گه‌نده‌ڵیی كۆمه‌ڵگای په‌روه‌رده‌یی كوردستان
ئومێد قه‌ره‌داخی
- بۆ به‌رچاوی به‌رێز وه‌زیری په‌روه‌رده
- به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی
- ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
نیڵسۆن ماندیلا رابه‌ری مێژوویی گه‌لی ئه‌فریقای باشوور له قسه‌یه‌كی به‌ناوبانگی هه‌یه كه ده‌ڵێت( خراپترین جۆری گه‌نده‌ڵی گه‌نده‌ڵی بواری په‌روه‌رده‌یه و ئه‌و گه‌نده‌ڵیه ده‌بێته دایك بۆ هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌كانی تر) له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه زانای به‌ناوبانگی بواری په‌روه‌رده ( فریدیرك فرۆبل) قسه كاریگه‌ره‌كه‌ی خۆی ئه‌كات كه ده‌ڵێت( روبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له رووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانی سیستمی په‌روه‌رده‌وه ده‌ست پێده‌كات) به‌مپێه‌ش گه‌نده‌ڵی بواری په‌روه‌رده یه‌كێكه له خراپترین جۆره‌كانی بواری گه‌نده‌ڵی ، سه‌رچاوه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵییه، بنه‌مای نه‌شنوماكردنیه‌تی ، هه‌ر مرۆڤێك، هه‌ر ئازادیخوازێك هه‌ر به‌رپرسێكی خاوه‌ن هه‌ست و به‌پرسیارێتی نیشتیمانی بیه‌وێت رووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بكات ده‌بێت له رووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانی كه‌رتی په‌روه‌رده‌وه ده‌ست پێبكات.
له هه‌رێمی كوردستاندا به‌داخه‌وه گه‌نده‌ڵی بواری په‌روه‌رده هاوشانی فۆرمه‌كانی دیكه‌ی گه‌نده‌ڵی بوونی هه‌یه، گه‌نده‌ڵی له شێوه‌ی مه‌سحوبیه‌ت و ده‌ستێوه‌ردان له رێنمایی و یاساكان و حسابنه‌كه‌ردن بو ماف و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و تا سنووری ئیهانه‌كردن به به هه‌موو ئه‌وانه پاپه‌ندی یاسا ئه‌بن، كۆمه‌ڵگای په‌روه‌رده‌یی كوردستان له سلێمانی یه‌كێكه له‌و دام و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییانه‌ی كه گه‌نده‌ڵی تیایدا به‌رچاوه و من خۆم وه‌ك هاوڵاتییه‌ك موعاناتم هه‌یه.
له‌سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای په‌روه‌رده‌یی كوردستانه‌وه هه‌موان خوازیاری ئه‌وه بووین ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ده‌زگایه‌كی په‌روه‌رده‌یی پرۆفیشناڵ بێت، فرسه‌تێك بێت بۆ نه‌وه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه به بێ جیاوازی ئینتیما لێی به‌هره‌مه‌ند بن، ده‌ستی واسیته و خۆسه‌پاندن و مه‌حسوبیه‌ت یاسا و رێنمایی نه‌خاته ژێر پیلاوه‌كانه‌وه و هه‌لی یه‌كسان بۆ نه‌وه‌كان بره‌خسێنێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر زوو یاسا و رێنماییه‌كان بێ نرخ كران، جیاوازی كرا له نێوان منداڵان بۆ وه‌رگرتن له‌م كۆمه‌لگایه .
كۆمه‌ڵگای په‌روه‌رده‌یی كوردستان وا ئیدیعا ئه‌كات كه له رێگای دابه‌شكردنی فۆرمه‌وه منداڵ له باخچه‌ی ساوایانه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت، هه‌ر بۆیه له مانگی ته‌مووز و له به‌رده‌م گه‌رمای تاقه‌ت پروكێنی هاویندا به سه‌دان دایك و باوك و به‌رپرسیارانی مناڵ سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی فۆرم بوون، با واز له‌وه بێنین كه دابه‌شكردنی فۆرمه‌كان به خاپترین میكانیزم به‌رێوه چوه و هه‌تا فۆرمێك وه‌رگیراوه هه‌موو بباوك و داێكیك ئازار و ماندوبوونی دنیای چێشته‌وه، نزیكه‌ی هه‌زار فۆرم دابه‌شكراوه ، له فۆرمه‌كاندا كۆمه‌ڵێك زانیاری و دۆكیومینت داواكراون وه‌ك پێویستی، به چه‌ندین رۆژ تاوه‌كو پێویستیه‌كانی فۆرمه‌كه دابینكراون و پاشان فۆرمه‌كان قورعه‌یان بۆ كراوه كه ته‌نها 50 خوێندكار منداڵ وه‌رگیراون.
تا ئێره سه‌ره‌رای هه‌ر تێبینیه‌كه شته‌كه ئاساییه، ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه دوای قورعه‌كه و دوای ته‌واوبوونی هه‌موو شتێك له رێگه‌ی واسیته و مه‌سحبویه‌ت و په‌یوه‌ندی شه‌خسی و سیاسییه‌وه ده‌یان منداڵی تر به بێ وه‌رگرتنی فۆرم و به بێ قورعه و به بێ ره‌چاوكردنی هیچ یاسا و رێنماییه‌ك وه‌رگیراون ، به پێی ئه‌و یاسا و رێنماییانه‌ی به من دراوه 39 منداڵ به بێ فۆرم و به بێ قورعه و به بێ هیچ رێكارێكی یاسایی و بێ هیچ رێنماییه‌ك وه‌رگیراون، له هه‌ردوو ساڵی (2015-2016) و ( 2014-2015) ئه‌م گه‌نده‌ڵییه دوباره بۆته‌وه ،ئه‌مه به‌راستی پێش هه‌ر شتێك ئیهانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه به هه‌موو ئه‌و دایك و باوك و كه‌سوكاری منداڵانه به‌درێژایی چه‌ندین رۆژ له‌به‌رده‌م خۆری تاقه‌ت پروكێنی هاویندا سووتاون و له‌به‌رده‌م ته‌پوتۆزی جاده‌ی كۆمه‌ڵگا ته‌حه‌مولیان كرد بۆ وه‌رگرتنی فۆرمێك، پاشانیش ئیهانه‌یه‌كی ئاشكرایه به یاسا و رێنمایی و رێگا و شوێنه‌كانی وه‌رگرتن، گاڵته‌كردنه به هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێ له رێگا یاسا و رێنماییه‌كانه‌وه مافه‌كانیان به ده‌ست بهێنن، به بادانی خه‌ونی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه واده‌زانن كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و ده‌زگای په‌روه‌رده‌یی مۆدێرن ئه‌م گه‌نده‌ڵییه له راستیدا مۆڵه‌تی ئه‌وه‌شمان پێ ئه‌دا پرسیار بخرێته كۆی كاره‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه.
لێره‌دا هه‌ڵویسته‌كردنێكی جددی گرنگه ، پێویسته به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌یی پێش هه‌ر شتێك له پێناو گه‌رانه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیان و چین و توێژه‌كان به نه‌زاهه‌تی دام و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان و گه‌رانه‌ی رێز بۆ بۆ یاسا و بۆ هاوڵاتیانیش ، لێپرسینه‌وه‌ی ورد بكه‌ن له هه‌موو به‌رپرسیارانی ئه‌و كاره و سزا بدرێن، پێویسته لیژه‌نه‌یه‌كی به‌دواداچوون به ئه‌ندامێتی نوێنه‌ری په‌روه‌رده و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و نوێنه‌ری دایك و باوكان پێكبێت و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و گه‌نده‌ڵیه بكات ، به بێ كارێكی له‌و شێوه‌یه گه‌نده‌ڵیه‌كان په‌ره ده‌سه‌نن و هه‌ر ئیدیعایه‌كیش بۆ رووبه‌رووبونه‌وه گه‌نده‌ڵ له په‌روه‌رده‌دا جگه له درۆیه‌كی گه‌وره هیچی تر نابێت
AM:07:19:04/08/2016
ئه‌م بابه‌ته 2354
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی