڕی فڕێدانی هه‌واڵی درۆ بۆ ناو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فیس بووك)، به فراوانی هه‌ستی پێده‌كرا و چه‌ند كه‌ناڵێكی میدیا كرانه ئامانج.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته سپۆنسه‌ركراوانه‌ی به‌شێك له حزبه‌كان، به‌ته‌نها خه‌ڵكی ئاسایی و كه‌م ئه‌زمونی نه‌گرته‌وه، به‌ڵكو هه‌ندێ كه‌ناڵی میدیایی، رۆژنامه‌نووس و مامۆستای زانكۆ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرای له بواری میدیادا، گرته‌وه. هه‌مووان كه‌وتنه داوی هه‌واڵی درۆ‌و گه‌مه‌كانی فۆتۆشۆپ.
به ناونیشانی جیاجیای وه‌ك میدیای نیشتمانی موزایه‌ده‌ی پیشه‌ییبوون، ده‌یانه‌وێت وانه‌ی نیشتمانی فێری به‌رامبه‌ر بكه‌ن و له‌ژێر كاریگه‌ری چه‌ند هه‌واڵێك كه هه‌ر زوو خاوه‌نه‌كانیان ریسوا كران و هه‌واڵه‌كه‌شیان به درۆخرایه‌وه، توانای گوتاربێژی خۆیان له كه‌ناڵه‌كان تاقیده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته سوپا ئه‌لیكترۆنیه‌ی هه‌ندێك له حزبه‌كان له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆی له بۆسه‌دا بوون، كردیانه هه‌لێك بۆ هه‌ڵمه‌تی ناشیرینكردنی ئه‌و كه‌ناڵانه و ته‌سفییه‌ی حساباتی حزبی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانیان.
ئه‌مه به‌رگریكردن نییه له هیچ كه‌ناڵێكی میدیایی، ده‌زانم هه‌موو كه‌ناڵێك له داڕشتن و گرنگیدان به هه‌واڵ، به ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌جێندای سیاسی و حزبی تێكه‌ڵده‌كرێت، به‌ڵكو به دیاریكراوی باس له‌و جۆر هه‌واڵانه ده‌كه‌م كه درۆی دروستكراون و ده‌یانه‌وێت وه‌ك حه‌قیقه‌ت به ئێمه‌ی بفڕۆشن و فیسبوك بكه‌نه فه‌زایه‌ك بۆ هه‌واڵی درۆ.
به دیاریكراوی باس له‌و رۆژنامه‌نوس و كه‌ناڵانه ده‌كه‌م كه درۆكان به‌سه‌ریاندا تێده‌په‌ڕێت و ئازایه‌تی ئه‌وه‌یان تیا نیه روونكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بڵاوبكه‌نه‌وه، یان داوای لێبوردنیان لێ بكات.
AM:10:40:19/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 2685
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی