بانگهێشتكردنی لایەنه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسیی هه‌رێم له رێگه‌ی گفتوگۆ و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان وهه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كی تازه بۆی و رێككه‌وتن بۆ دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی نوێ، ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هه‌تا كاتی هه‌ڵبژاردن، گرنگترینی په‌یامه‌كه‌ی بارزانی بوو. ئێ ئێستا تۆپه‌كه هه‌ر له گۆڕه‌پانی بارزانییه؟
بۆ تێپه‌راندنی ئه‌م چه‌قبه‌ستوه ده‌كرێت په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بكرێته هه‌نگاو بۆ ئاماده‌كاری و سه‌رتایه‌ك بۆ به‌ستنی چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاماده‌كاری بیروبۆچونه‌كانی تێدا نزیكبكرێنه‌وه، ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی پرۆسه‌ی سیاسی بڕه‌خسێت. ده دانیشن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ‌و كۆببنه‌وه به‌لاَم كۆبونه‌وه‌ی كار نه‌ك پرۆتۆكۆلی.
با په‌یامه بكرێته فرسه‌تێك بۆ ده‌ربازبوون له قیرانه‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ماڵی كوردستانی، وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی لێكبدیه‌نه‌وه، سه‌رتایه‌كیش بێت بۆ پرۆسه‌ی گواستنه‌وه له قۆناغی ده‌ستبادان و هه‌وڵی ملكه‌چكردنی ئه‌وی دی، به‌ره‌و گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه، ته‌نانه‌نت بۆ ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانییش، بۆ نا؟
ئه‌ی ئه‌زمونی ده‌وڵه‌مه‌ندی گه‌لان له دابڕانیان له قۆناغی شه‌ڕو ململانێی ناڕه‌واو بێ ئه‌نجام، نه‌یبردنه سه‌ر راسته‌ڕێی گه‌رانه‌وه‌ی ئاشتی كۆمه‌لاَیه‌تی گه‌شه‌پێدانی ئابوری و سه‌قامگیری سیاسی یه‌كڕیزی نیشتمانی، ئه‌ی ئه‌مه نه‌كه‌ین؟ دانیشین به دیار رابردوو هه‌ر ناكۆكییه‌كانمان قوڵبكه‌ینه‌وه و ره‌نجی كوردستانیان بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بده‌ین به‌ده‌م (با) دا؟
ئێستا له‌م بارودۆخه سیاسییه، پرسی گفتوگۆی لایه‌نه‌كان به ئاراسته‌ی ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی و گرنگی ئێجگار گه‌وروه‌ی هه‌یه، به‌ڵكو له پێشه‌وه‌ی ئه‌ركه هه‌نوكییه‌كانمانه، به‌لاَم گفتوگۆی به‌رپرسانه‌و بنیانه‌رانه. كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ لێبوده‌یی نه‌ك سزادان و تۆڵه‌كردنه‌وه.
ئامرازی گرنگ بۆ یه‌كێتی نیشتمانی و رووبه‌رروبونه‌وه‌ی داعش و شێوازه‌كانی تری ئیرهاب و مه‌ترسییه كۆن و تازه‌كانی به‌رده‌م ئه‌زمونی دیموكراتی گه‌له‌كه‌مان، دانوستان و گفتوگۆیه، هه‌مووتان وا ده‌ڵێن، ئه‌ی بۆ كاری پێناكه‌ن؟
ئایا خه‌ڵكی برسی و بێ موچه‌و ره‌شو رووتی ولاَته‌كه‌مان حه‌زی به گفتوگۆی لایه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر، یان قسه‌كردنی لایه‌نه‌كان له رێی میدیا و لێدوانی ئاگری؟
بێ گومان بۆ ساڕێژكردنه‌وه برینه‌كانی رابردوومان ته‌نها ئه‌م رێگایه‌مان له‌به‌ر ده‌ستدایه، خۆتان دڵنیان پاش سه‌ده‌یه‌كیش ناكۆكی هه‌ر ده‌چنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ، ئیدی چاوه‌ڕوانی چین؟
نه‌خشه رێگای ئه‌م پرۆسه‌یه به لوتبه‌رزی و دۆگما ناگاته مه‌قصه‌د، به‌ڵكو به رێوشوێنی سیاسی روون، ئاماده‌كاری جدی و به‌رپرسانه نه‌ك به به‌یاننامه و لێدوانی كه‌موكورت و نه‌زۆك و بێ ئه‌نجام و نمایشی سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن. جه‌ماوه‌ری ئاشتیخواز چاوی بڕیوه‌ته ئێوه، بۆ ده‌ستپێناكه‌ن؟
با له‌م قۆناغه لاپه‌ڕه‌یه‌یكی نوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی لایه‌نه سیاسیه‌كان بكرێته‌وه به پشتبه‌ستن به چه‌مكی لێبورده‌یی و رێزگرتن له یاسا‌و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كان، به‌راستگۆیی و روحی به‌رپرسیارێتی، نه‌ك ده‌سبادان و ده‌ستشكاندن و ملشكاندن ملكه‌چكردنی ئه‌ویدی بۆ ئه‌جندای یه‌ك لایه‌ن.
نه‌ك ئێستا چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ی پاش راپه‌ڕین، سه‌رباری ده‌سكه‌وته‌كان، كوردستانه‌كه‌مان به ململانێی سیاسی و گرفت و ئاسته‌نگی ناوخۆیی ئیجگار گه‌وره‌دا تێپه‌ڕی، به‌لاَم بوون به رووداوێك له رابردوو، ئه‌مه‌ش تێده‌په‌ڕێ، بۆ نا؟
AM:10:00:22/11/2016
ئه‌م بابه‌ته 5792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی