بۆ په‌رله‌مانتارچییه‌ك
ره‌حمان غه‌ریب
بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و ده‌نگده‌رانی له‌م هه‌رێمی كوردستانه‌دا به‌سه‌ر دوو بۆچون دابه‌شكرد، ئه‌وانه‌ی كاتی ئه‌نجامدانی به گونجاو ده‌زانی و ئه‌وانه‌یشی به‌گونجاویان نه‌ده‌زانی، ئه‌م دوو بۆچونه كامیان راستبن له چواچێوه‌ی ئازادی راده‌بڕیندا ته‌ماشا ده‌كرێت، دور له ته‌خوینكردن و سوكایه‌تی به هیچ كامیان.
دابه‌شبوونی ده‌نگده‌رانی به‌سه‌ر هه‌ڵگرانی ره‌وتی سه‌ربه‌خۆیی و یان ده‌نگنه‌دان به‌و سه‌ربه‌خۆییه به هۆی نه‌گونجانی كاته‌كه‌ی، هه‌ڵمه‌تی تۆمه‌تباركردن و ناشیرنكردن و ته‌نانه‌ت ته‌خوینكردنی به‌دوای خۆیدا هێنا، كه به‌هیچ پاساوێك راستنییه. به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سی توندڕه‌وی هه‌ردوو به‌ره‌كه چاوپۆشی له هه‌ندێ لێدوان و پۆستی توڕه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان كرابێت، ئه‌وه قورسه له نوخبه‌ی سیاسی ئه‌مه قبوڵ بكرێت، به گاڵته‌جاری و ناشیرنكردن وه‌سفی (ئه‌ویدی جیاواز) بكرێت.
له ناو ئه‌م په‌تای گاڵته‌جاڕییه به‌رامبه‌ر به (بۆچونی جیاواز) چه‌ند نوێنه‌رێكی خه‌ڵكی كوردستان له به‌غداد، به ئه‌ندازه‌یه‌ك زیاده‌ڕۆییان به بیروبۆچون و هه‌ندێك جاریش گاڵته‌جاڕی كردوه، كه به ئاسانی بیربۆچونیان له‌گه‌ڵ هه‌ر توندڕوێكی دانیشتوی عۆجه‌و و توێریج و فه‌لوجه یا عه‌مامه به‌سه‌رێكی قیناوی یا په‌رله‌مانتارێكی وه‌ك فه‌تلاوی، جیانه‌كرێته‌وه، ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شیدی په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به نمونه.
ئه‌گه‌ر لێره‌وه رێگه‌م بدات به زمانه‌كه‌ی خۆی ناوی لێبنیم "په‌رله‌مانتارچی" "چی" له زمانی عه‌ره‌بی ده‌لكێت به خاوه‌ن پیشه‌كان له نمونه‌ی عه‌ره‌بانچی، كه‌بابچی، چایچی، له زمانی كوردیشدا به هه‌مان شێوه به‌كارهاتوه‌و پیشه‌ی به‌ڕێزن ناكرێت بكرێنه سیاقی گاڵته‌جاڕی.
له لێدوانێكدا له لاپه‌ڕه دووی رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا، ئه‌م په‌رله‌مانتاره، به‌و ده‌نگده‌رانه‌ی كه له ریفراندۆم ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه ده‌ڵێت " ریفراندۆمچی"یه‌كان، واته سیفه‌تی ده‌نگده‌ری گۆڕی بۆ "ریفراندۆمچی" بێ گومان ئه‌م سیفه‌ته نوێیه هه‌ندێ له سه‌ركرده‌ی دیاری حزبه‌كه‌ی و ره‌نگه هه‌زران ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش بگرێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێزم بۆ هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌میره‌كه‌ی.
به‌لاَم بۆ خوێنه‌ری جێدێڵین ئه‌گه‌ر لكاندنی "چی" بۆ خاوه‌ن پیشه بێت نه‌ك ده‌نگده‌ر، كامیان پاشگری"چی" به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت، كه‌سێك مه‌به‌ستم لێره ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شیدی په‌رله‌مانتاره، كه له به‌رامبه‌ر پیشه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق مانگانه‌یه‌كی موحته‌ره‌می چه‌ند ملیۆن دیناری بێت، یان ده‌نگده‌رێك كه له ریفراندۆمدا بڕوای وابووه به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكات له ریفراندۆمدا، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "ریفاندۆمچی" هه‌بێت، ئه‌وه ئه‌بێت قبوڵی بێت به خۆی بوترێت: په‌رله‌مانتارچی.
په‌رله‌مانتار گاڵته‌جاڕ نییه، دیارده‌یه‌كی ده‌نگیش نییه، ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تیكردنی هه‌یه، له‌م قۆناغه‌یشدا په‌رله‌مانتارانی كوردستان له عێراق وه‌ك بڕوابون به مافی راده‌ربڕین شیاوتره نوێنه‌رایه‌تی هه‌ردوو به‌ره‌ی (به‌ڵێ)و(نه‌خێر) بكه‌ن، به‌رگرییان لێبكه‌ن، له‌م چوارچێوه‌شدا هه‌قه كاك ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، بڕێك له گاڵته‌جاڕییه‌كانی كه‌مبكاته‌وه‌و خه‌مخۆی و پاڵپشتی بۆ ئازادی راده‌بڕین زیادبكات.
PM:06:29:12/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 3905
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی