شكسته‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی
ئومێد قه‌ره‌داخی
یه‌كێك له لایه‌نه شكستخواردوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، یه‌كگرتووی ئیسلامی بوو، به‌جورێك یه‌كگرتوو له خولی چواره‌می په‌رله‌ماندا به ته‌نها خاوه‌نی 10 كورسی په‌رله‌مانی كوردستان بوه ، به‌ڵام ئه‌مجاره به هاوپه‌یمانێتیه‌كی سێ حزبی( یه‌كگرتوو ، بزووتنه‌وه ، ره‌وتی گه‌شه) ته‌نها پێنج كورسی هێناوه، بەرەو ئیسڵاح لە هەڵبژاردنی 2018 دا (79،434) دەنگی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی 2013 دا (186,741 ) دەنگی بەدەستهێنابوو ، واتا (107307) دەنگ كەمیكردووە بەرێژەی ( 57.4%)، هەرچەندە پێشتر یەكگرتوو بە یەك لیست بوو بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا ( بزوتنەوەی ئیسلامی و رەوتی گەشەشی ) لەگەڵ بوو. ئه‌مه‌ش به شكستێكی كوشنده له قه‌ڵه‌م ئه‌درێت، هۆكاره‌كانی ئه‌م شكسته له چه‌ند خاڵێكدا كورت ئه‌بێـته‌وه:
یه‌كه‌م: یه‌كگرتووی ئیسلامی نه له هه‌ڵویست و گوتاردا و ، نه له هه‌نگاو پراكتیكی سیاسی‌دا به‌شێوه‌یه‌كی روون و راشكاو به‌رانبه‌ر گه‌نده‌ڵی و قۆرخكاری و سته‌مكاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمدا نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه ، خاوه‌ن دیدگا و روئیایه‌كی سه‌ربه‌خۆ نه‌بوه ، به پێچه‌وانه‌وه له زۆربه‌ی قۆناغه‌كاندا وه‌ك ره‌وتێكی پاشكۆی ده‌سه‌ڵات كاریكردوه،به‌تایبه‌تی قوڵبونه‌وه‌ی دۆستایه‌تیه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌م وێنه‌ی پاشكۆیه‌تیه‌ی تۆخ كردۆته‌وه ، چه‌ندین وێستگه‌ی گرنگ بوونی هه‌یه ئه‌م وێنه‌یه‌ی له زهینیه‌تی رای گشتیدا چه‌سپاند، له‌وانه، پشتیوانی یه‌كگرتوو بۆ پرسی ریفراندۆم، به‌شداری ئه‌مینداری یه‌كگرتوو له شتێك‌دا به ناوی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌رێم ، رێگری یه‌كگرتووی ئیسلامی له پێداچوونه‌وه به یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا، پشتیوانی له سیاسه‌ته‌كانی بارزانی بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا، دواجاریش پێداگیری له مانه‌وه له حكومه‌تی هه‌رێمدا تا دوا سات ، هه‌موو ئه‌مانه یه‌كگرتوویان كرد به هێزێك وه‌ك پاشكۆی هێزه حوكمرانه‌كان بێـته‌به‌رچاو نه هێزێكی خاوه‌ن ئیراده‌ی سیاسی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن روئیا و دنیای بینی خۆی
دووه‌م: پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی ئیسلامی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و ره‌وتی گه‌شه به‌شك نه‌بوو له پێداویستی قۆناغه‌كه، هاوڵاتیانی هه‌رێم خوازیاری پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی نیشتیمانی دیموكراتی بوون كه بتوانێت نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگی نارازی و خواستی چاكسازی بكات له هه‌رێمدا ، نه‌ك به‌ره‌یه‌ك خه‌ریكی شه‌ری ئیسلامی و عه‌لمانی بێت، هاوڵاتیانی هه‌رێم خوازیاری په‌رله‌مانتارێكن بتوانێت به‌رگری بكات له دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی سامانی نیشتیمانیدا ، دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات بكات، نه‌ك بۆ شه‌ری ئایینی و مه‌زهه‌بی بچێته په‌رله‌مانه‌وه ، یه‌كگرتووی ئیسلامی ویستی به پێكهێنانی ئه‌و به‌ره ئیسلامییه ختوكه‌ی هه‌ستی ئیمانداری ساده بدات و بیكات به ئامرازی ده‌نگ كۆكردنه‌وه، به‌ڵام ئاستی سیاسه‌ت له‌سه‌ر ختوكه‌دانی هه‌ستی ئایینی بینا ناكرێت و بێ پرۆژه‌یی و بێ روئیایی له كاری سیاسی‌دا متمانه‌ی هاوڵاتیان ناباته‌وه
سێیه‌م : یه‌ككگرتوی ئیسلامی كه به‌حزبێكی خاوه‌ن په‌روه‌رده و ره‌وشت ناسرابوو ، له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌زاران كادری په‌روه‌رده‌كراو بخاته گۆره‌پانی سیاسه‌ته‌وه ، ده‌یان گه‌نجی ده‌مپیس و جوینفرۆشی خسته گۆره‌پانی فه‌یسبوك و سوشیال میدیاوه ، له جیاتی ئه‌وه‌ی پشت به ده‌زگای به‌رهه‌مهێنانی فكر و روئیای سیاسی ببه‌ستێت، پشتی به په‌یجی په‌لامارده‌ر و هێرشبه‌ربه‌ست ، په‌یجه فه‌رمی و سێبه‌ره‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی جگه له‌وه‌ی نه‌زعه‌ی ئیسلامگه‌راییه‌كی رادیكاڵ و هێرشبه‌ریان نمایش ئه‌كرد، به هه‌موو توانایانه‌وه په‌لاماری هه‌موو جیاوازییه‌كیان ئه‌دات ، كه‌م نوسه‌ر و سیاسی و چالاكی مه‌ده‌نی هه‌یه به‌رهه‌ڵمه‌تی جوێن و ته‌شهیر و ته‌كفیری په‌یجه سێبه‌ره‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی نه‌كه‌وتبێ، ئێمه یه‌كێك بووین له‌وانه‌ی كه‌وتینه به‌رده‌م ئه‌م په‌لاماره، له گه‌رمه‌ی ئه‌و هێرش و جوێنانه‌دا من گوتم ، كێشه‌ی یه‌كگرتوو شكستی سیاسی نیه ، به‌ڵكو شكستی په‌روه‌رده ، من گوتم شكستی په‌روه‌رده و ئه‌خلاق دایكی شكستی سیاسیه و ئاینده‌ش ئه‌یسه‌لمێنێت، یه‌كگرتوو له جیاتی كادری هوشیار و پێگه‌یشتو، گه‌نجی په‌روه‌رده‌نه‌كرا و ده‌مپیسی به‌رهه‌مهێناوه، ئه‌مه‌ش زیاتر له هه‌ر كاتێكی تر یه‌كگرتووی ناشرین كرد
چواره‌م : یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌شێوه‌یه‌كی روون به‌شێك بوو له ئه‌جێندای ئه‌ردۆغانی له هه‌رێمی كوردستاندا، پشتیوانی ره‌مزه گه‌وره‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی وه‌ك سه‌ید ئه‌حمه‌د و عه‌لی قه‌ره‌داخی له شه‌خسی ئه‌ردۆغان و ئاكپارتی و سیاسه‌ته دوژمنكارییه‌كانی به‌رانبه‌ر به كورد ، پشتیوانی میدیا و گوتاری سیاسی یه‌كگرتوو له هه‌ڵویست و كرداره‌كانی ئاكپارتی و تاوانه‌كانی ئه‌ردوغان ، ئه‌و وێنه‌یه‌ی نیشانی هه‌موو لایه‌كدا كه یه‌كگرتوو حزبێكی ئیخوانی گرێدراوی به‌رژه‌وه‌ندی بێگانه و نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته نه‌ك جوڵانه‌وه‌یه‌كی نیشتیمانی و ، نه‌ك به‌شێك له پێداویستیه‌كانی خه‌باتی ئازادیخوازی كورد، نیشانی‌دا هێزێكه پابه‌ندبوون به وه‌همه ئایدۆلۆژییه‌كانیه‌وه له پابه‌ندبوون به‌مه‌سه‌له‌ی نیشتیمانی و ته‌نانه‌ت له پابه‌ندبوون به مه‌سه‌له‌ی عه‌داله‌تیشه‌وه گرنگتره ، هێزێكیش له‌گه‌ڵ سۆز و خواستی گشتی نیشتیمانی میلله‌ته‌كه‌ی خۆیدا نه‌بێت،چاوه‌راوانكراوه متمانه‌ی ده‌نگده‌ره‌كانی بدورێنێت
AM:08:36:22/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی